وەزیری دەرەوەی سووریا: داوای پشتیوانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی وڵاتەکەمان دەکەین

17-05-2025
مالیک محەممەد
نیشانەکردن کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە گوتارەکەیدا لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا رایگەیاند، داوای پشتیوانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی سووریا دەکەن.
 
وەزیری دەرەوەی سووریا گوتی: "گەلی سووریا پابەندی ناسنامەی عەرەبی خۆیەتی و ماڵی عەرەبیش پەناگەیەتی. سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان بۆ عێراق دەردەبڕین بۆ میواندارییەکەی. ئەوەی ئێمە یەکدەخات شوناس و چارەنووسێکی هاوبەشە." 
 
ئەسعەد شەیبانی گوتیشی: "ئەم لووتکەیە لە بەغدا دەرفەتێکی مێژووییە بۆ نوێکردنەوەی یەکێتی و هاوئاهەنگیمان، چونکە یەکێتیی عەرەبیمان پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی داهاتوو."
 
لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەی، وەزیری دەرەوەی سووریا گوتی: "بە شێوەیەکی ئەرێنی لە بڕیارەکەی ترەمپ دەڕوانین بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان. پێمان وایە هیچ ئاشتەواییەک بەبێ دادپەروەری ناکرێت."
 
ئەسعەد شەیبانی باسی لەوەش کرد: "لەسەر پابەندبوونمان بە یەکگرتوویی سووریا بەردەوامین و هەر دەستوەردانێکی دەرەکی رەتدەکەینەوە. دەستدرێژی زایۆنییەکان لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری سووریا بەردەوامن."
 
شەیبانی گوتی: "سووریا پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی پاراستنی سنوورەکان لە بەرزاییەکانی گۆلانی داگیرکراو دووپات دەکاتەوە و باوەڕمان بە پاراستنی باشووری سووریا هەیە، هەروەها داوای پشتیوانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی وڵات، خاک و گەلەکەی دەکەین".
 
لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بە بەشداری کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە بەغدا بەڕێوەچوو و وەزیری دەرەوەی سووریاش نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی کرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک زرێپۆشی سوپای عێراق

بەرگریی عێراق بۆ رووداو: سنوورەکانمان تووندوتۆڵن و چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، لە تووندوتۆڵکردنی سنوور بەردەوامن و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکن بکرێتە سەر سنوور. لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سووریاش ئاماژە بەوەش دەکات، چاودێریی دۆخەکە دەکەن.