هەشت پەرلەمانتاری زاخۆ: ئیدارەی سەربەخۆ کەمترین خزمەتە بۆ دەڤەری زاخۆ

28-07-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن زاخۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەشت پەرلەمانتاری سنووری پارێزگای زاخۆ، دەستخۆشی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن لەبارەی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆ بۆ زاخۆ و ئومێدەوارن لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاکرێش ببێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ.
 
 ئەو هەشت پەرلەمانتارەی زاخۆ لە پەیامێکدا کە بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو)یان ناردووە، پیرۆزبایی لە خەڵکی زاخۆ دەکەن و دەڵێن: "ئەوە بەرهەمی ئەو بەڵێنەی سەرۆک بارزانییە کە بە خەڵکی زاخۆی دابوو، زاخۆشی بە 'رۆح'ی خۆی ناوبردووە".
 
لە پەیامەکەی ئەو هەشت پەرلەمانتارەدا هاتووە: "ئیدارەبوونی زاخۆ، رەنگە کەمترین خزمەت بێت بەرامبەر خۆڕاگری و شەهید و خەباتی ئەم دەڤەرە".
 
ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن لە کۆبوونەوەی تایبەت بە رەوشی زاخۆ، ئەو داخوازییەیان بە بیری لایەنی پەیوەندیدار هێناوەتەوە، کە پێویستە زاخۆ ببێتە ئیدارەی سەربەخۆ، بۆ ئەوەی خەڵکەکەی لە رۆتینات رزگاری ببێت. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-7-2021 د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی خستەڕوو و رایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ".
 
ئەو هەشت پەرلەمانتارەی پارتی لە کۆتایی پەیامەکەیان پیرۆزبایی لە خەڵکی دەڤەری سۆران دەکەن بەبۆنەی بە ئیدارەبوونی سۆران، ئومێدەواریشن لە ئایندەیەکی نزیکدا هەمان بڕیار بۆ دەڤەری ئاکرێ بدرێت.
 
دەقی پەیامەکەی هەشت پەرلەمانتارەکەی دەڤەری زاخۆ:
 
پیرۆزباهییا خەڵکێ زاخۆ دکەین
 
ئەم ب گەرمی دەستخۆشی و پێشوازیێ ل بڕیارا رێزدار مەسرۆر بارزانی، سەرۆک وەزیرێن هەرێما کوردستانێ یا دەربارەی ئیدارەبوونا دەڤەرا زاخۆ دکەین.
ئەڤە بەرهەمێ وێ بەڵێنا جەنابێ سەرۆک بارزانییە یاکۆ ب خەڵکێ زاخۆ دابوو، زاخۆیی ژی ب (رحا) خوە ناڤکرییە.
جەنابێ سەرۆک وەزیران ل 21/7/2020 ل بەردەم خەڵکێ زاخۆ سۆزدا کو ئەڤ بڕیارا هە سەربگریت و ئەڤرۆ (28/7/2021) ل ناڤ کۆمبوونا ئەنجوومەنا وەزیران سۆزا خوە بەرامبەر خەڵکێ زاخۆ بجهئینا.
 
ئیدارەبوونا دەڤەرا زاخۆ، بەرامبەر خۆڕاگری و شەهید و خەباتا ئەڤێ دەڤەرێ رەنگە کێمترین خزمەت بیت هاتبیتە ئەنجامدان، خەڵکێ زاخۆ و خەڵکێ کوردستانێ ژ هەژی باشترین خزمەت و ئیدارەدانێ و ژیانەکا سەربەرزن.
 
ئەندامێن پەرلەمانێ کوردستانێ یێن خەڵکێ زاخۆ، ل کۆمبوونێن گرێدایی سەر رەوشا زاخۆ، ئەڤ داخازە جارەکا دی ل بیرا لایەنێن پەوەندیدار ئینان، کو پیتڤییە زاخۆ ببیتە ئیدارەیەکا سەربەخۆ، تاوەکو خەڵکێ وێ ژ رۆتینیاتێن ئیداری و فەرمانگەها دیربکەڤیت. ئەڤ ئیدارەبوونا هە، پتر خزمەتا خەڵکێ زاخۆ بکەت و فەرمانگەهێن پێتڤی ل ئەڤێ دەڤەرێ بهێنە دامەزراندن و خەڵکێ زاخۆ بخوە ئیدارەیا ئەڤێ دەڤەرێ بکەت.
 
مە وەکو پارتی ل بانگەشەیا هەڵبژارتنێن ئەیلوولا 2018 ژی سۆز دابوو خەڵکێ خوە، زاخۆ بکەین ئیدارەیەکا سەربەخۆ، ئەڤرۆ ئەو سۆزا مەدای، بجههات.
 
هەر ب ئەڤێ هەلکەفتێ ئەم پیرۆزباهیێ ل دەڤەرا سۆران ژی دکەین کۆ بڕیارا ئیدارەیا سەربەخۆیا وێ دەڤەرێ ژی دەرکەفتییە.
 
ئۆمێدەوارین ژ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ل دەمەکێ نزیکدا دەڤەرا ئاکرێ ببیتە ئیدارەیەکا سەربەخۆ.
دووبارە پیرۆزە ل خەڵکی زاخۆ.
 
ئەندامێن پەرلەمانێ کوردستانێ
 
حکمەت محو گەودا      
هیڤیدار ئەحمەد  
چیا حەمید شەریف
گولیزار رەشید
بەختیار شکری       
ئیدریس عەبوش      
رۆژان ئیبراهیم  
ڤاهیک کەمال
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە