شاخەوان عەبدوڵڵا: خەڵک نەگەڕێتەوە، کورد کورسییەک یان دوو کورسی لە کەرکووک لەدەستدەدات

11-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
شاخەوان عەبدوڵڵا بەربژێری پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا بەربژێری پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای گەڕانەوەی خەڵک بۆ ناوچەکانیان و بەشداری دەنگدان دەکات، دەڵێت: "هەڵبژاردن یەک بازنەیی بێ، کورد دەبێتە خاوەنی نزیکەی 100 کورسی لە پەرلەمانی عێراق.
 
شاخەوان عەبدوڵڵا بەربژێری پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە خولی پێنجەمدا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "زۆر گرنگە کەرکووکیەکان بەشداری کارای هەڵبژاردن بکەن، چونکە لە کەرکووک تاوەکو ئاستی نەتەوەیی ململانێ هەیە، بۆیە سەرەڕای ئاستەنگ و بەربەستەکان، با خەڵک بگەڕێنەوە لەپێناو پارێزگاری دەنگی کورد لە کەرکووک." 
 
شاخەوان عەبدوڵڵا گەڕانەوەی خەڵک بە نیشانەی هاوسەنگی هێز لە کەرکووک دادەنێت و دەڵێت: "گرنگە هاوسەنگی هێز لە کەرکووک بپارێزرێن، دەنگی خەڵک بە قەد شەڕی دژی داعش کاریگەری هەیە.''
 
سەرۆک بارزانی لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند جارێک داوای کرد لە خولی نوێدا یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا لەوبارەوە دەڵێت: "بەم یاسایەی ئێستا جارێکی دیکە بەشداری هەڵبژاردن ناکەین، چونکە یەک بازنەیی بێ کورد دەبێتە خاوەنی نزیکەی 100 کورسی لە پەرلەمانی عێراق، ساڵانێکە هەوڵدەدەین هەڵبژاردن بکرێتە یەک بازنەیی، زۆر گرنگە ئەو یاسایە هەموار بکرێتەوە، چونکە قەبارەی راستەقینەی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەردەکەوێت."
 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە خولی پێنجەم باسی کاریگەری نەگەڕانەوەی خەڵك دەکات و دەڵێت: "ئەوەی پارێزگاری لە کوردستانیبوونی کەرکووک دەکات، گەڕانەوەی خەڵکە، خەڵك نەگەڕێتەوە کاریگەری کورسییەک یان دوو کورسی دەبێ لە بازنەی کەرکووک، بۆیە سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی هەن و ئەو زەحمەتییەشی دێتە بەردەمی خەڵک، با خەڵک بگەڕێنەوە بۆ بەشداری لە دەنگدان."
 
بازنەی کەرکووک 13 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 251 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، کورد لە لەرکووک چاوی لە زیادکردنی دەنگ و کورسییەکانیەتی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.