سکاڵای ژنە رۆژنامەڤانێک دژی بەربژێرێکی سوودانی: 'بەبێ مۆڵەت وێنەی بۆ بانگەشە بەکارهێناوم'

09-10-2025
گەشاو خالید
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەنار زوبەیدی، ژنە رۆژنامەڤان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، بەربژێرێکی لیستەکەی سوودانی لە بەسرە کە ناوی (غوفران قەترانی)یە، وێنەی ئەوی بەبێ رەزامەندی خۆی، لە پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردندا بەکارهێناوە.
 
مەنار زوبەیدی دەڵێت، بەکارهێنانی وێنە بەبێ رەزامەندی خۆی لە بانگەشەی هەڵبژاردن و بۆ مەبەستی سیاسی، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاساکانی هەڵبژاردنە.
 
رۆژنامەڤانەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، "ئەم کارە پێشێلکردنی مافی کەسییە و زیان بە نێوبانگی پیشەییم وەک رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ دەگەیێنێت."
 
رۆژی چوارشەممە، غوفران قەترانی، راوێژکار لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەربژێری لیستەکەی سوودانی لە پارێزگای بەسرە، بە رووداوی راگەیاند: "بۆ ئەو خانمەم روونکردەوە کە ئەوە وێنەی ئەو نییە و بە ژیریی دەستکرد وێنەکە دروستکراوە، بەڵام ئەو مکوڕە لەسەر ئەوەی، کە ئەو وێنەیە ئەو بێت".
 
بانگەشەی زیاتر لە حەوت هەزار بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە، 21.4 ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە 14.3%یان لە هەرێمی کوردستانن.
 
3ی تشرینی یەکەم، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و تاوەکو 8ی تشرینی دووەمی 2025 بەردەوام دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."