رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە سەدام حوسێن، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە کەرکووک لە بەربژێربوون دووربخاتەوە. بەڵام سەدام حوسێن، رەتیدەکاتەوە و بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا سەرۆک لیستە.
سەدام حوسێن، لە سەردەمی راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک، بەرپرسی بەشی پلاندانانی پارێزگا بووە، بەڵام بەهۆی "ساخبوونەوەی گەندەڵی" بەسەریدا، ساڵ و نیوێک زیندانی کرا.
سەرچاوەیەک بە رووداوی راگەیاند، "سەدام حوسێن گەندەڵی بەسەردا ساخبووەتەوە و لەبەر ئەوەش سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە."
رۆژی سێشەممە، لوئەی کاکەیی، بەرپرسی نووسینگەی کەرکووکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشتر سکاڵا لەسەر سەدام حوسێن، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە کەرکوک تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانی دوورخستنەوەی بە ئێمە نەگەیشتووە."
هاوکات عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەرکاتێک فەرمانی دوورخستنەوەکەیمان بەدەست گەیشت، بڵاوی دەکەینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ