رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: "کەسانێک هەن بانگەشە بۆ درۆ دەکەن بۆ ساختەکردنی راستییەکان لەپێناو رێگری لە بەشداری لە هەڵبژاردن". جەختى کردەوە: "پێویستە رکابەریی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای کارنامە و پڕۆژە بێت و دوور بێت لە گوتاری فیتنەگێڕی و ناوچەگەریێتی."
ئەو گوتانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بوو کە 26ی تشرینی یەکەمی 2023 لەگەڵ نوێنەری هەندێک لە ریشسپیان و سەرۆک هۆزەکانی رۆژئاوای بەغدا.
محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند: "پێویستە هەموو لایەک کۆک بن لەسەر بەشداریی کارا لە هەڵبژاردن و نابێت لەدەست بدرێت، دەنگدان مافێکی دەستوورییە و چارەنووسی وڵات بۆ چوار ساڵی داهاتوو یەکلایی دەکاتەوە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ : "کەسانێک هەن بانگەشە بۆ درۆ دەکەن بۆ ساختەکردنی راستییەکان و شێواندنی رای گشتی لەپێناو رێگری لە بەشداریی لە هەڵبژاردن."
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت و زیاتر لە 21.4 ملیۆن هاوڵاتی دەتوانن بەشداری تێدا بکەن.
محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند: "پێویستە رکابەری هەڵبژاردن لەسەر بنەمای کارنامە و پڕۆژە بێت و دوور بێت لە گوتاری فیتنەگێڕی و ناوچەگەریێتی و نانەوەی ئاژاوە."
زیاتر لە حەوت هەزار بەربژێر رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "گرنگە بەباشی ئەوانە هەڵبژێردرێن نوێنەرایەتیمان دەکەن لە پەرلەمان، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە پاڵپشتی پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەتن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ