رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە وباسیان لە چەند پرسێک کرد، لەنێویاندا پرسی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی و "هیوایان خواست، لە هەموو روویەکەوە عێراق و هەرێمی کوردستان ببەنە قۆناخێکی باشترەوە."
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-11-2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ محەممەد حەسان، نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، دۆخی گشتیی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی بێگه‌ردی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی کرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەسان "هیوایان خواست، هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی، له هه‌موو روویه‌که‌وه عێراق و هه‌رێمی کوردستان ببه‌نه قۆناخێکی باشتره‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتنه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق کرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ