باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق مەکەن

21-06-2025
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، لەسەر بنچینەی رێنوێنیی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، هاووڵاتییانی ئەمریکی ئاگادار دەکەنەوە کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن.
 
باڵیۆزخانەکە هەندێک رێنوێنییش دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی دەکرێت ناچاربن گەشت بکەن، لەوانەش، "دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوەی گەورە و قەرەباڵخ و چاودێریکردنی میدیا نێوخۆییەکان، بۆئەوەی بە زووترین کات ئاگاداری هەر پێشهاتێك بن."
 
دەقی راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا:
 
پەیام بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکا: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، 21ی حوزەیرانی 2025
 
شوێن: عێراق، سەرتاسەری وڵات
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسووڵخانەی گشتی لە هەولێر ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکا لە عێراق دەخەنەڕوو. ئەم زانیارییانە لەلایەن هاوبەشانمانەوە لە حکومەتی عێراقەوە دابینکراون.
 
وەزارەتی دەرەوە رێنوێنیی گەشتی ئاستی 4 کە دەڵێت "گەشت مەکە" بۆ عێراق، دەهێڵێتەوە. پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکا بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
 
رێکارەکان کە دەبێت بیگرنەبەر ئەگەر ناچار بوون گەشت بۆ عێراق بکەن:
 
• خۆتان لە کۆبوونەوەی گەورە و قەرەباڵخی بەدوور بگرن.
 
• پەیوەندیتان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتان بهێڵنەوە بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە دۆختان.
 
• خۆتان لە بەرنامەی (STEP) تۆمار بکەن (Smart Traveler Enrollment Program) بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاگادارکردنەوە و ئاسانترکردنی دۆزینەوەتان لە کاتی فریاکەوتن لە دەرەوەی وڵات.
 
• ئاگادارکردنەوەکان لە نووسینگەی کاروباری کۆنسووڵگەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی وەتسئەپەوە وەربگرن.
 
• پلانێک بۆ دۆخە فریاکەوتنەکان ئامادە بکەن. پێداچوونەوە بە "لیستی پشکنینی گەشتیار" (Traveler’s Checklist) بکەن.
 
• فۆڵۆی وەزارەتی دەرەوە بکەن لە فەیسبووک و تویتەر/ئێکس. سەردانی ماڵپەڕی http://travel.state.gov و ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران بکەن.
 
• سەیری میدیا نێوخۆییەکان بکەن بۆ رووداوە بەپەلەکان. ئامادەبن بۆ گۆڕینی پلانەکانتان.
 
گەشتکردن بۆ عێراق و لە عێراقەوە لە رێگەی سنوورە وشکانییەکانەوە:
 
سنوورە وشکانییەکان بەرەو کوێت و تورکیا کراوەن، هەرچەندە رەنگە چاوەڕوانی بۆ پەڕینەوە درێژخایەن بێت. ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە پلانیان هەیە لە رێگەی سنووری وشکانییەوە بچنە تورکیا، پێویستە کاتی پلان بۆ داڕێژراو و شوێنی پەڕینەوە و زانیارییە کەسییەکانیان (ناو، رێککەوتی لەدایکبوون، زانیاریی پاسپۆرت، شوێنی پەڕینەوە، هەر نیگەرانییەکی پزیشکی/تەندروستی/ئەمنی، زانیاریی پەیوەندی) و وێنەیەکی لاپەڕەی زانیارییەکانی پاسپۆرتەکەیان بۆ بەشی خزمەتگوزاریی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بە ئیمەیڵی Ankara-ACS@state.gov بنێرن. پێدانی ئەم زانیارییانە رێگە بە باڵیۆزخانە دەدات لە کاتی فریاکەوتندا خێراتر یارمەتیتان بدات. دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل لە دیوی عێراق) بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات. دەروازەی سنووریی ئوزوملو (سەر زێڕی لە دیوی عێراق) لە کاژێر 8:30 بەیانی تاوەکو 5:30ی ئێوارە کراوەیە. پێویستە گەشتیاران پێشبینیی دواکەوتنی زۆر لە دەروازە سنوورییەکان بکەن.
 
ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە پلانیان هەیە لە رێگەی سنووری وشکانییەوە لە عێراقەوە بچنە کوێت، پێویستە کاتی پلان بۆ داڕێژراو و شوێنی پەڕینەوە و زانیارییە کەسییەکانیان (ناو، رێککەوتی لەدایکبوون، زانیاریی پاسپۆرت، شوێنی پەڕینەوە، هەر نیگەرانییەکی پزیشکی/تەندروستی/ئەمنی، زانیاریی پەیوەندی) و وێنەیەکی لاپەڕەی زانیارییەکانی پاسپۆرتەکەیان بۆ بەشی خزمەتگوزاریی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کوێت بە ئیمەیڵی KuwaitACS@state.gov بنێرن. پێدانی ئەم زانیارییانە رێگە بە باڵیۆزخانە دەدات لە کاتی فریاکەوتندا خێراتر یارمەتیتان بدات.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەپێی پێویست بەردەوام دەبێت لە پێدانی زانیاریی زیاتر. هەردوو باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانە بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزارییە ئاساییەکانی ڤیزایان راگرتووە، بەڵام بۆ خزمەتگوزارییە کۆنسوڵگەرییەکانی هاووڵاتییانی ئەمریکا کراوەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.