زۆرترین بنکەی رووماڵی هەڵبژاردن بۆ میدیا لە پارێزگای سلێمانییە

03-11-2025
زانیار بەهادین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 140 بنکەی بۆ رووماڵی میدیایی لە سەرانسەری عێراق دیاریکردووە، کە 41 بنکەیان لە هەرێمی کوردستانن و لە ئاستی عێراقیشدا زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانین.
 
رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو راگەیاندنانەی دەیانەوێت رووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، دەبێت رەزامەندیی کۆمیسیۆن وەربگرن و بەبێ باجی کۆمیسیۆن رێگەیان پێنادرێت رووماڵ بکەن.
 
باسی لەوەش كرد، هەموو ئەو میدیا ناوخۆییانەی لە وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارن، مافی رووماڵکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنیان پێ دەدرێت.
 
روونیشی کردەوە، مۆڵەتدان بە میدیا دەستیپێکردووە و کۆمیسیۆن لەگەڵ پێدانی مۆڵەت، باجی تایبەت بۆ ئەو رۆژنامەڤانانە دەکات کە لەلایەن دەزگاکانیانەوە بۆ رووماڵکردن دیاری دەکرێن.
 
140 بنکە بۆ رووماڵی هەڵبژاردن
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 140 بنکەی بۆ رووماڵی رۆژی دەنگدان لە 9 و 11ی تشرینی دووەم دیاریکردووە، کە 41 بنکەیان لە هەرێمی کوردستانن. بنکەکان پێکهاتوون لە بنکەی دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
 
بازنەی بەغدا، کە گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنە 15 بنکە، کەربەلا سێ بنکە، نەجەف دوو بنکە، بابل 14 بنکە، دیوانییە سێ بنکە، مەیسان چوار بنکە، موسەننا دوو بنکە، واست دوو بنکە، بەسرە هەشت بنکە، زیقار یەک بنکە، ئەنبار پێنج بنکە، دیالە پێنج بنکە، سەڵاحەدین هەشت بنکە، نەینەوا 10 بنکە، کەرکووک 15 بنکە.
 
لە هەرێمی کورستان 41 بنکەی دەنگدان بۆ رووماڵی دەزگاکانی راگەیاندن دیاریکراون و بەسەر شار و شارۆچکەکاندا دابەشكراون، هەولێر 15 بنکە، سلێمانی 18 بنکە، دهۆک نۆ بنکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."