رووداو دیجیتاڵ
لە بەشی سێیەمی بەرنامەی پەنجەمۆری رووداو، ئاوات قارەمانی، پێشمەرگە و ئەندامی چالاکی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لەبارەی جیابوونەوەی چەند کادرێکی کۆمەڵە و 'کوشتنی عوسمان عارف' لە بەغدا و دەستگیرکردنی 'شەهید یاسینە رەش' و هاوڕێکانی و پاشان لە سێدارەدانیان کۆمەڵێک رووداوی مێژوویی گێڕایەوە.
لەدوای چاوپێکەوتنەکە، گوتەکانی ئاوات قارەمانی گفتوگۆی لەنێو هاونیشتمانییان و نووسەران و مێژوونوساندا دروست کرد، ئاوات قارەمانی، دەڵێت، بە پێویستی زانیوە ئەو روونکردنەوەیە بڵاوبکاتەوە:
دەقی روونکردنەوەکەی ئاوات قارەمانی، پێشمەرگە و ئەندامی چالاکی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان:
روونکردنەوەیەک دەربارەی چاوپێکەوتنەکەم لەبەشی سێیەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لە کەناڵی رووداو (شەهیدانی گەلەکەمان تاج و سەروەری و شکۆی نەتەوەکەمانن بۆ هەمیشە).
شەهید یاسینە رەش و هاوڕێکانی ئەو سەردەمە کە کەس نەیدەتوانی باسی کورد و کوردایەتی بکات، بەڵام ئەوان وەکو پێشمەرگەی ناوشار، کە شەهید یاسین فەرماندەیان بوو هەرگیز لەیاد ناکرێن، زۆر قارەمانانە و ئازایانە بەرەنگاری دوژمنانی ئەو سەردەمە دەبوونەوە.
ئامادەی پاراستن و راستەقینەی مێژووی پیرۆزی شۆرشی نەتەوەکەمم بۆ نەوەی داهاتوو، گەواهیدەری ئەو رووداوانەم، کە بە ئەمانەت و راستگۆیانەوە گێڕاومەتەوە بەبێ دەستکاری.
روونکردنەوەکەم لەسەر شەهید یاسینە رەش و هاوڕێکانی لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی چاوپێکەوتنەکەمە.
مەبەستم لە دانپێدانانی شەهید یاسین لەکاتی زینداندا، بەڵگە هەبوون کە لیژنەی ئیغتیالاتە.
یەکێک لە بەڵگەکان دەمانچەیەک لە ماڵی شەهید یاسین لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، یەکێکی دیکە لە بەڵگەکان دەستبەسەرداگرتنی ئێدەگێکی ئەو دەمانچەیەیە کە دەست ئیستخبارات کەوتبوو ئیغتیالاتی پێکراوە، بەڵگەیەکی دیکە فەرهادی مەلا رەزا شاهید بووە بەسەریەوە کە لە لیژنەی ئیغتیالاتە.
لێرەدا مەبەستم دانپێدانانەکەی شەهید یاسینە، کە گوتوویەتی، "بەڵێ پێشمەرگەم."
لە گفتوگۆکەدا باسی پەلەپەلکردنی (شەهید یاسین)م کردووە کە زۆر بە پەرۆش بوو بۆ ئەوەی زۆرترین کەس تەنزیم بکات بۆ یەکێتی، لەوسەردەمەدا مەترسیدار بوو کە زۆرترین کەس بکەین هەتا دڵنیانەبین لێیان.
هەمان ئەو رۆژەی شەهید یاسین گیرا، من ئیختیفام کرد، بۆ شەوەکەی رژێمی بەعس هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەم، کە منیان دەست نەکەوت دایک و باوکمیان بۆ ماوەی دوو ساڵ گرت.
لە ساڵی 1984 کە رژێمی بەعس و یەکێتی گفتوگۆیان کرد، سەردانی سلێمانیم کرد چاوم بە هاوڕێیەکی شەهید یاسین کەوت کە پورزامە بە ناوی (ئەمینی حەمە خۆڕایی)کە هاوڕێی شەهید یاسین بوو، من هەواڵی (شەهید یاسین)م لێ پرسی کە بە داخەوە شەهید کرابوو.
پورزاکەم گوتی؛ سەردانی شەهید یاسینم کردووە و ئەشکەنجەی زۆر درابوو.
ئاوات قارەمانی
بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئاوات قارەمانی، بە سێ بەش تۆمارکراوە و بڵاوکراوەتەوە، بۆ بینینی بەرنامەکە، ژمارەی بەشەکان لە خوارەوە دابگرە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ