رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران، کوژرانی سوپاسالاری وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل راگەیاند.
بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، محەممەد باقری لە ئەنجامی هێرشێکی "رژێمی زایۆنی" بۆ سەر بارەگای فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسداران لە تاران کوژراوە.
دوێنێ پێنجشەممە،12ی حوزەیرانی 2025، محەممەد باقری لە سەردانێکی بۆ سنووری پاریزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی قەرارگای هەمزە رایگەیاند،"سنوورەکانی ئێران لە باشترین بارودۆخی ئەمنیدایە."
ئەمڕۆ هەینی، 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر چەندین ناوچەی ئێران بەتایبەتی تاران ئەنجامدا.
بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشەکانیاندا 200 فڕۆکەی سەربازی بەشداربوون و 100 ئامانجیان پێکاوە.
هێرشەکەی ئیسرائیل کوژرانی چەندین سەرکردەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکەی لێکەوتەوە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسدارانی ئێران.
محەممەد باقری کێیە؟
- ناوی تەواوی محەممەد حوسێن ئەفشوردی- یە
- سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- لە ساڵی 1960 لە تاران لە دایک بووە
- لە ساڵی 2016 بووتە سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران
- لە ساڵی 1980 کارەکانی لە سوپای پاسداران دەستپێکرد
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ