لیزا فەلەکەدین: شەممە لە کەرکووک ئاهەنگێکی فراوانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین

09-10-2025
هەوار جەلالەدین
نیشانەکردن دیسکی هەڵبژاردن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

یاریدەدەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، رۆژی شەممە ئاهەنگێکی فراوانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەرکووک دەکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی شەممە ئاهەنگێکی فراوانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەرکووک دەکەین و بەرپرسانی باڵای پارتی لە سنوورەکە و سەرجەم بەربژێرەکان ئامادە دەبن.
 
رۆژی هەینی، 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، لیست و هاوپەیمانی و بەربژێرە سەربەخۆکان دەستیان بە بانگەشە کرد و هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگ دەدەن بۆ ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت.
 
لیزا فەلەکەدین گوتی، لای پارتی هەمیشە کەرکووک تایبەتمەندی خۆی هەبووە و گرنگییەکی تایبەتی پێدراوە، لەم هەڵبژاردنەشدا هاوشانی بازنەکانی دیکەی کوردستان، کەرکووک سەنگی خۆی لای پارتی دەبێت و ئامانجمانە جارێکی دیکە بیسەلمێنینەوە کە کورد هەرگیز دەستبەرداری ئەو پارێزگا گرنگەی خۆی نابێت.
 
د. سیروان عارەب، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە هەفتەی رابردووەوە، لە رێگەی سۆشیاڵ میدیا و هەڵواسینی فلێکسەوە دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی دەستی پێنەکراوە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی سەرۆک بارزانی، ئۆجەلان و ئەردۆغان

سەرۆک بارزانی: دەستخۆشی لە بەڕێزان ئەردۆغان و ئۆجەلان دەکەم و بۆ ئاشتیی پشتیوانیانم

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی تایبەتدا کە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە ئیستەنبووڵ خوێندراویەوە رایگەیاند، "هەموو پشتیوانییەکی پڕۆسەی ئاشتی دەکەم."