فەتح: هادی عامری تاکە بەربژێرمانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

08-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیێنێت، سەرۆکی هاوپەیمانییەکەیان تاکە بەربژێریانە بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، دەشڵێت نووری مالیکی نزیکترینە هاوپەیمانی لەگەڵدا بکەن.
 
ئەبوو میساق مەساری، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "متمانەی تەواومان بە پێگەی خۆمان لە هەڵبژاردن هەیە،  پێمانوایە وەکو هاوپەیمانیی فەتح چانسێکی گەورەمان لە هەڵبژاردنی داهاتوو هەیە".
 
سەبارەت بە پێشبینییەکانیان بۆ ژمارەی کورسییەکان لە هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەر، مەساری گوتی: "دەنگەکانمان بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەبن".
 
هاوپەیمانیی فەتح، کە لە هاوپەیمانییەتی 17 حیزب پێکهاتووە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018دا 48 کورسی بەدەستهێنا، لەدوای هاوپەیمانیی سائیرون (54 کورسی) دووەم گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانە.
 
وا بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10-10-2021 بکرێت، لەو هەڵبژاردنە زیاتر لە 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە و لە 1079 بنکەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن.
 
سەبارەت بە بەربژێری هاوپەیمانیی فەتح بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران لە ئەگەری راسپاردنیان بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەندامەکەی هاوپەیمانیی فەتح گوتی: "هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح تاکە بەربژێرمانە".
 
مەساری ئاماژەی بەو لایەنەش دا کە نزیکترینیانە کە بۆ پێکهێنانی حکومەت هاوپەیمانی لەگەڵ بکەن و گوتی: "هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، نزیکترین لایەنە بتوانین لە دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانی لەگەڵدا بکەین".
 
هاوپەیمانیی فەتح، بە سەرۆکایەتی هادی عامری، هاوپەیمانییەکی سیاسیی عێراقییە، لە ساڵی 2018 بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێندرا.  لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمان، خاوەنی 48 کورسییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێشەکە لەسەر دادگاییکردنی کارمەندێکی دژەتیرۆری عێراق دروستبووە.

دادگاییکردنێک کێشە دەخاتە نێوان دژە تیرۆری عێراق و سەندیکای پارێزەران

لەسەر رێکارەکانی دادگاییکردنی کارمەندێکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە دادگەی سەربازی، کێشە دەکەوێتە نێوان ئەو دەزگایە و سەندیکای پارێزەرانی عێراق و لە دوو رۆژدا سێ راگەیێنراو و روونکردنەوە لەبارەی ئەو کێشەیە دەردەکەن.