رووداو دیجیتاڵ
بەربژێرانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە تایبەتیش بەربژێرانی بازنەی دهۆک، زۆرترین چانسی دەرچوونیان هەیە، بە جۆرێک لە هەر 4.9 بەربژێر یەکێکیان دەردەچێت، بەڵام لە بەغدا، زیقار و نەینەوا بە پێچەوانەیە، لە بازنەی بەغدا لە هەر 32.36 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کە لە 11-11-2025دا دەکرێت، 7769 کەس خۆیان بۆ 329 کورسیی پەرلەمانەکە بەربژێر کردووە، بەو پێیەش لە هەر 23.61 بەربژێر یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
زۆرترین بەربژێر لە بازنەی بەغدان، کە 2298 بەربژێرن، دوای ئەو نەینەوا بە 1047 بەربژێر لە پلەی دووەم و زیقار و بەسراش، کە هەر یەکێکیان 571 بەربژێریان هەیە، لە پلەی سێیەم دێن. کەمترین بەربژێریش لە دهۆکە، کە 59 بەربژێرن، دوای ئەویش هەولێر بە 108 بەربژێر و موسەننا بە 152 بەربژێر لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.
چانسی دەرچوونی بەربژێرەکان لە بازنەکانی هەڵبژاردندا
بازنەی هەولێر
بازنەی هەولێر 16 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، 108 بەربژێر لەو بازنەیە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 6.75 بەربژێر تەنیا یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی سلێمانی
بازنەی سلێمانی 18 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، 136 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 7.5 بەربژێر، تەنیا یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی دهۆک
بازنەی دهۆک 12 کورسی هەیە، بەڵام لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کەمترین بەربژێری هەیە، کە 59 بەربژێرە، لە هەر 4.9 بەربژێر یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە. بەربژێرانی دهۆک بەراورد بە بەربژێرانی بازنەکانی دیکە، زۆرترین چانسی دەرچوونیان هەیە.
بازنەی کەرکووک
بازنەی کەرکووک 13 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 251 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 19.3 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی ئەنبار
بازنەی ئەنبار 15 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 254 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 16.9 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی بەسرە
بازنەی بەسرە 25 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 571 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 22.84 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی دیوانیە
بازنەی دیوانیە 11 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 284 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 25.8 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی موسەننا
بازنەی موسەننا، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کەمترین کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، کە 7 کورسییە، بۆ ئەو حەوت کورسییە 125 کەس خۆیان بەربژێر کردووە، لە 17.8 بەربژێری بازنەکە، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی نەجەف
بازنەی نەجەف 12 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 312 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 26 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی بابل
بازنەی بابل 17 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 479 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 28.17 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی بەغدا
بازنەی بەغدا، گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنە، 71 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، زۆرترین کەسیش لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، کە 2298 بەربژێرن، لە هەر 32.36 بەربژێر، تەنیا یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی دیالە
بازنەی دیالە 14 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 358 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 25.57 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی زیقار
بازنەی زیقار 19 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 571 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 30 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی سەلاحەددین
بازنەی سەلاحەددین 12 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 296 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 24.6 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی کەربەلا
بازنەی کەربەلا 11 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 233 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 21.18 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی میسان
بازنەی میسان 10 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 141 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 14.1 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی نەینەوا
بازنەی نەینەوا 34 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 1047 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 30.79 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
بازنەی واست
بازنەی واست 12 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، 246 بەربژێر لە بازنەکە خۆیان بەربژێر کردووە، لە هەر 20.5 بەربژێر، یەکێکیان چانسی دەرچوونی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ