سوودانی و عەممار حەکیم داوای ' کەشێکی ئارام' بۆ هەڵبژاردن دەکەن

09-10-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، هەڵبژاردن و گرنگی رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە تاوتوێ دەکەن. 

دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. 
 
سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانی، رۆژی پێنجشەممە، (9ی تشرینی یەکەمی 2025) لە هەژمارەی ئێکس رایگەیاندووە، "لەگەڵ سوودانی، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوودانی باسکردووە."
 
عەمار حەکیم دەڵێ: "گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو و گرنگی دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونیان و پێویستی بەردەوامی شەڕی دژی تیرۆر."
 
رۆژی سێشەممە، 07-10-2025 عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، لە دیداری مێری دا لە هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی  میدیایی رووداو بەڕێوەچوو، قسەی کرد، لەبارەی هەڵبژاردن هۆشداریی دا هەندێک پێیانوایە هەڵبژاردن و کێبڕکێی سیاسی هەیە، کەواتە ئاساییە هەموو کارێک بکات، "ئەمەش هەڵەیە، نابێت لەم مانگەدا بە شێوەیەک مامەڵە بکرێت، ئەرکە گەورەکە قورستر بکرێت، چونکە ئەو سەرکردانە دوای هەڵبژاردن دەبێت پێکەوە دابنیشن، 11-11 کۆتایی مێژوو نییە، بەڵکو سەرەتای قۆناخێکی نوێیە".
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دەکرێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ناوی 7768 بەربژێری پەسند کردووە بۆ ئەوەی لەو هەڵبژاردنەدا رکابەری بکەن.   
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق

تەندروستیی عێراق فۆرمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان کاراکرد

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لینکی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی پزیشکیی ددان، دەرمانسازی، پەیمانگە پزیشکی و تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 کاراکرد.