شارەکانی خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆنیای تورکیا بوونە دەستەخوشک
سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ و شاری کۆنیای تورکیا بە فەرمی ئەو دوو شارەیان وەکو دەستەخوشک راگەیاند
سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ و شاری کۆنیای تورکیا بە فەرمی ئەو دوو شارەیان وەکو دەستەخوشک راگەیاند
دوو پەرستاری گەنج لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا و بەرپرسێکی ماڵی پەرستارانی پارێزگاکە دەڵێ، خۆکوشتنیان بەهۆی ئەو هەموو کێشەیەیە کە پەرستاران هەیانە
ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، بەرزبووەوە
فیفا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025 لە دەوحە خەڵاتەکانی 'زە بێست' رادەگەیێنێت، یانەی زاخۆش رکابەری بۆ بردنەوەی 'خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان' دەکات
میخائیل ئۆنماخت، نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سووریا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر سووریا، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر دەستوورێکی نوێ دەبێت رەنگدانەوەی ویستی هەموو پێکهاتەکان بێت و زمان و کولتووری کوردی بە سامانێکی نیشتمانی وەسف دەکات
بەپێی راپۆرتی ناوەندی بەدواداچوونی ستراتیژیی دانیشتووانی ئێران، بۆ یەکەمجار ژمارەی لەدایکبوونی منداڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵێکدا بۆ کەمتر لە 1 ملیۆن کەس دابەزیوە
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم دەڵێت، لە ئەنجامی بۆسەی چەکدارێکی داعش لە سووریا، دوو سەربازیی ئەمریکی و هاووڵاتییەکی سڤیلی ئەمریکی کوژران
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات نیگەرانی خۆی لە برینداربوونی "ژمارەیەک لە ئەندامانی ئاسایشی گشتی"ی سووریا و "سەربازانی ئەمریکی" لە پارێزگای حومسی سووریا دەردەبرێت
ژنێک لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەستی زڕکچەکەی لەسێدارە درا
زانکۆی پزیشکیی پارێزگای لوڕستان رۆژهەڵاتی کوردستان رەتیدەکاتەوە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای ئەنفلەوەنزا، داوای داخستنی قوتابخانە و زانکۆکانی کردبێت
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ئێران رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقزی پارێزگای سنە، تۆمەتی بێ بنەمایان داوەتە پاڵ سێ چالاکڤانی پیشەیی مافی مامۆستایان و بەو هۆیەوە دادگایی دەکرێن
وەزارەتی پەروەردەی ئێران دەڵێ، دژی بەردەوامیی داخستنی قوتابخانەکانە بە هۆکاری پیسی هەوا و بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، داخستنی قوتابخانەکان، چارەسەرێکی کاریگەر نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پیسی هەوا
پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی دیکەی بارین رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە و لە هەر پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان باران و لە بەرزاییەکان بەفر ببارێ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپاردووە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
لە پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 09-12-2025 لافاو چەندین ناوچە و شوێنی باشووری کوردستانی گرتەوە؛ تاوەکو ئێوارە دوو کەس لە شارۆچکەی شۆڕش لە چەمچەماڵ گیانیان لەدەستدا، منداڵێکیش لە شارۆچکەی لەیلانی کەرکووک بە هەمان شێوە گیانی لەدەستدا، هاوکات دوو کەس لە چەمچەماڵ، ئەندازیارێکیش لە سلێمانی بێسەروشوێنن
بەندکراوێک لە گرتووخانەی بۆکان گیانی لەدەستدا و کەسوکاری دەڵێن، گومانیان لە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی هەیە
بەڕێوەبەری سەندیکای خاوەن پەلەوەرخانەکانی ئێران بە رۆژنامەیەکی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکەی، بەڵام لە ماوەی حەوت ساڵدا تێکڕای خواردنی گۆشتی مریشک بۆ هەر تاکێک لەو وڵاتە ساڵانە زیاتر لە 8 کیلۆگرام زیاتر بووە
بە فەرمانی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەو نوێژە ملیۆنییەی داوای کردبوو لە پارێزگای بابل بکرێت، بەهۆی باران و سەرماوە دواخرا
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دا. لە پارێزگای دهۆکیش، کە لە ساڵانی رابردوودا تووشی لافاو ببوو، هەموو تیمە پەیوەندیدارەکان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک دەڵێ ئەم بارانەی پێشبینی دەکرێت ببارێت، لافاوی لێ ناکەوێتەوە
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە. لە پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "قۆناخێکی گرنگ دەستی پێکردووە، ئەزموون دەریخستووە کە شەڕ پەشیمانیی بەدواوەیە."
سیاقی کێشەکە لە هەڵەیەکی سەرپێیی قووڵترە، چونکە لە کاتێکدا کە مەڵبەندە سیاسییەکان سەرقاڵی جەختکردن بوون لە پێویستیی پاراستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لیژنە تایبەتمەندەکە بە شێوەیەکی کۆمیدی پاساوی بۆ ئەو هەڵەیە هێنایەوە و، لێدوانێکی دەرکرد کە وەک پێویست یەکلاکەرەوە نەبوو، لە داواکردنی لێبووردنی منداڵێکی بچووک دەچوو کاتێک شووشەیەک لە ماڵەوە دەشکێنێت، کاتێک دەڵێت دانانی ئەو قەوارانە لە لیستەکەدا تەنیا رووداوێکی لاوەکی بووە، هاوشێوەی دۆخی شەرمهێنی دەست دانان لەسەر دوگمەی ناردن بۆ هەموو لە گرووپێکی خێزانیدا کە پڕە لە خزمی فزووڵ، بۆت دەردەکەوێت لە نامەکەدا بڕگەیەکی هەڵە هەیە. پاساوی لیژنەکە بە رستەیەکی فەرمیی جدی داڕێژرا: "پێش هەڵەگری بڵاوکرایەوە و دواتر راستی دەکەینەوە". وشەکان بەم جۆرە دەرکەوتن، وەک ئەوەی بە هێزەوە نالێهاتوویی رابگەیێنن، وەک ئەوەی کەوتنە نێو چاڵێکی هەڵەی سیاسی شتێکی ئاسایی بێت لە جیهانی سیاسەت لە عێراق دا، بەڵکو وەک ئەوەی کارەکە پەیوەندیی بە هەڵەیەکی رێنووسەوە هەبێت لە جۆری نووسینی "ئەمە" لە جیاتی "ئەمە" بێت، نەک دانانی کۆمەڵە گرووپێکی ناوچەکە لە لیستەکانی تیرۆردا
پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئاو لە رووباری فوراتەوە بە رێژەی 75% دابەزیوە. ئەم دۆخە وای کردووە بەشێکی زۆری جووتیاران ناوچەکانیان جێبهێڵن
ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا، ئەم هەفتەیە رێنوێنیی نوێی سەبارەت بە دۆسیەی پەنابەریی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ وڵاتانی ئەندام ئاشکرا کرد، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر چارەنووسی هەزاران پەناخواز دەبێت
پرۆفیسۆر بەرهەم شەوکەت، مامۆستای کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کوێلنی ئەڵمانیا، بەرهەمی 25 ساڵ توێژینەوەی زانستیی خۆی، کە لە هەزاران سلایدی پزیشکیی دەگمەن پێکدێت، بە دیاری بەخشییە زانکۆی سلێمانی
نڤار هەنگاو ئەنوەر شێخانی، گەنجێکی 21 ساڵی خەڵکی هەولێر و نەوەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەنوەر شێخانییە، لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە یەکێک لە ناوە دیارەکانی بواری ژیریی دەستکرد (AI) لە بەریتانیا
هەردوو فراکسیۆنی پارتی کریستیان دێموکرات (CDU) و سۆسیال دێموکراتەکان (SPD) لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا، لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا پڕۆژەیاسایەکیان بۆ تووندترکردنی رێوشوێنەکانی پێدانی رەگەزنامەی ئەڵمانی بردووەتە پەرلەمان
مەزن بەرهەم عەلی، گەنجێکی 19 ساڵی کوردە و لە تەمەنی دوو ساڵییەوە لە هۆڵەندا دەژی، بووەتە دەنگێکی دیار بۆ ناساندنی دۆزی کورد
سەرۆکایەتیی کۆمارى عێراق رەتیکردەوە کە ئاگاداری بڕیارى ناساندنی حیزبوڵڵاى لوبنانى و حوسییەکانی یەمەنی بێت وەک گرووپی تیرۆریستى و بلۆککردنی پارەکانیان
خەڵاتی دکتۆر رادمانش خەڵاتێکی نیشتمانیی ژینگەییە کە بۆ ناساندن و رێزلێنان لە چالاکیی تاکەکەسی و گرووپی لە بواری پاراستنی ژینگە و سامانە سرووشتییەکان لەسەر ئاستی ئێران دەدرێت.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.
رۆژی سێشەممە بارەگای بارزانی وەڵامی باخچەلی دایەوە و گوتەبێژی بارەگاکە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو رێوشوێنەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی گیرابووەبەر بەپێی رێککەوتنێکی پرۆتۆکۆلی بووە لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو جار لەکاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیاش بۆ هەرێمی کوردستان، یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتوون و هیچ گرفتێک رووینەداوە".
کۆمپانیای دانەگاز ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدوای هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 26-11-2025 ئاسایی بووەتەوە
هەفتەی رابردوو تیمی دیاسپۆرا لە بەریتانیا بوون و بەرنامەکە تایبەت کرابوو بە دۆخ و گوزەران و نێوبانگی کوردی بەریتانیا، هەروەها ئەو گەنگەشەیەی لەوێ کرا لەسەر تاوانی رێکخراو لەنێو دیاسپۆرانشینانی ئەوێ، دەنگدانەوەی زۆری هەبوو
لۆرین محەممەد لە هۆڵەندا لەدایکبووە. خەڵکی عەفرینە و یاریزانێکی پیشەگەر (پرۆفێشنەڵ)ی کاراتی-یە. ئەو پشتێنی رەشی هەیە و چەند جارێک لەسەر ئاستی ئەورووپا خەڵاتی بردووەتەوە. دایکی لۆرینیش یاریزانی کاراتی-یە
هەردوو دەزگای نێودەوڵەتیی پاڵگرەیڤ مکمیلن و سپرینگەر، کە بەرهەمەکانیان لە 50 وڵاتی جیهاندا بڵاودەبنەوە، کتێبێک وەک رێبەری جینۆسایدی کورد بەشێوەی کتێب و بە ئۆنڵاین بڵاودەکەنەوە
رۆژی شەممە 29-11-2025 لە شاری شتوتگارتی هەرێمی بادن ڤوتمبێرگی ئەڵمانیا کۆنسێرتێک بۆ کۆما ئامەد ساز دەکرێت. ئەو کۆنسێرتە بە پشتیوانی حکومەتی ویلایەتەکە و هەر لەنێو کۆشکی حکومەتیش بەڕێوەدەچێت
سەنتەری تۆمارکردنی بیانیانی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، تاوەکو کۆتایی مانگی 10ی ئەم ساڵ 934 هەزار پەنابەر لە سەرتاسەری ئەڵمانیا داواکاریی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە؛ 153 هەزار کەس لەوانە ئەفغانین، 93 هەزاریان خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیان، 98 هەزاریان خەڵکی کۆسۆڤۆن
لە فەرەنسا سەرەتای ئەم هەفتەیە لە بازاڕێکی گوڵفرۆشانی شاری رۆوان دووکاندارەکان گوێیان لە دەنگە دەنگێک دەبێت لەنێو بارهەڵگرێکدا، کە ساردکەرەوەی تێدایە و لە هۆڵەنداوە گوڵی گواستووەتەوە بۆ ئەو شارە. کاتێک بارهەڵگرەکە دەکەنەوە، 4 کۆچبەری تێدا دەدۆزنەوە کە ویستوویانە خۆیان بگەیێننە سنووری ئاویی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ناوچەی دانکیغ، بۆئەوەی لەوێشەوە بە بەلەمی بچووک و لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بپەڕنەوە ئەوبەر
بەهۆی قسەکردن لەبارەی پرسی ناردنی پەیامێک لەلایەن سەرۆککۆماری ئێرانەوە بۆ سەرۆکی ئەمریکا، داواکاری گشتیی تاران دۆسیەی دژی مستەفا کەواکبیان، پەرلەمانتاری پێشووی تاران و سکرتێری حیزبی مەردوم سالاری ئێران کردەوە
بە هەزاران فەرمانبەری حکومەت لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەکەن بۆ ساڵی داهاتوو مووچەکەیان لانیکەم 50% زیاد بکرێت
بەڵگەفیلمی "تینوێتی لە نێوان دوو رووباردا" کە تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمی هێناوە، گەشتێکی خەمناکە بەنێو دۆخی تاڵی گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق، لە هەنسکی ئەندازیارێکەوە بۆ وشکبوونی زۆنگاوەکان دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە کۆچی بە کۆمەڵی جووتیاران و مەرگی گامێش و دارخورماکان.
وەزارەتی دارایی فیدراڵ هێشتا چاوەڕێی نووسراوی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەمە لە کاتیکدایە لە کارنامەی کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕگەی تایبەت بەو پرسەی تێدا نییە. بەگوتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکەن کۆتایی هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا پارە بنێرێت.
نرخی بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵی رۆژی یەکشەممە بەشێک لە زیانەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی قەرەبوو کردەوە و توانی دووربکەوێتەوە لە ئاستی هەستیاریی 80 هەزار دۆلار.
سەلماندنی کوردستانیبوونی کەرکووک بە بەڵگەی مێژوویی
نرخی بیتکۆین، گرینگترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان، بە تەنیا لە رۆژی هەینی بە رێژەی 6% دابەزی و ئێستا بە نزیکەی 84 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
پێشنیاز و هەوڵە دووبارەکانی ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لە ئۆکراینا نرخی نەوتی دابەزاندووە
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ رۆژی هەینی لەنێوان 4020 بۆ 4100 دۆلار گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینی و لە کۆتاییدا نرخی ئۆنسەیەکی لە 4063 دۆلار داخرا
بەرنامەی ئەمجارەی دیاسپۆرا لەبارەی ئەو وێنە ناشرینە بوو کە بەشێک لە میدیای بەریتانیا بۆ کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتەی دروستکردووە، لە قاچاخچێتی، دەستدرێژی، بازرگانیی ماددەی هۆشبەر و چەندین تاوانی دیکە
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، کەسێک بەناوی سەرۆکی دەستەکەوە خۆی دەناسێنێت و پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە کردووە، رێکاری یاسایی لە دژی گیراوەتەبەر
19ی تشرینی دووەمی 2025 دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو کەسە لەلایەن یەکەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیرکراوە.
مەسرور بارزانی لە کۆڕندی مێپس (MEPS) لە دهۆک رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور رێکبخات. ئاماژەی بەوەشدا کە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵۆزن و پێویستیان بە چارەسەری دەستووری هەیە.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، هیچ هەوڵێک قبووڵ ناکەن بۆ دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن.
پارتی هۆشیاری لەبارەی دەستوەردان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدات و دەڵێت: قبووڵکراو نییە و هێڵی سوورە. لە ئەگەری دەستکاریکردنی، هەڵوێستی سیاسیی جیدیمان دەبێت
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ئاماری نوێی رووداوەکانی هاتووچۆی لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئەو ئامارە، لە هەر بیست خولەکدا کەسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدات
پیاوێک لە مهاباد بەهۆی کێشەی خێزانییەوە تەقە لە هاوژین و باوکی هاوژینی دەکات و بەو هۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کرماشان دەڵێ، دەستیان بە پڕکردنەوەی بیرە بێ مۆڵەتەکان کردووە لەو پارێزگایە و بەتایبەت ئەو بیرانە پڕدەکەنەوە لە دەوروبەری تاڵاو و سەراوەکان لێدراون بۆ ئەوەی پێش بە وشکبوونیان بگرن
نرخی نەوت رۆژی هەینی لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتە بە رێژەی 2% بەرزبووەوە و هۆکارەکەش هێرشی درۆنیی ئۆکراینا بۆ سەر دامەرزاوە نەوتییەکانی رووسیایە
سێشەممەی داهاتوو لە دانیمارک هەڵبژاردنە خۆجێییەکان دەکرێن. هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی شارەوانی و هەرێمیی 98 شارەوانی و 4 هەرێم لە سەرتاسەری دانیمارکن
لە پێشانگەیەکی رۆبۆتدا لە شاری کیشی ئێران، ژنێک و پیاوێکی مەکیاجکراو خۆیان بە رۆبۆت دەناسێنن و ئەوەش دەنگدانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە
بەپێی پێشبینیی کەشناسی، رۆژی شەممە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە و لە چەند پارێزگایەکیش هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی لافاو دەدرێت
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی 241 ساڵەی شاری سلێمانی دەڵێت، "سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه. ههميشه كاريگهر و مايهى پێزانين و شانازيى گهلى كوردستانه."
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای نەوت و گازی سووریا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە بۆئەوەی پەرە بە کێڵگە گازییەکانی سووریا بدات
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە دابەزین کرایەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کەمتر لە 65 دۆلارە
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، بەرزبووەوە
جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی تێپەڕاندنی یەک ملیۆن دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و لە لایەنگر و ئەندامانی پارتی دەکات.
فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای دەنگدانی لە یەکێک لە بنکەکانی هەڵبژاردن، تیشکی خستە سەر بایەخی ئەم هەڵبژاردنە، هەروەها پەیامی بۆ داهاتووی سیاسیی عێراق و کوردستان نارد و جەختی لەسەر پێویستیی یەکڕیزیی کورد لە بەغدا کردەوە
حکومەتی عێراق پێشبینی دەکات و چاوەڕێی ئەوەیە رێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردن بەرز بێت، دەنگدانی تایبەتیش بە نموونەی سەرکەوتووی هەڵبژاردن دادەنێت
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە شاری سلێمانی دەنگی دا. دواتر لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری رووداو دا، هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق روونکردەوە
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، دوای دەنگدانی لە یەکێک لە بنکەکانی شاری سلێمانی رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی کوردستان گرنگە، بەڵام رەخنەی لە یاسای هەڵبژاردن گرت و بە هۆکاری کەمکردنەوەی کورسییەکانی کوردی لە بەغدا زانی
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی عێراقدا، لە سلێمانی دەنگی دا و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، پەیامێکی ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە کرد و داوای کرد بچن بۆسەر سندووقەکانی دەنگدان
لەکاتی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە تەواو بوون. جەختیشی کردەوە، کۆمیسیۆن ئامێری یەدەگی دابین کردووە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی لە ئامێرەکانی دەنگدان دا
سەرۆکی کاتیی سووریا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە ئەمریکا و لەلایەن سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازییان لێکرا. وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت: "کۆبوونەوەکە زیاتر لە کاژێرێکی خایاندووە."
لە کاتێکدا کە ژمارەی دانیشتووانی جیهان بە خێرایی گەشە دەکات و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیاتر دەردەکەون، قەیرانی ئاو لە جیهان دا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵيۆزى نوێى فينلهندا له عێراق کرد و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە، عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 10 و 11ی ئەم مانگەی بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردە پشوو، وەکو "ئاسانکارییەک" بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن و دەنگدانیان لە رۆژی سێشەممە 11-11-2025 بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەنجوومەنی وەزیران بەرپرسیارێتی لەئەستۆ دەگرێت
بەربژێرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی هەولێر دەڵێت، "رێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان متمانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستکردووەتەوە." دەشڵێت، "مادەی 140 دەبێتە پێشینەی کارەکانیان، یان دەبێت جێبەجێ بکرێت یاخود بە شێوەیەکی دیکە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکرێت."
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دوایین پەیامی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت و سەرۆک بارزانی دوایین گوتاری بانگەشە پێشکێش دەکات
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، تاوتوێی سوودی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی موسڵ بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت، بۆ گەشتە دەرەکییەکانیش گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک دەکرێت
سەرباز هەورامی بەناوی بنەماڵەی نادر هەورامییەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و باس لە رۆڵی ماڵباتەکەی لە شۆڕشەکانی گەلی کوردستان دەکات و دەڵێت، "لە سەرەتای رۆژانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزنەوە تا شۆڕشی گوڵان و راپەڕین، نادر هەورامی و هەڤاڵانی لە هەڵەبجە و هەورامان و تەواوی کوردستان بە بوێری و پرەنسیپەوە ئاڵای بەرخۆدانیان هەڵگرت. قوربانیدانەکانیان ئاماژەی رەمزی نەبوو، بەڵکو بەشداریی راستەقینە بوو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ دیدگای هەمیشەیی بارزانی، ئەمڕۆش کوڕ و کەس و کار و دڵسۆزانی درێژەپێدەری رێبازەکەین."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، هیچ پەیامێکی فەرمییان لە ئەمریکاوە پێ نەگەیشتووە
لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، نزیکەی چوار ملیار دینار تەنیا بۆ هاتووچۆ و بازاڕی خەرجکراوە، نیوەی زیاتری پارەکە بۆ بەنزین بووە
هەریاد تەمەنی 17 ساڵە و سەرەڕای ئەوەی دایک و باوکی نییە، بەڵام بە هەوڵی خۆی و براکانی توانیویەتی ببێتە وەرزشکارێکی سەرکەوتوو لە ئەڵمانیا. باسی لە یەکەم یاریی خۆی کرد کە رووبەڕووی یاریزانێک بووەتەوە ناوی "هیتلەر" بووە، مامۆستاکەی بە هەریادی گوتووە لێی بدات و لووتی بشکێنێت، بەڵام ئەو بەقسەیی نەکردووە
پرسی کۆچبەران و هۆتێلەکان لە بەریتانیا ماوەیەکی زۆرە لەلایەن گرووپە دژە کۆچبەران و پارتێکی دژە کۆچبەریی ئەو وڵاتەش بەکاردێت، کەم هەفتە هەیە نەبیسترێت لەبەردەم یەکێک لەو هۆتێلانەی کۆچبەرانیان تێدا نیشتەجێ کراون خۆپێشاندان نەکرێت و هەندێکجار هێرشیشیان نەکرێتەسەر
حکومەتی سوێد دەیەوێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، واتە پاش دوو مانگی دیکە، کارێک بکات کە هانی زۆرترین کۆچبەر بدات ئەو وڵاتە جێبهێڵن، ئەویش بەوەی هەر کەسێک ویستی بە خۆبەخشانە بڕواتەوە، پارەیەکی زۆریان بداتێ بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ لە وڵاتی خۆیان
هەرچەندە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هۆڵەندا کران، بەڵام راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان تاوەکو ئەمڕۆ درێژەی کێشاوە
لە ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەیەک بڵاوبووەتەوە کە زانیاریی باڵکێشی لەسەر دیاسپۆرای کوردی لەو وڵاتە تێدایە. بەپێی ئەنجامەکەی، کوردی باشووری کوردستان کەم و رۆژئاوای کوردستان زیاتر بەختەوەر و دڵخۆشن
ئەمڕۆ هەینی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زیندانی ئیمرالی چاوی بە ژمارەیەک لە کەسوکاری کەوت
نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێ، هەلومەرجی ناوچەکە و جیهان، تورکیا هان دەدات کە پرسی کورد چارەسەر بکات
لە کوێستانەکانی شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ، ورچ پەلاماری شاخەوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستانی دا و برینداری کرد
کادرێکی یەکێتی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکە لە کەرکووک کۆچی دواییکرد. بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی لە کەرکووک دەڵێت، "پێشتر نەخۆش بووە و بەهۆی پاڵەپەستۆ و تەنگەنەفەسییەوە گیانی لەدەستداوە."
لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی شاری بۆکان، مامۆستایەک بە تووندی لە قوتابییەک دەدات و بەو هۆیەوە قوتابییەکە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ
بەرنامەی بێستوون تۆک ئەمجارە لە بەغدا میوانداریی محەممەد سەیهودی کرد. سەیهود پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بوو، ئەمجارە بەربژێری ژمارە سێیە لە لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لیستەکە کۆمەڵێک حیزب و سەرکردەی کۆکردووەتەوە و دەیەوێت ببێتە فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمانی
هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا رایگەیاند: رێکارەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کران و مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرا.
د. سۆران ئەمینی ئەقدەم، کوڕێکی خەڵکی شاری مهابادە و نزیکەی 12 ساڵە لە ئەورووپا نیشتەجێیە
رەوتی هەڵوێست بانگەشەی شێواندنی پۆستەرەکانی سەرۆکەکەی لە هەولێر دەکات. کۆمیسیۆنیش دەڵێت، "تاوەکو ئێستا سکاڵایان تۆمار نەکردووە، سکاڵا تۆمار بکەن بەدواداچوون دەکەین."
بەڕێوەبەر و مامۆستای قوتابخانەیەک لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گوتنەوەی سروودێک لە یادی هەڵەبجە لەلایەن قوتابییانی قوتابخانەکەوە، سزا دران
حکومەتی ئێران نرخی ئەو دۆلارەی بەرز کردەوە کە بۆ گەشتکردن دەیفرۆشێت بەو کەسانەی لەو وڵاتەوە گەشتی دەرەوەی وڵاتەکە دەکەن
بڕیارە سبەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا هەنگاوێکی نوێی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری رابگەیێنێت
چوارشەممەی داهاتوو لە هۆڵەندا هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی پەرلەمان بەڕێوەدەچن، ئەمجارە ئەوەی بە کوردی بانگەشە بکات و لەنێو دیاسپۆرای کوردی لە هۆڵەندا ناسرابێت، یەک بەربژێرە کە ناوی هێمن حەوێزییە، کەسێکی ئەکادیمییە و هاوکات ئەزموونی زۆری لە حوکمڕانیدا هەیە
رۆژانی رابردوو بەریتانیا 16 کۆچبەری بە فڕۆکەیەک بۆ فەرەنسا دەرسنوور (یان دیپۆرت) کردەوە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا (هۆم ئۆفیس)، تاوەکو ئێستا 42 کەس نێردراونەتەوە فەرەنسا، کەچی هەر ئەم هەفتەیە و بەپێی داتاکانی هۆم ئۆفیس، 589 کۆچبەری دیکە لە فەرەنساوە و بە بەلەم خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا
لەمەودوا لە زۆر وڵاتی ئەورووپا مۆڵەتی شۆفێری لەجیاتی 10 ساڵ، دوای 15 ساڵ نوێدەکرێتەوە، ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن بۆ ماوەی دوو ساڵ لەژێر تاقیکردنەوەدا دەبن و سەرپێچیی گەورە بکەن لێیان دەسەندرێتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی 6 رۆژ پشووی فەرمی بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە دیاری کرد کە لە 06ـی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات و لە 12ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
دەزگای ئاماری فیدراڵیی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، نزیکەی 29 هەزار کەسی بێ ناسنامەی خەڵکی وڵاتانی دیکە لە ئەڵمانیادا هەن، کە نزیکەی 14 هەزار کەسیان لەدایکبووی سووریان
لە بانگەشەی هەڵبژاردندا سەرۆک بارزانی لە سێ کۆبوونەوەی جەماوەری دا جەختی لە جێبەجێکردنی دەستوور کردەوە، رۆژی سێشەممە 21-10-2025 لە هەولێر رایگەیاند، "دەستووری عێراق بۆ ئەو کات (2005)، ئێستا و ئاییندەش بەشی ئەوە شتی ئەرێنیی تێدایە کە کاری پێبکرێت و سوودی لێوەربگیرێت. ئێمە پشتگیریی ئەو دەستوورە دەکەین، بەڵام بەداخەوە لەلایەن حکومەتی بەغداوە جێبەجێ نەکرا. ئێستاش زۆر شت کە پەیوەندیی هەیە بە هەرێمی کوردستانەوە، بە یاساکانی سەردەمی رژێمی بەعس حوکم دەکەن."
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت زیاتر لە 1% بەرزبووەوە، بەهۆی نیگەرانی لە کێشەکانی بەردەم خستنەڕووی نەوت و ئەگەری کڕینەوەی نەوت لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بە مەبەستی پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەو وڵاتە
یەکەم بەرنامەی بێستوون تۆک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووکەوە پێشکێش کرا، شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرلیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاکە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق میوانی بەرنامەکە بوو، وەڵامی پرسیارەکانی رووداو و دەیان گەنجی لە نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووک دایەوە
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس، گیانلەدەستدانی یەکێک لە کۆچبەرە کوردەکانی لیبیای راگەیاند و دەڵێت، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێوڕەسمێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە هەڵەبجە رایگەیاند، "دەبێت وەکو شوێنەکانی دیکە، خزمەتی هەڵەبجە بکرێت، ئەگەر زیاتر نەبێت."
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، نیوەی خەڵکی ئەو وڵاتە خۆراکی پێویستیان دەستناکەوێت
دوو ساڵ دوای راگیرانی پڕۆژەکە، حکومەتی ئێران رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی سێڵوێ بۆ نێو شاری پیرانشار دا
دوای دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی شار و بەرپرسی شارەوانیی کرماشان، هەڵمەتی ناساندنی گەندەڵکاران لەو پارێزگایە دەستیپێکرد و داوا لە هاونیشتمانییان دەکرێت، گەندەڵکاران بە دەزگای داد و هێزە ئەمنییەکان بناسێنن
بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان، خەریکە هەموو قازانجەکانی ئەم ساڵی لەدەستدەدات
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی 2% پاشەکشەی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا و بۆ یەکەمجار 4378 دۆلاری تێپەڕاند
هەرچەندە رۆژی هەینی نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە، بەڵام لە ئاستی هەفتانەدا نزیکەی 3% لە بەهای خۆی لەدەستداوە
بەندکراوانی هۆڵی دووی گرتووخانەی قزلحەساری کەرەجی ئێران چوار رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، ئەوەش دژی زۆربوونی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و داوای راگرتنی سزاکە دەکەن.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەربژێرانی ناساندن و دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگاکە کرد
قەداسەتی ئیغناتیۆس ئەفرامی دووەم، سەرۆکی باڵای کەنیسەی سریانی ئۆرتۆدۆکسی لە جیهاندا، لەهەڤپەیڤینێکی تایبەتدا بۆ رووداو، تیشکی خستە سەر دۆخی هەنووکەیی کریستیانەکان لە سووریا و عێراق
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داوا لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات رۆڵێکی کارا بگێڕێت بە مەبەستی سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی سووریا باسیان لە خێراکردنی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی رۆژی 10ی ئادار کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، داوای سیستمێکی بەڕێوەبردنی ناناوەندی بۆ سووریا دەکەن
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت کەمێکی دیکە پرۆسەی ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی لە غەززەن، دەستپێبکات. کەتیبەکانی عیززەدین قەسامیش ناوی ئەو 20 بارمتە ئیسرائیلییەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ ئازادیان دەکات. خاچی سووریش دەڵێت، 7 بارمتەی ئیسرائیلیان رادەست کراوە
سەپاندنی پێناسی گومرکی بە رێژەی 100٪ بەسەر چین دا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، رۆژی هەینی نرخی نەوتی بە رێژەی 4٪ دابەزاند
لە ئەڵمانیا ئەم هەفتەیە دوو بڕیاری پەیوەندیدار بە کوردی دیاسپۆرا دەرچوون، یەکێکیان بۆ ئەوانەیە دەیانویست بە سێ ساڵ ببنە خاوەنی وڵاتینامەی ئەڵمانی
لە بەریتانیا رۆژانی رابردوو هەردوو پارتی گەورە، واتە لەیبەر (کرێکاران)ی دەسەڵاتدار و پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزیسیۆن، کۆنگرەی خۆیان بەست، هەردوو کۆنگرە لەژێر گوشارە رۆژ بە رۆژ زیادبووەکانی جووڵانەوە دژە کۆچبەرییەکانی نێو بەریتانیا کران، بۆیەش بڕیارەکانیان ئەوەیان پێوە دیار بوو کە دەبووایە بۆ ئارامکردنەوەی شەقامی بەریتانی بڕیاری تووندتر سەبارەت بە کۆچبەری بدەن
دوو پەرلەمانتاری سوێد پڕۆژەیەکیان بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان ئامادە کردووە، بۆئەوەی سەرلەنوێ دەست بە گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە سوێدەوە بۆ باشووری کوردستان و بە پێچەوانەشەوە بکرێتەوە
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی خۆشحاڵیی خۆی لە بەرامبەر پێدانی ئەو خەڵاتە پێی دەردەبڕێت و دەڵێت، کاری زۆر ماوە بیکەن
گوتەبێژی راگەیاندنی کەجەکە لە وەڵامی قسەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا لە دیداری مێری، دەڵێت، هەنگاویان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری ناوە و ئەم لێدوانەی نێچیرڤان بارزانی "بە تەواوی قبووڵ نەکراوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق کۆبووەوە. جهختى له گرنگيى پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئيتاڵيادا كردهوه و باسیان لە پێکهێنانی حکومەت و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزانی نوێی یەکێتیی ئەورووپا و ئەڵمانیا لە عێراق کرد. لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا باسیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کرد.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، قووڵایی ستراتیجیی هەرێمی کوردستان بەغدایە، بەڵام رەخنەشی لە حکومەتی فیدراڵ گرت و گوتی، "ئاوا وڵات ناچێت بەڕێوە".
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەنی ئێرانی لە دوێنێوە 2750 تمەن، واتە بە رێژەی 2.48% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە
نرخی نەوت بەرزبووەوە و کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی خاو، بەنزین و سووتەمەنیی کۆگاکراو لە ئەمریکا بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەژمار دەکرێت
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 4000 دۆلاری تێپەڕاند و گەیشتە 4014 دۆلار
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەنی ئێرانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1900 تمەن، واتە بە رێژەی 1.62%، دابەزی بۆ 115 هەزار و 200 تمەن
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک بیتکۆین زیاتر لە 3500 دۆلار بەرزبووەوە، ئاستی 125 هەزار دۆلاری شکاند و ئاستێکی نوێی لە بەرزبوونەوە تۆمارکرد
کاتی ئەوە هاتووە چیرۆکی ئەو کوردە بزانن کە هیچ میدیایەکی ناسراو و بەنێوبانگی ئەڵمانیا نەماوە هەوڵی نەدابێت کارێکی لەسەر بکات. لە هەندێک ڤیدیۆدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ژنان و پیاوانی ئەڵمانی بەتەمەن دەردەکەون کە هاوڕێ کەمال سەریان بۆ چاکدەکات و دوایی هەندێکیان دەستدەکەن بە گریان. هۆیەکەشی ئەوەیە هاوڕێ رۆژێکی لە هەفتەدا لە دووکانەکەی تەرخانکردووە بۆ ئەو بەتەمەنە خانەنشینانە و جگە لە سەرچاککردن، قسەی خۆشیشیان بۆ دەکات و زۆر رێزیان دەگرێت
لە نەمسا و لە شاری لینتز گەنگەشەیەکی گەرم لەنێوان ئەو نەمساییانەی چوونەتە کوردستان یان پەیوەندییان لەگەڵ کۆچبەرانی کورد هەبووە و یارمەتییان داون، بەڕێوەچوو
حکومەتی ئێرلەندا پلانێکی نوێی راگەیاندووە بە مەبەستی هاندانی ئەو خێزانە کۆچبەرانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەکانیان، لە بەرامبەردا بڕی 10 هەزار یۆرۆیان پێدەدرێت. ئەم بڕیارە لەلایەن جیم ئۆو کالاگەن، وەزیری دادی ئێرلەنداوە واژۆی لەسەر کراوە، بەڵام دەستبەجێ رووبەڕووی رەخنەی تووندی ئۆپۆزیسیۆن بووەتەوە
بڕیارە دووسبەی لە شاری لەندەن، کۆڕبەندێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش سەبارەت بە پەروەردە و زمانی کوردی بەڕێوەبچێت. کۆڕبەندەکە لەلایەن رێکخراوی منداڵان و لاوانی کورد لە تاراوگە (کانگا) ساز دەکرێت، کە یەکێکە لە دامەزراوە چالاکەکانی بواری پەروەردەی کوردی لە بەریتانیا
حکومەتی فەرەنسا مافی مانەوەی بەخشییە خێزانێکی کۆچبەری خەڵکی بەسرەی عێراق، کە ساڵی رابردوو لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز، کچە حەوت ساڵانەکەیان بەناوی سارا گیانی لەدەستدا
لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵن لە ئەڵمانیا، ئەم هەفتەیە پۆلیس هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە دەستپێکرد. لە ئەنجامدا، گرووپێکی 5 کەسی دەستگیرکران کە گومانیان لێدەکرێت کۆچبەریان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە هێنابێتە ئەڵمانیا
ئەم هەفتەیە لەناو پەرلەمانی ئەڵمانیا راپۆرتی ساڵانەی "داتا و زانیاری و لێکۆڵینەوە لەسەر رەگەزپەرستی بەرامبەر کورد" بڵاوکرایەوە. راپۆرتەکە، کە پشتی بە سکاڵا فەرمییەکانی کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەستووە، ئامارێکی ورد لەسەر سەرچاوەی ئەو هەڵسوکەوتە رەگەزپەرستییانە دەخاتەڕوو
خۆپێشاندانەکانی نەوەی زێدی ماداگاسکار لە 25ی ئەیلوولەوە دەستیپێکردووە، سەرەتا داوای خزمەتگوزارییان دەکرد، بەڵام ئێستا داواکەیان بەرەو رووی سەرۆکی وڵاتەکە گۆڕاوە.
ئەمڕۆ چوارشەمە لەدوای کاژێر 07:00ی بەیانییەوە بەکاتی هەولێر، حکومەتی ئەمریکا زۆربەی کارەکانی خۆی راگرت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ناکۆکیی قووڵی نێوان کۆماری و دیموکراتەکان رێگر بوو لە رێککەوتنی کۆنگرێس و کۆشکی سپی لەسەر بودجە
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بە چەشنێک نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی 114 هەزار تمەنیشی دەرباز کرد
دوای دوو رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025 نرخی نەوت بە بەرزبوونەوە کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی دوای ئەوەی وەبەرهێنەران روویان کردە کڕینی سامانە سەلامەتەکان بەهۆی مەترسییەکانی داخستنی حکومەتی ئەمریکا، ئەمەش لە کاتێکدایە، داتا لاوازەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا چاوەڕوانی بۆ کەمکردنی زیاتری رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە، بەهێز کردووە.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە. نەوتەکە بەرهەمی چەند کێڵگەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستانه و بە بۆریی هەناردەی بەندەرەکە دەکرێت و دواتر دەفرۆشرێت.
لە ئیتاڵیا، کە وێنەی باو بریتییە لە گەیشتنی سەدان کۆچبەر بە بەلەمی قاچاخ، ئەمجارە چیرۆکێکی تەواو جیاواز و فێڵێکی ورد ئاشکرا بووە. دوو راوێژکاری باج لە پارێزگای پیاچێنتسا توانیویانە 141 کۆچبەر بە شێوەیەکی یاسایی و بە مافی مانەوەی فەرمی (ئیقامە) بهێننە ناو وڵاتەکەوە و لەو رێگەیەوە نزیکەی یەک ملیۆن یۆرۆ قازانج بکەن
سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی تووندی دایە وڵاتانی ئەورووپا سەبارەت بە پرسی کۆچبەران و رایگەیاند، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر سیاسەتی ئێستایان، وڵاتەکانیان "دەبنە دۆزەخ،" بەڵام ئامارە فەرمییەکانی یەکێتیی ئەورووپا وێنەیەکی تەواو پێچەوانە نیشان دەدەن
حکومەتی بەریتانیا کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ دەکات کە بریتییە لە ناسنامەیەکی دیجیتاڵی بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە وڵاتەکەدا کار دەکەن، بە ئامانجی رێگریکردن لە "کاری رەش" (کارکردنی نایاسایی) و خێراکردنی پرۆسەی پشکنینی شوێنە بازرگانییەکان
هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی 8 ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان، رەوەندی کوردی لە چەندین وڵاتی ئەورووپا بە شێوەیەکی بەرفراوان یادی ئەو رۆژە مێژووییەیان کردەوە و پابەندبوونی خۆیان بە ئامانجە نەتەوەییەکان دووپات کردەوە
بۆ یەکەمجار، خێزانێکی کۆچبەری سێ کەسی لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێی نێوان لەندەن و پاریس دا، بە شێوەیەکی یاسایی و بە مافی مانەوە (ئیقامە) لە فەرەنساوە گوازرانەوە بۆ بەریتانیا. ئەم هەنگاوە سەرەتای جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەیە کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی کۆچی نایاساییە لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە نزیکەی 3790 دۆلار، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە، نرخی کانزای زەرد کەمێک لە ئاستە بەرزەکانی دوورکەوتەوە و لە نزیک 3766 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
لاوازبوونی ئەگەری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نرخی نەوتی لەسەر ئاستی جیهان بەرز کردووەتەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "پشتگیری تهواوی خۆی بۆ مافی چارهی خۆنووسین بۆ گهلی فهڵهستین و دامهزراندنی دهوڵهتهكهی له چوارچێوهی رهوایی و یاسا نێودهوڵهتییهكاندا دهردهبڕێت."
لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 3727 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕدا وا باوە، زۆربەی جار زێڕ دەگاتە ئەو نرخەی بۆ مامەڵەکانی داهاتووی دانراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن زیاتر لە 2000 تمەن بەرزبووەوە، یەک دۆلار بە 102 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەکرا
هەرچەندە ئیتاڵیا بەوە ناسراوە کە سیاسەتێکی تووندی بەرامبەر کۆچبەران و پەنابەران هەیە، بەڵام هێشتاش ئەگەر بە ژمارەیەکی کەمیش بێت پەنابەران وەردەگرێت
دادگای شاری کوێلنی ئەڵمانیا بڕیارێکی باڵکێشی بەهۆی کوردێکەوە دا، هەفتەی رابردوو دادگاکە هەڵسەنگاندنی بۆ کەیسی پەناخوازێکی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کرد، کە خەڵکی شاری حەسەکە بوو و ساڵی 2023 هاتبووە ئەڵمانیا، کاتی خۆی کەیسی پەنابەرییەکەی لەسەر ئەوە بووە کە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە
لە نەرویج رۆژانی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان کرا، 8 کورد بەربژێر بوون و دوویان دەرچوون، کە پێشتریش پەرلەمانتار بوون
سەرەڕای ئەوەی هەفتەی رابردوو دادگایەکی بەریتانیا رێگەی لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرێک بۆ فەرەنسا گرتبوو، بەڵام لە 24 کاژێری رابردوودا کۆچبەرێکی دیکە نێردرایەوە فەرەنسا، ئەو کۆچبەرە پێشتر لە فەرەنسا بووە و بە بەلەمی بچووک خۆی گەیاندبووە بەریتانیا
هێزەکانی سەر بە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم، هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەک لە سووریا و ئەندامێکی باڵای داعش دەکوژن
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، راگەیێندراوێک لەبارەی دۆخی ئەو پێشمەرگە بریندارە بڵاودەکاتەوە کە رۆژی 10ی ئاب، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو باسی گرفتەکانی کرد و دەڵێ: "هەر لەسەرەتای برینداربوونی ئەو پێشمەرگە قارەمانە بۆ چاکبوونەوەی یارمەتیان داوە و هاوکاری کراوە."
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ لەبارەی داهاتی نانەوتی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە چەند بڕیار و راسپاردەیەک خرانەڕوو
دوای ئەوەی نرخی زێڕ توانیی رۆژی سێشەممە 3700 دۆلار دەرباز بکات، ئەمڕۆ چوارشەممە هەندێک لە قازانجەکانی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەدەستدا
دوای ئەوەی نرخی نەوت رۆژی سێشەممە بە رێژەی 1% بەرزبووەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر، بەڵام دابەزینەکان سنووردارن
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە دوێنێوە 1400 تمەن دابەزیوە و یەک دۆلار بە 97 هزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
لە شاری بۆخووم لە ئەڵمانیا لیستێک هەیە بۆ هەڵبژاردنەکان، کە کورد دروستیان کردووە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی شارەکە، ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە بەربژێرانی لیستەکە 50%ی ژنان و 50%یشی پیاون
سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان دەڵێت، "کاژێر 06:28ی ئێوارەی سبەی مانگگیران دەستپێدەکات، بەڵام بە چاو نابیندرێت تاوەکو کاژێر 07:30 کە لەو کاتەوە هەستی پێدەکرێت."
لە پارێزگای سکونا لە وڵاتی سوێد، شەش ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی شارۆچکەیەک ڕووبەڕووی دادگا دەبنەوە بەهۆی بڕیارێکیان کە دژی کۆچبەران دەرکراوە. بەپێی سیستمی کۆچبەریی سوێد، کاتێک کۆچبەران مافی پەنابەری وەردەگرن، بەسەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا دابەش دەکرێن و یاسا شارەوانییەکان ناچار دەکات شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران دابین بکەن
حکومەتی بەریتانیا بڕیارێکی نوێی دەرکردووە کە بەپێی ئەو بڕیارە، چیدی ئەو کەسانەی مافی پەنابەری لە بەریتانیا وەردەگرن، بۆیان نییە داوای هێنانی خێزانەکانیان بکەن. ئەم بڕیارە کاتییە و ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە لە بەشەکانی کوردستانەوە چوونەتە بەریتانیا و هێشتا داوای هێنانی خێزانەکانیان نەکردووە؛ بەڵام ئەوانەی پێشتر ئەو داوایەیان کردووە، بڕیارەکە نایانگرێتەوە
تەنیا 2 رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نەرویج، کە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەنگدان تێیدا ئەنجام بدرێت، ئەم هەڵبژاردنە لەم خوولەدا گرنگییەکی تایبەتی وەرگرتووە بۆ کوردی دیاسپۆرا لە نەرویج، بەتایبەتی کە 8 کورد خۆیان بەربژێر کردووە بۆ کورسییەکانی پەرلەمان.
رۆژی هەینی 05-09-2025 رۆژێکی تایبەت بوو بۆ کوردی دیاسپۆرا و بەتایبەتیش بۆ دیاسپۆرانشینانی فەرەنسا، لە یەکێک لە پارکە جوانەکانی پاریس رێڕەوێک بەناوی پێشمەرگەوە کرایەوە
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە توانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەکانی و یەک بەرمیلی بە زیاتر لە 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژە دەمامکدارەکەی کەتیبەکانی عیزەددین قەسام - باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، بەگوێرەی بەشێک لە میدیای ئیسرائیل و ناوچەکە، کراوەتە ئامانج و ئەگەری هەیە کوژرابێت
مالیک سامۆ، هونەرمەندی دیاری رۆژئاوای کوردستان بە ستایلی کوردی و بە زمانی ئەڵمانی گۆرانییەکی لەسەر بێ ئیقامەیی خۆی بڵاوکردەوە، تێیدا گلەیی ئەوەی کرد کە ساڵانی زۆر چاوەڕێی کردووە و هێشتاش ئیقامەی نییە
گرووپە دژە کۆچبەرەکان لە ئەمریکا گوشاری زۆر لە حکومەتەکانیان دەکەن بۆ رێگەگرتن لە کۆچبەری. ئەورووپییەکان تاوەکو ئێستا زۆرتر کاریان لەسەر رێگەگرتن لەسەر سنوورەکانیانەوە دەکرد، بەڵام دەیانەوێت لەمەودوا لە نێوەوەش میکانیزمی نوێ (وەک ئەوان پێی دەڵێن ناسەرنجڕاکێشکردنی کۆچبەری) جێبەجێ بکەن
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە، بە خێرایی کار لەسەر یەکلاکردنەوەی داواکارییەکانی پەنابەری دەکەن؛ بۆ ئەو مەبەستەش، تیمێکی پرۆفیشناڵی بێلایەن و مەشقپێکراو هاوکاریی تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی کەیسەکان
هەموو ساڵێک ریزبەندیی باشترین شارەکانی جیهان بۆ قوتابییان و خوێندن بڵاودەبێتەوە. بەپێی دامەزراوەیەکی بەریتانی سیئۆل یەکەم و تۆکیۆ و لەندەنیش دووەم و سێیەم باشترینی جیهانن بۆ خوێندن
بە گوتەی ساشا، خاوەنی کۆمپانیای دابینکردنی رۆبۆتەکان، دەتوانن چوارچێوەی خانوو 10 ئەوەندە خێراتر و بە تێچوونی 80٪ کەمتر دروست بکەن، بەراورد بە شێوازی نەریتی.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی قوتابخانە لە بادکی، دوو قوتابخانە لەلایەن خێرخوازانەوە و قوتابخانەیەکیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی پارێزگای ورمێوە دروست دەکرێن. ئەو قوتابخانانەی خێرخوازان دروستیان کردوون لە قۆناخی کۆتایی دان، بەڵام خزمەتگوزاری وەکو رێگە، ئاو و گازیان بۆ دابین نەکراوە.
هەرچەندە ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن گۆڕانکاریی بەخۆیەوە نەبینیوە و بازرگانان چاوەڕێی کردنەوەی بازاڕی فیزیکی دراوی تاران دەکەن، بەڵام لە دوێنێوە بازاڕی دراوی تاران رووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی فرۆشتنی تمەن بووەتەوە
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕی دابەزاند، بەڵام دابەزینی نرخی زێڕ لەبەر ناکۆکیی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی، سنووردار بوو
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە زۆری بە جێگیری مایەوە و بە 67 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ هاوکات هۆشداری لە دابەزینی نرخەکەیشی دەدرێت بۆ 50 دۆلار لە کۆتایی ساڵی داهاتوو
دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن نزیکە و بەشێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگاکان دەڵێن، مامۆستایانی خانەنشینبوو تاوەکو کۆتایی ساڵ وانە دەڵێنەوە
کۆمپانیای "پۆپ مارت"ی چینی رایگەیاند، ئەم مانگە جۆری بچووککراوەی بووکەڵە بەناوبانگەکانی "لابووبوو" دەخاتەڕوو، لەگەڵ جۆرێکی نوێی تووکدرێژی ئەو دڕندە بچکۆلە ددان تیژە
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی لە لایەن دادگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای سلێمانییەوە دەرچووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، فەرمانەکە "لە کاتی پێویست و بە گوێرەی پێویست جێبەجێ دەکرێ".
لە رێوڕەسمەدا کە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە نووسەر و شاعیرانی فینلاندی و ئەورووپایی هۆنراوەیان خوێندەوە، دواتر عەبدوڵڵا پەشێو بە هۆنراوەی (سەربازی ون ) بەشداری لە بڵاوکردنەوەی مەراسیمی کتێبەکەیدا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بیتکۆین بە 113 هەزار و 300 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی سێشەممە نزیکەی 300 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام رۆژی سێشەممە تەنانەت نرخی یەک بیتکۆین بۆ ماوەیەک دابەزی بۆ کەمتر لە 113 هەزار دۆلار
نرخی زێڕ دابەزی بۆ کەمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی خۆی و ئۆنسەیەکی بە زیاتر لە 3300 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
رۆژی چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە کەمتر لە 66 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا
بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "3018 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکان تۆمارکراون."
قایمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگرەکەی ناوچەی کۆکۆیی هەڵەبجە لە کۆنترۆڵکردندایە، جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانیشی هەبووە و هاونیشتیمانییەک گیانی لەدەستداوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لەنێو شاری سلێمانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر کرد.
شارەوانییەکانی هەولێر ناوی 1757 هاونیشتمانی بڵاوکردەوە کە لە سنووری شەمامک زەوییان پێدەدرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی پەیڕەوی سندووقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت، ژمارە (4)ی ساڵی 2008ی هەڵوەشاندەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە کۆشکی سپی دەکات و پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ نێوەندگیریی سەرکەوتووانەی ئەو "رێککەوتنە مێژووییە".
حکومەتی سووریا "هەڵوێستی تووند"ـی خۆی بەرامبەر بەو کۆنفرانسەی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە حەسەکە رێکخرا، راگەیاند و بە "گورزێکی"ـی راستەوخۆ لە هەوڵەکانی دانوستاندن وەسفی کرد.
دادگەی باڵای دادی ئەورووپا بڕیارێکی مێژوویی لە بەرژەوەندیی دوو کۆچبەری داواکاری مافی پەنابەری لە ئێرلەندا دەرکرد و رایگەیاند، حکومەتی ئەو وڵاتە ناتوانێت بە بیانووی نەبوونی شوێن، لە دابینکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان خۆی بدزێتەوە
حکومەتی بەریتانیا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ فەرەنسا و یەکەم دیمەنی ڤیدیۆیی ئەو کۆچبەرانەی بڵاوکردەوە کە دەستبەسەر کراون، بۆئەوەی رەوانەی فەرەنسا بکرێنەوە
حکومەتی ئەڵمانیا پرۆژەیاسایەکی نوێی ئامادە کردووە بە مەبەستی رێگریکردن لە "کاری ڕەش" (کارکردنی بێ مۆڵەت و نایاسایی) و، بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە هۆڵەکانی جوانکاری و سەرتاشخانەکاندا. پرۆژەیاساکە سزای تووند بۆ کارمەند و خاوەنکارە سەرپێچیکارەکان دیاری دەکات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا مووچەی پێنج مانگی بە جارێک لە قەرزی ئەو کەسانە بداتەوە، کە قەرزداری دووکانەکانن و بڕیاریداوە سەرجەم مووچەی پەرلەمانتارییەکەی ببەخشێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئاب نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن دووبارە رووی لە بەرزبوونەوە کرد
سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی جووتیاران هۆشداری دەدات لە زیادبوونی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و رایدەگەیێنێت، ئێستا 50%ی گوندەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە تەنکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت و بەهۆی کەمبوونەوەی ئاویشەوە، کۆچکردن لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان دەستیپێکردووە
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی رەوایەتیی دامەزراوەیی زیاتر دەبەخشێتە ئەو گرووپە چەکدارانەی پەیوەندییان بە سەرکردە تیرۆریستەکانەوە هەیە." دیپلۆماتێکی پێشووی ئەمریکاش لە عێراق دەڵێت، هەڵوێستی ترەمپ لە ئەگەری پەسندکردنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی، زیادکردنی پێناسی گومرگی دەبێت
حکومەتی سوێد پلانی هەیە بۆ تووندکردنی رێکارەکان بەرامبەر ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان لەکاتی دەوامی فەرمیی قوتابخانەدا دەبەنە گەشتی دەرەوەی وڵات، بەتایبەت ئەوانەی بۆ ماوەیەکی درێژ و بەبێ مۆڵەتی فەرمی لە خوێندن دایاندەبڕێنن
وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا داتایەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە قەبارەی دیاردەیەکی نوێی کۆچ ئاشکرا دەکات و بووەتە جێی نیگەرانیی بەرپرسانی ئەو وڵاتە. بەپێی داتاکان، ژمارەیەکی بەرچاو لەو پەنابەرانەی کە لە یۆنان مافی مانەوەیان وەرگرتووە، بە شێوەیەکی یاسایی گەشت بۆ ئەڵمانیا دەکەن و دووبارە داوای مافی پەنابەری پێشکێش دەکەن
لە کاتێکدا کە تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال و بڕیارە لە سەرتاسەری ئەورووپا، ئەمریکا و ئوسترالیا یادی قوربانییان بکرێتەوە، چارەنووسی ماڵباتێکی رزگاربووی ئێزدی کە لەم دواییانەدا لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتکراونەتەوە، بووەتە رۆژەڤێکی گەرم و نیگەرانیی لێکەوتووەتەوە
ئەگەری زیادکردنی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەس و سستبوونەوەی بازاڕی کاری ئەمریکا، نرخی نەوتی رۆژی هەینی بە رێژەی 2% دابەزاند
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە 42ـەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، "بەداخەوە هێشتا هەندێ کەس هەن کە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقڵیەتە شۆڤینیی و نکۆڵیکارییە سیاسەت دەکەن."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، "پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکی یاسایی و بەرپرسیاریێتیی دەستووریی خۆی بەرامبەر بە قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و هەموو قوربانییانی دەستی رژێمی پێشوو جێبەجێ بکات."
دابەزینی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا و دابەزینی بەهای دۆلار، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕی بەرزکردەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە. "جەختیان لە گەرەنتیکردنی شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان کردەوە."
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی گەورەی نێوان 'سلیکۆن ڤاڵی' و برۆکسلدا، کۆمپانیای مێتا دەڵێت، لە مانگی 10ی 2025ـەوە هەموو بانگەشەیەکی سیاسی لە رێگەی ئەپلیکەیشنەکانیەوە لە یەکێتیی ئەورووپا قەدەخە دەکات. ئەم هەنگاوە کاریگەریی لەسەر ملیۆنان بەکارهێنەری 27 وڵاتی یەکێتییەکە دەبێت، وەڵامێکی راستەوخۆیە بۆ یاسای نوێی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە شەفافیەت و ئاراستەکردنی ریکلامی سیاسی (TTPA)، یاسایەک کە مێتا بە "نەگونجاو بۆ جێبەجێکردن" و "لەڕووی یاساییەوە بێ بنەما" ناوی دەبات
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، گۆڕەپانی بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شاری دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا، بووە گۆڕەپانی پێکدادانێکی تووند لەنێوان دوو گرووپی خۆپێشاندەری دژبەیەکی سووریا. گرژییەکان بە خێرایی پەرەیانسەند و بووە هۆی برینداربوونی 5 پۆلیس و دەستگیرکردنی چەندین کەس
لە هەنگاوێکی نوێ و مشتومڕاویدا، پەرلەمانی یۆنان یاسایەکی نوێی پەسند کرد کە رێگە بە دەستگیرکردنی دەستبەجێ و زیندانیکردنی کۆچبەرە نایاساییەکان دەدات. بەپێی یاسا نوێیەکە، کە لەم هەفتەیەوە کاری پێدەکرێت، داواکاریی پەنابەرییش بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگیرێت، ئەم بڕیارەش رووبەڕووی رەخنەی تووندی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بووەتەوە
لەم هەفتەیەدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، حکومەتی بەریتانیا سیستمێکی نوێی سزادانی دژی تۆڕەکانی قاچاخچێتیی مرۆڤ راگەیاند و گەمارۆی خستەسەر 43 کەس و کۆمپانیایەک. بەپێی لیستە فەرمییەکە، 10 کورد لەنێو سزادراوەکاندان، کە تۆمەتبارن بەوەی دەستیان لە گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە هەبووە
ئەڵمانیا خێزانێکی پەنابەری ئێزدی کە لە 6 کەس پێکهاتوون، بۆ عێراق دیپۆرتکردەوە. سەیر لەوەدایە تەنها چەند کاژێرێک دوای دیپۆرتکردنەوەکەیان، دادگایەکی بەرلین بڕیاری پێدانی مافی مانەوەی بۆ هەمان خێزان دەرکرد. ئەم رووداوە بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان لەنێو رای گشتیی وڵاتەکەدا
کۆمپانیای DNOی نەرویجی زانیاریی نوێی لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرهەمهێنانیان کەمی کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو پابەندییەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە و 120 ملیار دیناریان بە کاش ناردووە، ئەمە سەرەڕای ناردنی لیستی مووچەی پەسەندکراوی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران و وردبینیکردنی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایی و ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی دەڵێت، رۆژ بە رۆژ راپۆرتی نائومێدکەریان لەبارەی برسێتی لە کەرتەکە پێدەگات. بەدەستخستنی خواردن نزیک بووەتەوە لە مەحاڵ، نرخی خۆراکیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ سوودانی کردووە؛ یەکێک لە پرسەکانی نێوانیان خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە.
لە جیهانێکی پڕ لە دەنگدا، هەندێک دەنگ هەن کە تەنیا دایکێک دەیانبیستێت، دەنگی هەناسەیەکی ماندوو، دەنگی لێدانێکی ناسکی دڵ، یان وەک لەم چیرۆکەدا، دەنگێکی تیژ و ترسناک کە لەگەڵ هەر جووڵەیەکی سادەدا گیانی دەهەژێنێت، "دەنگی شکانى ئێسکەکانی جگەرگۆشەکەی."
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە
هێزە ئەمنییەکانی ئیتاڵیا لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا، دەستیان بەسەر ملیۆنان یۆرۆدا گرت و دەیان کەسیش لەژێر لێکۆڵینەوەدان
هەرچەندە دانوستاندنەکان لەسەر پرسی کۆچبەران لەنێوان عێراق و بەریتانیادا بەردەوامن، بەڵام ئەو هەواڵانەی باس لە دەستپێکردنی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ لەم هاوینەدا دەکەن، دوورن لە راستییەوە
ئەنجوومەنی سەربازیی سوەیدا رۆژی هەینی 18ی تەممووزی 2025 رایگەیاند، هێزەکانیان کۆنترۆڵی تەواوی زۆربەی میحوەرە ستراتیژییەکانی ناوچەکەیان کردووە و رووبەڕووی هێرشی تووندی "داعش و گرووپە تیرۆریستییە تووندڕۆکان" دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی زوگزپیدشە لە ئەڵمانیا لووتکەیەک لەبارەی کۆچ و سیاسەتی ئەورووپا بەرامبەر کۆچ بەڕێوەبچێت، ئەڵمانیا میوانداریی لووتکەکە دەکات و وڵاتانی فەرەنسا، پۆڵاند، نەمسا، دانیمارک و چیک بەشداریی تێدا دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی هاوخەمی ئاراستەی ماڵباتی قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی کوت دەکات و دەڵێت: "لەم کۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمی قووڵی کەسوکاری قوربانییانین."
کۆمپانیای DNOی نەرویجی بڵاویکردەوە، کارەکانی لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کاتی راگرتووە. ئاماژە بەوەش دەکات، دواتر بەرهەمهێنان دەستپێدەکاتەوە
دوێنێ ئاگرێکی گەورە لە نزیک ناوچەی قەدەخەکراوی نێوان ئیسرائیل و سووریا لە پارێزگای قونەیترە کەوتەوە و رووبەرێکی فراوانی لە دەوروبەری گوندەکانی بیر عەجەم و بريقە سووتاند.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر دوو سکاڵا کۆبووەوە کە لە دژی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون، بەڵام دادگە دانیشتنەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.
دوای ساڵانێک لە ناکۆکی و دانوستاندنی سەخت، حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا گەیشتنە رێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەمی بچووک لەڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان دەگەیێننە بەریتانیا، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی پەڕینەوەی نایاساییە
دوای چەندین هەفتە لە خۆپێشاندان دژی سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا، جووتیارانی ناڕازیی پۆڵەند ئاراستەی ناڕەزایەتییەکانیان دەگۆڕن و نیازیانە بچنە پاڵ هێزە گەلێرییەکان بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران لەسەر سنووری ئەڵمانیا، ئەمەش نیگەرانیی قووڵی حکومەتی وارشۆی لێکەوتووەتەوە
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا بانگهێشتنامەی بۆ هاوتاکانی لە 6 وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا ناردووە، کە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی تووند لە دژی کۆچبەری ناسراون، بۆ بەستنی لووتکەیەک لەسەر داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ و تووندتر سەبارەت بە کۆچبەری. بڕیارە لووتکەکە رۆژی هەینیی داهاتوو لە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت
لە ئەنجامی هێرشی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون.
رۆژنامەی بیڵد لە ئەڵمانیا، یەکێک لە ناسراوترینەکانە و پڕفرۆشترینە، بە ژیریی دەستکرد لێکۆڵینەوە و راپرسییەکیان کردووە، ئەویش بەوەی وێنە و زانیاریی 1900 پەرلەمانتاری هەرێمەکان و پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیایان داوەتە مۆدێلێکی ژیریی دەستکرد بۆئەوەی سەرنجڕاکێشترین پەرلەمانتارەکان دەستنیشان بکات
سۆریاز یوسف خەڵکی دێركا حەمکۆی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام ئێستا لە ئەڵمانیا بووەتە ناوێکی ناسراو. ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرووی 300 هەزار شۆپێنەری هەیە، هانی کچان و گەنجانی دیاسپۆرانشین دەدات لەو کۆمەڵگەیانەی تێیاندا دەژین، چالاکتر بن و باشتر کار بکەن
ئەروا عەبدولحەمید حەزی لێ نییە پێی بڵێن "خاوەن پێداویستیی تایبەت." ئەو لە شاری کوێلنی ئەڵمانیا دەژی و ئەم ساڵ نامەی دەرچوونەکەی خەڵاتی باشترین توێژینەوەی لە زانکۆی کوێلن پێدرا
لە شاری بێرمینگهامی بەریتانیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کۆنفرانسێک لەنێوان بازرگانانی دیارسپۆرانشینی کورد و بازرگانانی بەریتانی سازکرا، کۆمەڵەی کوردی لە بەریتانیا رێکخەری کۆنفرانسەکە بوون
لە هۆڵەندا یادی گەنجێکی دیاسپۆرانشین بەرز راگیرا، کە کاری بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا دەکرد
رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 50 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 68 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا
نرخی زێڕ رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە
ئەم هەفتەیە حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاری دا بۆ سێ ساڵی داهاتوو 500 هەزار ڤیزای کار بداتە دەستی کاری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا. واتە ئەگەر کەسێک لە کوردستانەوە بیەوێت بۆ کار بچێتە ئیتاڵیا، ئەمە دەرفەتە
ئەو دیاسپۆرانیشینانەی ساڵانی پاش برێگزیت چووبنە سەردانی کەسوکاریان یان بۆ گەشتوگوزار چووبنە وڵاتێکی یەکێتیی ئەورووپا، بە دڵنیاییەوە شتێک نیگەرانی کردوون، ئەویش ئەوە بووە کە چیدیکە بە پاسپۆرتی بەریتانیا نەیانتوانیوە لە دەروازە ئەلیکترۆنی و خێراکانی تایبەت بە هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەورووپا بچنە نێو یەکێتییەکەوە
لە بەریتانیا بۆ یەکەمجارە لە راپرسییەکاندا پارتێکی دژی کۆچبەران پێش پارتە سەرەکییە ناسراوەکە، واتە پارتی کرێکارانی حوکمڕان و پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزیسیۆن کەوتووەتەوە، کە ئەویش پارتی ریفۆرمی بەریتانیایە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان نییە و ئەو هەواڵانەش راست نین گوایە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل لە سنووری پارێزگای هەولێر
حکومەتی ئەڵمانیا هەندێک زانیاریی زۆر باڵکێشی لەسەر ژمارەی ئەوانەی لەو وڵاتە مافی مانەوەیان هەیە، واتە ئیقامەی پەنابەری یان پاراستنیان هەیە، بڵاوکردەوە
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوا دەکات هیچ دەرفەتێک بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لە غەززە ماون، لەدەست نەدرێن، ئەوەش دوای ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ داوای لە حەماس کرد بە ئاگربەستێکی 60 رۆژە رازی بێت.
کۆشکی سپی دەڵێت، ناردنی هەندێک چەکی سەرەکی بۆ ئۆکراینا رادەگرێت. لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا بەڵێن بە ئۆکراینا درابوو ئەو چەکانەیان بۆ دەنێردرێ.
هاوشێوەی دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی تمەن زیاتر دابەزی
وەزیری پەروەردەی ئێران رایگەیاند، بەپێی نوێترین ئامارەکان، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران، 30 قوتابی و 7 مامۆستا گیانیان لەدەستداوە.
میدیای فەرمیی کۆریای باکوور وێنەی کیم جۆنگ ئوون، رێبەری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە بە گریانەوە رێز لە تەرمی ئەو سەربازانەی وڵاتەکەی دەگرێت، لە یارمەتیدانی رووسیا لە جەنگی ئۆکراینادا کوژراون.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەشداری لە کردنەوەی سەنتەرێکی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا بکات کە نازناوی "ئەلکەترازی تیمساحەکان"ـی لێنراوە و لە زەلکاوێکی پڕ لە خشۆک لە ویلایەتی فلۆریدا دروستکراوە.
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند، بۆ هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکانی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، جەخت لە دروستکردنی کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا دەکەنەوە
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: "هۆکاری دەستگیرکردنمان بۆ رێگریکردن بوو لە خۆپێشاندان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی "بە گەرمی" پیرۆزبایی لە موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی ئێران داناوە، بەهای تمەنی بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرامبەر دۆلار بەرزکردەوە
رۆژی چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە ریژەی 0.2% بەرزبووەوە و بە 3328 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە بەرزبووەوە و کۆتایی بە دابەزینە گەورەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی هێنا
ئەمڕۆ سێشەممە 24-6-2025، لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان نرخی تمەن 6.7٪ بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و هەر دۆلارێک بە 85 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
حکومەتی ئیسرائیل رازیبوونی خۆی بە ئاگربەست راگەیاند و نووسینگەی نەتەنیاهوو دەڵێت، گەیشتوون بە هەموو ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی "شێری راپەڕیو" و "تەنانەت زۆر لەوەش زیاتر."
سەرچاوە فریاگوزارییەکان و سوپای ئیسرائیل رایانگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیی ئێران لانیکەم 9 کەس لە ئیسرائیل کوژران. هێرشەکە کەمێک پێش ئەو کاتە بوو کە بڕیاربوو ئاگربەستێکی قۆناخبەند، کە لەلایەن ترەمپەوە راگەیێندرابوو، بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە
هاوکات لەگەڵ ئەگەری جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە
راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیل لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، نرخی زێڕی دابەزاند بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا
نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی رابردوودا، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەست رازی بوون."
میدیاکانی ئێران دەستپێکردنی شەپۆلی 21ی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ 3"یان راگەیاند و دەڵێن، ئامانجە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پشتیوانی لە باکوورەوە تاوەکو باشووری ئیسرائیل، بەتایبەتی لە حەیفا و تەل ئەڤیڤ، کراونەتە ئامانج
سوپای پاسداران رایگەیاند، درۆنێکی پیشکەوتووی ئیسرائیل لە پارێزگای لوڕستان کراوەتە ئامانج و خراوەتەخوارەوە
نرخی بیتکۆین لەدوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران توانیویەتی بەرگری لە ئاستی 100 هەزار دۆلار بکات
تاقیگەی رۆبۆتەکانی زانکۆی نیشتمانیی تەکنەلۆژیای بەرگری (NUDT) لە ناوچەی هونانی ناوەڕاستی چین، درۆنێکی پەرەپێداوە کە بە قەبارەی مێشوولەیەک دەبێت و بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نهێنییەکان بەکاردەهێندرێت
رەنگە جێگەی سەرسووڕمان بێت، بەڵام نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار ئەمڕۆ دووشەممە بەرزبووەتەوە و یەک دۆلار بە نزیکەی 93 هەزار تمەنە
نرخی زێڕ رۆژی دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دەستبەجێ بەرزبووەوە بۆ 3393 دۆلار، بەڵام دوای چەند کاژێر قازانجەکانی لەدەستدا و تەنانەت ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر
وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییانی قۆناخە ناکۆتاکان و ئەوانەی لە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم کەوتوون، دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکان 5 نمرەی دیکە بۆ قوتابییان زیاد کراوە و کۆی گشتیی نمرەی بڕیار بووەتە 10 نمرە، هەروەها ئاسانکاری بۆ قوتابییە کەوتووەکان کراوە
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە کارمەندی زیاتریان عێراقییان جێهێشتووە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەری تووندوتیژی لە عێراق هەیە
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە بەکارهێنانی تاکتیکی نوێ و چاوەڕواننەکراو کراوە "بۆ ئەوەی گورزەکان وردتر، وێرانکەرتر و کاریگەرتر بن".
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەو کاتەوەی جەنگ دەستی پێکردووە 99%ی ئەو درۆنانەیان خستوونەتە خوارەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی وڵاتەکەیان کراون
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، لەسەر بنچینەی رێنوێنیی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، هاووڵاتییانی ئەمریکی ئاگادار دەکەنەوە کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی عێراق نەکەن
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی دڵنیا نییە لە متمانەکردن بە ئەمریکا لە دانوستاندنەکان و ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستاندنەکانی ئیدارەی ترەمپ "پەردەیەک" بوون بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی
راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی لە پەیامێکدا دوای برینداربوونی رایدەگەیێنێت، "بە جەستەیەکی بریندارەوە دەمێنمەوە تاوەکو ببێتە هۆکاری رق و دووژمنایەتیی ناحەزان."
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانیان لە ئێران کوشتووە کە گوایە رۆڵی هەبووە لە هاوکاریکردنی حەماس پێش هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023.
هاوکات لەگەڵ سەپاندنی سزای نوێ بۆسەر کەرتی نەوتی ئیران لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، نرخی نەوت رۆژی هەینی دابەزی
نرخی زێڕ رۆژی هەینی بە جێگیری مایەوە و لە ئاستی هەفتانەدا دابەزی
جێگری کاروباری رێکخستن و چاودێریی بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە دابینکردن و دابەشکردنی پارەدا نییە و دڵنیایی دەدات کە یەدەگی نەختینەیی وڵات لە دۆخێکی باشدایە. هاوکات دان بەوەدا دەنێت، هەندێک لقی بانکەکان رووبەڕووی کەمیی پارە بوونەتەوە، بەڵام دەڵێت کێشەکە "دەستبەجێ" چارەسەر کراوە
ئەنجوومەنی پاسەوانانی دەستووریی ئێران لە راگەیێندراوێکدا گوتارەکەی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێرانی بە "گرنگ و یەکلاکەرەوە" ناوبرد، هۆشدارییەکی تووندیشی دایە ئەمریکا و سەرۆکەکەی و رایگەیاند، هەر هەڵەیەک "وەڵامێکی تووندی" بەدواوە دەبێت
راوێژکاری عەلی خامنەیی رایدەگەیێنێت، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل نەک هەر شکستیان بە ئیرادەی گەلی ئێران نەهێنا، بەڵکو ئەنجامێکی تەواو پێچەوانەیان لێکەوتووەتەوە و بوونەتە هۆی یەکگرتنی هەموو لایەنەکان بۆ پشتیوانیکردن لە هێزە چەکدارەکان، تەنانەت ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵاتیش.
ئێران هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس بریندار بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی لەلایەن دەسەڵاتێکی "کۆمەڵکوژ"ەوە هێرشی کراوەتە سەر و "بە تەواوی هێزەوە" بەرگری لە خۆی دەکات
حکومەتی چین رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لەو کاتەوەی ئیسرائیل دەستی بە هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران کردووە، نزیکەی 800 هاووڵاتیی لە ئێرانەوە گواستووەتەوە
ئێران بە چەندین مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەوەش دوای ئەوەی لە هێرشێکی بەرفراواندا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی، ژمارەیەک ژەنەراڵی باڵا و زانای ئەتۆمیی ئەو وڵاتە کوژران
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی حکومەتی ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەلەمەی کە چالاکڤانانی نێودەوڵەتی تێدا بوو و ئامانجەکەی ئەوە بوو گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بشکێنێت.
رۆژی دووشەممە، بازاڕەکانی زێڕ لە جیهاندا بە دابەزینی نرخی کانزا زەردەکە کرانەوە.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، رووسیا بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و بەو هۆیەوە 5 کەس کوژران
ئیتاڵیا کە سیاسەتی کۆچبەریی تووند کردووە، کەچی هانی خەڵک دەدات بە شێوەی یاسایی بۆ ئەوێ کۆچ بکەن؛ ئەویش بە پێدانی ڤیزای زێڕین (یان ئیقامەی وەبەرهێنان)
حکومەتی سوێد بڕیاری داوە بە مەرجی نوێ و چاودێریی زۆرتر پاسپۆرت بداتە ئەوانەی لە سوێدن و بەنیازن وڵاتینامە داوا بکەن یان داوایان کردووە
یۆنان خەریکی ئامادەکارییە بۆ یاسا و رێوشوێنی زۆر تووند بەرامبەر کۆچبەران. بەپێی ئەو رێوشوێنە نوێیانە، کە بەمزووانە جێبەجێ دەکرێن، دەکرێت هەندێک کۆچبەر بۆ ماوەی دوو ساڵ بخرێنە زیندانەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی رایگەیاند، ئیلۆن مەسک "عەقڵی لەدەستداوە"، بەڵام پێداگریی کرد کە دەیەوێت جیابوونەوەی لەگەڵ هاوپەیمانە ملیاردێرە پێشووەکەی بە ئاسانی تێپەڕێنێت
کرێملین رۆژی هەینی رایگەیاند، جەنگی ئۆکرانیا "پرسی بوون و نەبوونە" بۆ وڵاتەکەی، ئەوەش دوای ئەوەی زنجیرەیەک هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە لانیکەم 4 کەس گیانیان لەدەستدا
فیلێک لە باکووری رۆژهەڵاتی تایلەند چووە نێو فرۆشگەیەک و چەندین پاکەت بیسکویت و بڕێکی زۆر برنجی خوارد
کاریگەریی ئەو دۆخە ئابوورییە لەسەر قوربانیکردنیشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆریان پێشتر بڕیاریانداوە کە قوربانی بکەن، کاریگەرییەکە بەو شێوە بەرچاوە لە بەشێکی ناوچەکان دەرنەکەوتووە.
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی نادڵنیاییەکانی پەیوەست بە پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا و دابەزینی بەهای دۆلار بەرزبووەوە
نیگەرانی لە خستنەڕووی زۆریی نەوت لەلایەن گرووپی ئۆپێک پڵەسەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخەکانی نەوتی دابەزاند
گەنجێکی "قارەمانی" خەڵکی حەلەبی سووریا لە ئەڵمانیا رووبەڕووی هێرشکارێک دەبێتەوە کە بە چەقۆ 18 کەسی بریندار کردووە و رێگری لێدەکات. ئێستا لە ئەڵمانیا باس باسی ئازایەتی و ئەو گەنجەیە و پۆلیسیش سوپاسی کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراوە، کە پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە و پیشەی ئاژەڵدارە. بەمەش ژمارەی تووشبووە پشتڕاستکراوەکان لە دوو مانگی رابردوودا گەیشتووەتە چوار کەس.
وەزارەتی دەرەوەی سوێد رایگەیاند، پەکەکە لە لیستی رێکخراوە 'تیرۆرستییەکانی' وڵاتەکەیاندا ماوە و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەشیان بە ئەرێنی دەبینن
ئەمڕۆ چوارشەممە یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 3297 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەهۆی قەدەخەکردنی کاری کۆمپانیای شێڤرۆن لە ڤەنزۆیلا بەرزبووەوە
سەرۆک بارزانی لە یادی 49 ساڵەی شۆڕشی گوڵاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم شۆڕشە سەلماندی ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشكێت و بەردەوام دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران پەرلەمانتارانی ئاگادارکردووەتەوە، بەپێی هەڵوێست و زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان هەڵوێست بگرن و لەو چوارچێوەیەدا قسە بکەن. نە زیاتر و نە کەمتر.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێت، تۆڕی کارەبای نیشتمانی تووشی کێشەی تەکنیکی بووە و بەو هۆیەوە لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کارەبا پچڕاوە.
دوو هاونیشتمانیی خەڵکی کرماشان، کە بۆ رزگارکردنی منداڵێک چوونە نێو بەنداوی سنە، خنکان
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەو. بڕیارە هەردوولا باسی پەیوەندیی نێوان واشنتن و هەولێر و پەیوەندییەکان لە رووی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانەوە بکەن.
بڕیارەکە واتە: ئەو قوتابییانەی لە ساڵی داهاتووەوە لە پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەبن، وانەی زمانی کوردی و عەرەبی وەک سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن هەژمار دەکرێت بۆیان.
لە وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو، قسەی زۆر باشیش کرا، گوێمان لە پشتیوانیی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ بوو کە ئەوان ئامادەن پشتگیری هەم لەم گرێبەستانە بکەن، هەم لە درێژەپێدانی پەیوەندییەکان بکەن لە هەموو ئاستێکدا."
جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی "ئەرێنی" بووە و "هەنگاوێکی دیکە" لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیکتر بوونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەن بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 84 هەزار تمەن
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ 107 هەزار دۆلار و هێندەی نەماوە بگاتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی، کە لە رۆژی 20ی مانگی یەکی ئەم ساڵ تۆماری کرد، ئەو کاتەی گەیشتە 109 هەزار دۆلار
بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک لەسەر ئەوەی ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی بە رێژەی 1% بەرزکردەوە
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەڵێت، پێویستە ئیسرائیل لە پێشبڕکێی گۆرانیی یۆرۆڤیژن دووربخرێتەوە، هاوکات هاوسۆزیی خۆی بۆ "گەلی فەلەستین دەربڕی کە رووبەڕووی نادادپەروەریی جەنگ و بۆردوومان" بوونەتەوە
شەوی رابردوو دوو دراوسێ لە گەڕەکی ئازادیی هەولێر بووە شەڕیان و تەقە کرا، بەهۆیەوە گەنجێکی 23 ساڵ کوژرا. ئاسایش ئەمڕۆ بکوژەکەی دەستگیر کرد.
یەکێک لەو وڵاتانەی لە ئەورووپا جوانییەکی ئەفسووناوییان هەیە، نەرویجە. زۆربەی کوردی ئەوێ کە قسەیان لەگەڵ دەکەیت، لە ژیانیان و لە جوانیی سرووشتی ئەوێ رازین؛ چالاکیشن و لە میدیای وڵاتەکەش زۆر ناویان دێت
ئەوانەی نایانەوێت بکەونە دەست قاچاخچیی ساختەچی و بێ بەزەیی، رێگەی یاسایی بۆ چوونە ئەورووپا دەگرنەبەر؛ وەکو ڤیزای خوێندن یان کار، یانیش ئەگەر خواپێداو بن دەتوانن بە وەبەرهێنان و بە پارە مافی مانەوە بۆ خۆیان و ماڵباتیان دەستبخەن، ئەوەش پێی دەگوترێت (ڤیزای زێڕین) و زۆر وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا هەیانە
هۆیەکی سەرەکیی کەمبوونەوەی رێژەی چوونی کۆچبەری نایاسایی بۆ نێو ئەورووپا بۆ ئەو هەڵمەتە بەردەوامانە دەگەڕێتەوە کە دامەزراوە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئەورووپا بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچییان دەیکەن؛ ئەم هەفتەیە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی پۆلیسی ئەڵمانی و بەلجیکیدا ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیر کران
لە سنوورەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپادا هێزێکی هاوبەشی ئەورووپی هەیە کە پێی دەگوترێت فرۆنتێکس، کە ئیشی پاراستنی سنوورەکان و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کۆچبەری نایاسایی و قاچاخچییانە
لە بەریتانیا ئەم هەفتەیە کەیر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە سیاسەتی نوێی کۆچبەریی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد، سیاسەتێک کە زۆر کەسی لە ناوەوە بەریتانیا و دەرەوەش تووشی شۆک کرد، چونکە شتی وای تێدایە لە شوێنی دیکەی وڵاتێکی ئەورووپی ئەوپەڕی راستئاژۆ تووندئاژۆکان و پارتە دژە کۆچبەرەکانیش داوای ناکەن
رۆژی هەینی ئۆنسەیەک زێڕ بە 3200 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئامانجی هاوکاری مرۆیی خۆی لە یەمەن و سۆماڵ کەم دەکاتەوە، ئەوەش دوای کەمبوونەوەی هاوکاری لە لایەن وڵاتانی کۆمەکبەخشەوە
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ کاراکردنەوەی بیرۆکەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ ئیسرائیل و فەلەستین لە 17 بۆ 20ی حوزەیران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی دەڵێت، سەردانە چوار رۆژییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سێ وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەرکەوتنێکی "مەزن" بوو و، بە بەهای زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنانی بۆ ئەمریکا مسۆگەر کردووە.
لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا لە سعودیە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا کۆبووەوە.
هاوڕێ تۆفیق، نوێنەری سەرۆککۆمار لە لیژنەی کاروباری سیاسی و دیپلۆماسی تایبەت بە ئامادەکاریی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لەوبارەیەوە بە رۆژی هیوا جەمالی راگەیاند، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کە سەرۆکی لووتکەکەیە، دوو گوتاری دەبێت: گوتاری بەخێرهاتن و کردنەوەی لووتکەکە تێیدا سیاسەتی گشتیی عێراق باس دەکات و، گوتاری کۆتایی لووتکەکە.
ئەمریکا و چین لەسەر کەمکردنەوەی پێناسە گومرگییەکانی نێوانیان بە رێژەی 115٪ بۆ ماوەی 90 رۆژ رێککەوتوون، ئەوەش خواستی وەبەرهێنەرانی بۆ کڕینی زێڕ کەمکردووەتەوە کە بەردەوام وەک پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان لە کاتی نادڵنیاییەکان چاوی لێدەکرێت.
رۆژی دووشەممە دوای راگەیاندنی رێککەوتنی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین بۆ کەمکردنەوەی پێناسە گومرگییەکان، نرخی نەوت بە رێژەی 1.5٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەڵام خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە نەیهێشت بەرزبوونەوەی نرخەکە بەردەوام بێت.
بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، بووەتە گەرمترین باس لە تورکیا و باکووری کوردستان. بەرپرسانی حکومەت و حیزبەکان، رای جیاوازیان لەبارەی بڕیارەکە و پرۆسەی ئاشتی و سەرکەوتنی هەیە
سەرۆک بارزانی "ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت."
نرخی نەوت رۆژی دووشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە.
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایدەگەیێنێت، بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە راگەیاندنی ئەنجامی دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە دواکەوتووە، پێشبینی دەکات رۆژی یەکشەممە ئەنجامەکان ئاشکرا بکرێن. هاوکات داوا دەکات تاوەکو مانگی حوزەیران نزیکەی 4000 زیندانیی کورد ئازاد بکرێن و یاسای دژەتیرۆریش لە تورکیا هەمواربکرێتەوە
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، یەدەگی دراوی عێراق بۆ 100 ملیار دۆلار دابەزیوە، بەڵام دۆخەکە سەقامگیر و دڵنیاکەرەوەیە
تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ژنێکی 45 ساڵ بووە
حکومەتی بەریتانیا پلانی داناوە لەمەودوا پرۆسەی پێدانی ڤیزا بۆ ئەو وڵات و ناوچانە قورس بکات کە خەڵکەکانیان زۆر داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا دەکەن
لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە بەریتانیا، 8 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی "کردەوەی تیرۆریستی" لە بەرژەوەندیی ئێران، دەستگیر کران
لەم چەند رۆژەی رابردوودا جارێکی دیکە لە شاری ئوپسالا رووداوێکی دیکە روویدا، کە نەک هەر لە سوێد، بەڵکو لە هەموو ئەورووپاش دەنگیدایەوە، ئەویش ئەوە بوو لە سەرتاشخانەیەکی ئەو شارە لەپڕ یەکێک خۆی کرد بە ژووردا و دەستی بە تەقەکردن لەوانەی نێو سەرتاشخانەکە کرد و 3 کەسی کوشت
نرخی زێڕ لە رۆژی هەینی، دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتە، بە ریژەی 1.1% بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی گەیشتە 3340 دۆلار
نرخی نەوت رۆژی هەینی بە ریژەی 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نزیکبووەوە لە 64 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک
تیمی پڕۆژەی رووناکی لەو بارەیەوە دەڵێت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا کارەبای پێویستی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بە تەواوی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كۆنسووڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان کۆبووەوە. ئەو کۆنسووڵە بانگهێشتنامەی سەرۆکوەزیرانی قەتەری گەیاندە نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆڕبهندى دهوحه.
گوتەبێژەکەی رایگەیاند، لەو گرتە ڤیدیۆییەی قوباد تاڵەبانی کە بڵاوبووەتەوە، داوا لە کۆمپانیای تورکش ئێرلاین دەکات بە سەرووی خۆیان بڵێن، ئاسمانی تورکیا بەڕووی "فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکەنەوە." ئاماژە بەوەش کرد، "لە سەردانەکەی ئەردۆغانیش بۆ هەولێر، راستەوخۆ ئەو داوایەی خستووەتە بەردەم سەرۆککۆماری تورکیا."
بەیانیی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی رایانگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر هێزێکی سووریا کە پلانی هەبووە هێرش بکاتە سەر دروزەکان لە پارێزگای دیمەشق. پەیامنێری رووداو دەڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش ئیسرائیل بۆردوومانێکی دیکەی کردووە
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بە رێژەی 1% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هیچ پلانێکی بۆ لادانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا نییە، هەروەها گەشبینی خۆی راگەیاند کە لەگەڵ چین لەسەر پێناسە گومرکییەکان رێکدەکەوێت، نرخی زێڕ دابەزی.
ئەم ساڵ لە دوسەڵدۆرف دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت و بەرنامەیەکی چوار رۆژیی چڕ و پڕی بۆ دانراوە
مەرزی رامۆس زۆر نییە دەستی بە گوتنی گۆرانی کردووە، بەڵام دەنگە خۆشەکەی سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی راکێشاوە. ئەو لە ئەمریکا دەژی، بەڵام لە چریکەکەیەوە دەزانیت کوردستان و ئاوازی کوردی لە ناخیدا دەژی
بەهۆی پشووەکانی ئیستەر لە ئەمریکا بازاڕی زێڕ پێش نیوەڕۆی رۆژی هەینی داخرا و یەک ئۆنسە زێڕیش بە 3328 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
کۆنسووڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بە "هەنگاوێکی مێژوویی" دەزانێت و دەڵێت، "ئیتاڵیا لە پاڵ هاوشاریانی هەڵەبجە وەستاوە بۆ گەشەپێدان و ئاشتی و هاوکاری."
20 هەزار کوردی دیاسپۆرا لە فینلاند نوێنەرانی خۆیان بۆ شارەوانییەکان هەڵدەبژێرن. دیاسپۆرای کوردی لە فینلاند هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستپێکردووە، بۆئەوەی بەشداریی چالاکانە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و هەرێمە خۆبەڕێوەبەرییەکانی فینلاند بکات، کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت
نرخی یەک بیتکۆین ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزیوە بۆ نزیکەی 76 هەزار دۆلار؛ بەو پێیەش نرخی بیتکۆین ئاستی هەستیاری 80 هەزار دۆلاری لە دابەزین شکاندووە و ئەگەری دابەزینی زیاتری لێدەکرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستاندنی راستەوخۆی وڵاتەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ گوتی، باشترە هەردوولا دانوستاندنی راستەوخۆ بکەن.
لە بەریتانیا دادوەرێک بە هەڵە مافی پەنابەری دەداتە کۆچبەرێک کە خۆی بە عێراقی رادەست کردووە، بەڵام دادوەرەکە وایزانیوە هاووڵاتیی ئێرانە. ئێستا ئەو کۆچبەرە دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ دادگاییەکی نوێ و رەنگە مافی پەنابەرییەکەی لێبسەندرێتەوە
فەرمانگەیەکی چاودێریی دەوڵەت لە سوێد رەخنە لە فەرمانگەی کۆچبەرانی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێت، خەڵک هەیە چوار ساڵە داوای وڵاتینامەی کردووە، هێشتا وەڵامی نەدراوەتەوە؛ هەروەها زۆرجار بڕیاری راست لەسەر داواکارییەکان نادرێن
لە هۆڵەندا فەرمانگەی کۆچبەران بە شانازییەوە رایدەگەیەنێت، لە سایەی سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستاوە رێژەی پێدانی مافی پەنابەری کەمیکردووە. هاوینی رابردوو 80%ی داواکاریی پەنابەری قبووڵ دەکران، ئێستا بووەتە 65%
ئەڵمانیا دەیەوێت وڵاتینامە (یان پاسپۆرتی ئەڵمانی) لەوانە وەربگرێتەوە کە وڵاتینامەیەکی دیکەشیان هەیە و سووکایەتی بە ئیسرائیل و جووەکان دەکەن. هەروەها سێ هاووڵاتیی ئەورووپی و ئەمریکییەک دیپۆرت دەکاتەوە، کە بە گوتەی کاربەدەستان لە بەرلین پشتیوانیی غەززە و حەماسیان کردووە
دادگەی باڵای ئەورووپا بڕیاری دا چیدیکە کێشەی خوێنداری نابێتە هۆکار بۆ پێدانی مافی پەنابەری یان پاراستن بە کۆچبەران. بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە لەسەر کەیسێکی خوێنداری داواکاریی پەناخوازێک لە نەمسا رەتکرایەوە
هەفتەی داهاتوو شاندێکی بازرگانیی ئەمریکی کە لە ژمارەیەک گەورە کۆمپانیای ئەو وڵاتە پێکدێت، سەردانی عێراق دەکەن، چاوەڕوان دەکرێت سەردانەکە لە بوارەکانی ئاسایش، ژێرخان و وزەوە پەیوەندیی واشنتن و بەغدا بەهێزتر بکات
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەی (یەکشەممە، 30-3-2025) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە."
کوردی زۆر لە سوێد دەژین و زۆریش سەرکەوتوون، هەریەکەیان لە بوارێکدا؛ بۆ نموونە نەبەز قوربان، کە بە منداڵی چووەتە ئەو وڵاتە، بووەتە راهێنەرێکی وەرزشیی بەنێوبانگ
لە فینلاند رۆژی 13ی نیسان، واتە 17 رۆژی دیکە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و هەڵبژاردنە لۆکاڵییەکانی دیکە بەڕێوەدەچن؛ بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە خەڵک دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا بکەن
هەفتەی رابردوو لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو گەنجی دیاسپۆرانشین گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان گەنجێک بوو لە ئەڵمانیا، لە شاری پفورزهایمی ویلایەتی بادن ڤورتمبێرگ. گەنجێک بەناوی (عەلا حێ.) کە خەڵکی کۆمەڵگەی خانکێ لە پارێزگای دهۆک بوو، بەهۆی سەختیی دۆخی ژیانی و نائومێدبوونی لە مانەوەی لە ئەڵمانیا کۆتایی بە ژیانی هێنا
پۆلیسی ئەورووپی (یۆرۆپۆل) دەڵێت، لە رۆژانی رابردوودا ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و تۆڕێکی 19 کەسیی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستگیر کردووە
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهاردا، پەڕینەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیاش یەکجار زۆر زیادی کردووە. لە دوو هەفتەی رابردوودا زۆرتر لە 3000 کەس بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیوونەتەوە و زۆرتر لە 200 کەسیش لە خنکان رزگار کراون
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەگەری ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، ئەمڕۆ دووشەممە بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، یەدەگی زێڕی وڵاتەکەیان 10 تۆن زیادیکردووە و بە "وەبەرهێنانێکی ژیرانە"ش ناوی دەبات
دوای 7 ساڵ لە ترس و دڵەڕاوکێ، جارێکی دیکە ئاگری نەورۆز لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە، دەیان هەزار کەس روویان کردە چیای کورمێنج و شوێنەکانی ئاهەنگگێڕانی نەورۆز. ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا دەڵێت، نەورۆزی ئەم ساڵ لە عەفرین جیاوازە
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، دوو مووشەکیان تێکشکاندوون کە لە باکووری کەرتی غەززەوە ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کرابوون. بەرگریی شارستانیی غەززەش دەڵێت، ئەمڕۆ 11 کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کوژراون. گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی سێ ناوچەی باشووری کەرتی غەززە دەکات ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن
رووداو ئێستا کار لەسەر پڕۆژەی تازەی داهێنەرانە دەکات بۆ خزمەتی گشتیی خەڵک. لە داهاتوویەکی نزیک دا ئەو داهێنان و پێشکەوتنانە دەبینن.
رێوڕەسمێک بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە ناوەندی شاری ئاگری لە باکووری کوردستان بە بەشداریی سەدان کەس بەڕێوەچوو
سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەوبانەکانی دەرەوەی شارەکانی ئێران، 45 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1161 کەس بریندار بوون
ئەرشیڤەکە بۆ 16ـی ئاداری 1993 دەگەڕێتەوە، ئەوکاتەی هەڵەبجەی کەمتر لە دوو ساڵ بوو ئازاد کرابوو.
چیرۆکی زیبا، ئەو کچە بچکۆلەی هێشتا تەمەنی نەبووەتە 5 ساڵ، بەڵام هێندەی مرۆڤێکی گەورە سەختیی ژیانی چەشتووە
ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە
لە نێوەڕاستی ئیتاڵیا و لە هەرێمی تۆسکانی، پۆلیس رایگەیاندووە، 1000 کۆچبەر لەلایەن 5 کەسی ئیتاڵی و نائیتاڵییەوە هەڵخەڵەتێندراون و بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ دروستکراوە
لە پەرلەمانی سوێد 5 رۆژ پێش یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، پەرلەمانتارانی سوێدی و کوردستانی و دامەزراوەکانی دیاسپۆرای کوردی ئەو یادە دەکەنەوە. چریکەی هەورامییە دیاسپۆرانشینەکان یادکردنەوەکە کاریگەرتر دەکات
نەمسا پرۆسەی هێنانی خێزانی بۆ ئەوانە راگرت کە مافی پەنابەری یان مانەوەیان هەیە لەو وڵاتە. راوێژکاری نەمسا دەڵێت، وڵاتەکەی چیدیکە توانای جێکردنەوەی ئەو هەموو خەڵکەی نییە کە روو لە وڵاتەکەی دەکەن
6 پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رایدەگەیێنن، دەبێت حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا پشتیوانی لە ئاشتی لە کوردستان بکات. هۆیەکەشی، وەکو ئەوان دەڵێن، ئەوەیە کە دیاسپۆرایەکی گەورەی کوردی و تورکی لە ئەڵمانیا دەژی
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە. محەممەد شیاع سوودانی جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی سووریا لە پرۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر کردەوە، کە فرەچەشنی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە بپارێزێت
رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لە شاری کوێلنی ئەڵمانیا گەورەترین و فراوانترین ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی دیاسپۆرا بەڕێوەدەچێت. بە سەتان دیاسپۆرانشینی کورد لە سەرتاسەری ئەورووپاوە دەچنە کوێلن و بەشداری لەو ئاهەنگە گەورەیەدا دەکەن
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ ئاستی 2912 دۆلار. لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی 0.1% بەرزبووەوە و بە 2922 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلارەوە بەرزبووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار بوو، ئەوەش بەهۆی ئەگەری سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەپاندنی پێناسە گومرگییەکان لەلایەن ئەمریکاوە
تاوتوێکردنی بابەتی خوێندنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکان لە ئەنجوومەنی باڵای پەروەردەی ئێران دەستیپێکرد و وەزیری پەروەردەی ئێران دەڵێت، جێبەجێی دەکەن
سەرۆک بارزانی رایگەیاند رێككەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 وای کرد دەرفەتە بێتە کایەوە کە گەلی كوردستان بتوانێ كار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزكردنی زمان و كولتوور و دابینكردنی سەقامگیری بكات.
دادگەی باڵای شاری رۆما بڕیارێکی داوە کە رەنگە بۆ هەندێک لەو کۆچبەرە کوردانەی بەو وڵاتەدا تێپەڕیون یان ماونەتەوە، خێری تێدابێت. دادگەکە دەڵێت، ساڵی 2018 حکومەتی ئیتاڵیا رێگەی لە دابەزینی ژمارەیەک کۆچبەر گرتووە، کە بە کەشتییەک هاتوونەتە دوورگەی لێمپادیوسیای ئیتاڵیا
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، واتە مانگی نیسان؛ ئەوانەی بەنیازن بچنە بەریتانیا، پێش ئەوەی بچن، دەبێت داوای رێگەپێدانی ئەلیکترۆنیی گەشتکردن بکەن، کە بە ئینگلیزییەکەی پێی دەڵێن (ئی تی ئای)، ئەگەر ئەو کەسانە ئەوەیان نەکردبێت، رێگەیان پێنادرێت بچنە نێو بەریتانیاوە
لە ئەڵمانیا دیاسپۆرایەکی گەورەی کوردی هەیە و لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەشدا ژمارەیەکی زۆر کورد بوونە پەرلەمانتاری فیدراڵی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داتاکان شتی سەیر پیشان دەدەن
لە بڕیارێکدا، کە پێشینەی نەبووە، حکومەتی بەریتانیا دوو منداڵی کورد دیپۆرتی فەرەنسا دەکاتەوە. منداڵەکان تەمەنیان 6 ساڵ و 9 ساڵانە و بە قاچاخ لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕێندراونەتەوە بەریتانیا
لە شارەکانی لازقیە و جەبلە لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا شەڕ و پێکدادانی سەخت روویدا
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، درێژکردنەوەی مادەی 5ی رێککەوتنی دامەزراندنی هاوپەیمانیی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا دەبێتە هۆی "گەرەنتیی ئاسایشێکی جێگیر، درێژخایەن و کاریگەر."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کرد و تاوتوێی "گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە عێراق" کرد.
لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە پارەی پێویست بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین نەکراوە، بۆیە کۆمپانیاکان دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان راگرتووە
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، پەیوەست بە دانانی پێناسی گومرگی بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی، بەرزبووەوە
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەهۆی بڕیاری هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بۆ خستنەڕووی نەوتی زیاتر و چوونەوە واری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر مەکسیک و کەنەدا، دابەزی
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە کاتی هاوشێوەی ساڵی رابردوو 6 سانتیمەتر زیادی کردووە
لەدوای سەندنەوەی متمانە لە عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری ئابووری و دارایی ئێران بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە
نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازیی چین، بە رێژەی 1% بەرزبووەوە. گەشەی کەرتی پیشەسازیی گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری نەوت، هیوای دروستکردووە لەسەر بەرزبوونەوەی خواست بۆ نەوت
کوردەوان نەقشبەندی، دادوەری دادگەی سەربازییە و بە رووداوی راگەیاند، بڕیاری ئەو هێزە دیاریکراوەی پێشمەرگە بۆ پەیوەندیکردن بە سوپای عێراقەوە، "بە هەڵگەڕانەوە هەژماردەکرێت و لە دیسپلینی سەربازیدا تاوانە،" ئەگەر سوپای عێراقیش وەریان بگرێت، ئەوا "گرفتێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەسازێنێت."
لە زۆر وڵاتی ئەورووپا ساڵەهایە بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێویستە کەسی داواکار تاقیکردنەوەیەک بکات؛ تاوەکو لەو تاقیکردنەوەیە دەرنەچێت، پاسپۆرتی وڵاتەکە وەرناگرێت
فەرەنسا دەیەوێت رێگە لە جۆرێکی هاوسەرگیری بگرێت، بەوەی رێگە نەدات بە هاوسەرگیری لەنێوان ئەوانەی مافی مانەوەیان نییە لەگەڵ ئەوانەی وڵاتینامەی فەرەنسی یان مانەوەیان لەو وڵاتە هەیە
لای کریستیانەکانیش لە چوارشەممەی داهاتووەوە تاوەکو نێوەڕاستی مانگی نیسان مانگی رۆژووگرتنە. پاپا فرەنسیس داوا لە ئیماندارانی کریستیان دەکات لەکاتی رۆژووگرتندا ژیانی خۆیان بەراورد بکەن بە ژیانی پەنابەران و کۆچبەران
سبەی یەکشەممە 02-03-2025 لە هەرێمی هامبورگی ئەڵمانیا هەڵبژاردن دەکرێت. هەڵبژاردن بۆ پڕکردنەوەی 121 کورسیی پەرلەمانی هەرێمەکەیە
وەزارەتی نێوخۆی ئیتاڵیا پێویستی بە نزیکەی 1300 فەرمانبەری نوێیە؛ بۆ ئەمەش، بانگەوازێکی گەورەی بەردەستکردنی هەلی کاری کردووە
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە سێیەم رۆژی کۆڕبەندی هەولێر رایگەیاند: "بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان پێویستە پەکەکە، پەیەدە و هەسەدە پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان بکەن و چەک دابنێن."
بولەنت ئارنج، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، پەیامی ئۆجەلان بۆ پەکەکە "فەرمانە و چاوەڕێی ئەنجامین."
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کار دەکرێت بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بە جۆرێک کە بەشداری بکەن لە بنیاتنانی ئابووریی عێراق و مافی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش پارێزراو بێت
کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی بە گرنگییەوە کار بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان دەکات
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا - ئەنەکەسە رایگەیاند، بەشداری لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا ناکەن
بەهۆی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی 0.4% دابەزی و بە 2925 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا
بەپێی مایکرۆسۆفت، چۆن پێشتر سیمی کۆنداکتەرەکان بوونە هۆکار بۆ بەدیهێنانی کۆمپیوتەرە ئاساییەکانی ئێستا، مادەی (تۆپۆ کۆنداکتەریش) دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان بتوانن داتاکان بە قەبارەی 1 ملیۆن کۆبیتس پرۆسێس بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و ئاستی 2900 دۆلاری بەدەستهێنایەوە
ئەگەری رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ بە دەستپێشخەریی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی برێنتی دابەزاندەوە بۆ کەمتر لە 75 دۆلار
ئەو گەنجە کوردەی لەتاو هەراسانکردنی هاوپۆلەکانی لە ئەڵمانیا خۆی فێری یاریی کیک بۆکسینگ کرد، ئێستا بووەتە یەکێک لە ناسراوترین پاڵەوانەکانی کیک بۆکسینگ و ئێم ئێم ئەی
لاس نیاز نەجمەدین گەنجێکی کوردە و لە سوێد دەژی؛ ئەو لە زانکۆ ژیریی دەستکرد دەخوێنێت. پرۆژەیەکی هەیە بۆ لێکنزیککردنەوەی گەنجانی کورد لە کوردستان و دیاسپۆرا
23ی شوباتی ئەم ساڵ لە ئەڵمانیا هەڵبژاردنە پێشوەختەکان بۆ پەرلەمانی فیدراڵی بەڕێوەدەچن و 11 بەربژێری کورد لەو هەڵبژاردنە بەشدارن
وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی دۆخی سووریایان کردووە و گوتی، "سەرۆک روانگەی خۆی لەسەر پێشهاتەکانی وڵاتەکە بۆ روون کردمەوە، ئەمە بۆ من زۆر بەسوود بوو."
ئەندامێکی سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سەرتاسەریی کۆچبەرانی عێراق لە ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، مەترسی هەیە 10 هەزار پەناخوازی خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق دیپۆرت بکرێنەوە
کاردانەوەکان بەرامبەر بڕیارێکی نوێی بەریتانیا، کە زیانی بۆ سەتان کۆچبەری کوردیش هەیە، تادێ زیاتر دەبن. بەپێی بڕیارەکە هەموو ئەوانەی بە شێوەی نایاسایی، چ بە بەلەم بێت یان بە بارهەڵگر چووبنە بەریتانیا، هەرگیز نابنە خاوەنی وڵاتینامەی ئەو وڵاتە
نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە دابەزی، دوای ئەوەی بەپێی راپۆرتی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا دەرکەوت قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە لە هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەش کۆتایی بە سێ رۆژی بەردەوام لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هات
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە پاشەکشەی کرد، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو گەیشتبووە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا
سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین رایدەگەیێنێت، ئێستا ئاسایشی عەفرین لەلایەن پۆلیسی سەربازی، مەدەنی و هەواڵگرییەوە بەڕێوەدەبرێت، لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی ئاسایشی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نوێی سووریا
ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی زێڕ، ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا لە نزیکەی بەرزترین ئاستە مێژووییەکانی خۆی، مامەڵەی پێوە دەکرێت
ئەمڕۆ ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە سنووری سلێمانییەوە بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوتن و گوتیان، ئامانجیان ئەوەیە داواکاری مانگرتووان لە نزیکەوە بە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەیێنن، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە رێگەیان پێنەدرا.
لە ڤیەننا یانەیەکی کوردیی تۆپی پێ دامەزراوە بەناوی یانەی "کوردڤین،" کە یاریزانەکانی بە دڵ و گیان هەوڵدەدەن لە ماوەی داهاتوودا بگەنە ئاستی پلە یەکەکانی نەمسا و ئەورووپا
یانەی داڵکورد ساڵی 2004 لە سوێد دامەزرا. هێشتا چەند مانگێک بەسەر یادی 20 ساڵەی دامەزراندنیدا تێنەپەڕیوە، تووشی کێشەی گەورەی دارایی بووە و مەترسی هەیە بە یەکجاری نەمێنێت
لە ئەڵمانیا کەمتر لە سێ هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی فیدراڵی. 11 کورد لە شار و ناوچە جیاوازەکان بەربژێرن
تادێت زانیاریی نوێ لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی ئەم هەفتەیەی شاری (ئورێبرۆ)ی سوێد ئاشکرا دەبن. بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە بەرکەوتووانی تەقەکردنەکە کوردێکە، کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە
داتاکانی حکومەتی بەریتانیا دەریدەخەن، کۆچبەران رۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەموو هەفتەیەک زۆرترین هەوڵی پەڕینەوە لە فەرەنساوە بۆ ئەوبەری ئاو دەدەن. تەنیا ئەم هەفتەیە نزیکەی 400 کەس بە 7 بەلەم پەڕیوونەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، کۆچبەران لە بەری فەرەنساوە زانیاریی پێویستی یاساییان نادرێتێ و پشتگوێ خراون؛ بۆیە زۆرترینیان لە فەرەنسا داوای مافی پەنابەری ناکەن
هەرێمێکی نەمساش دەیەوێت ئەوە بەسەر پەناخوازاندا بسەپێ، کە جگە لە فێربوونی زمانی ئەڵمانی، فێری زاراوەی ناوچەکەش ببن؛ ئەمەش رەخنەی زۆری دروستکردووە
هەفتەی داهاتوو دێبی نووژەن، کچی هونەرمەندی کاریکاتێریست مامۆستا نووژەن و خوشکی کۆمێدیەنی بەنێوبانگی کوردستانی و سوێدی لە ستۆکهۆڵم بەخاک دەسپێردرێت. دێبی لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکردبوو
کۆمپانیای دانەگاز پوختەی قازانجی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 151 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە. هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی 'پێرڵ پێترۆڵیۆم' تەواوی پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆری لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.
کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی 17یەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە بە (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان) ناسراوە، یەکەمین پلینیۆمی خۆی لە رۆژی سێشەممە کرد.
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی لە رۆژی رابردوودا بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە زۆر ناجێگیر بوو
وەڵامێکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی ئەو وڵاتە لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بۆ هاونیشتمانییان لە هەرێمی کوردستان، لێکدانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجە دا و بەو پێیە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
پەرلەمانتارێکی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان - دەم پارتی لە بەدلیس رایگەیاند، لە 51 شاردا میتنیگ ساز دەکەن، دەیانەوێت هەندێک رێگەچارە بۆ گەل روون بکەنەوە و گەل ئاگاداری کۆبوونەوەی دیدارەکانی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئیمراڵی بێت
زیاتر لە 10 کێڵگەی گازی لە هەرێمی کوردستان هەن، بەوانەشەوە کە گازی هاوەڵ بەرهەم دەهێنن؛ بە هەموویانەوە زیاتر لە 30 تریلیۆن یەدەگی گازیان هەیە، بەڵام تەنیا یەک کێڵگەیان بەرهەمی هەیە کە کێڵگەی کۆرمۆرە
هەدیە سمووقی خانمێکی کوردە لە ئەڵمانیا، ستایلێکی باڵکێشی مۆدەی هەیە؛ هاوکات یارمەتیی ئەو خانمانە دەدات کە دەیانەوێت کێشی خۆیان دابەزێنن
رۆژانی رابردوو لە شاری (کیل) لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێک بۆ یادی سەرکەوتنی کۆبانێ لە شەڕی داعشدا کرا
هەفتەی رابردوو دوو هەواڵ لە سوێدەوە هەم دیاسپۆرای کوردیی لەو وڵاتە و هەم لە دەرەوەی سوێدیش راچڵەکاند. یەکەمیان هەواڵی کوژرانی کاسبکارێکی کورد بوو بەناوی (هێرش هاشم عەزیز)، کە بە حاجی هێرش ناسرابوو. دووەمیش هەواڵی کوژرانی کۆچبەرێکی عێراقی بوو بەناوی سەلوان مۆمیکا لەکاتی لایڤێکی تیکتۆکدا
رۆژی هەینی نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بکەوێتە دانوستاندن لەگەڵ کەنەدا بۆئەوەی لەجیاتی 25%، تەنیا بە رێژەی 10% پێناسی گومرگی بەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی کەنەدا بسەپێنێت
نرخی نەوت لە رۆژی چوارشەممە بەزۆری بە جێگیری مایەوە و لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت
بەڕێوەبەری کۆمپانیای هیلال رایگەیاند، بەردەوامن لە پەرەپێدانی کێڵگەی گازی کۆرۆمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە دەگەیێننە ئاستێک کە بەشی بەرهەمهێنانی کارەبای 24 کاژێری بکات
بەڕێوەبەری لقی عێراقی کۆمپانیای BPی بەریتانی رایگەیاند، بەردەوامن لە دانوستاندن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە رێککەوتن لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکاندا دابەزی. هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە دەگەڕێتەوە
نرخی نەوت رۆژی دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا دابەزی
هەفتەی رابردوو کوردێکی دانیشتووی بەلجیکا توانیی ببێتە پاڵەوانی ئەورووپا بۆ یارییەکی بەنێوبانگی ژاپۆنی
گۆشخانی گوندێکی ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستانە؛ دانیشتووانی گوندەکە ساڵانە لە وەرزی زستاندا، رێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەدەبەن بەناوی دروستکردنی کەشکەک
گەورەترین دیاسپۆرای رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ئەوروپا، لە ئەڵمانیا دەژین. داتاکانی وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا دەریدەخەن کە 975 هەزار کۆچبەر لە ئەڵمانیا هەن کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریان؛ واتە نزیکەی ملیۆنێک
لە ژاپۆن کۆچبەرانی کورد بوونەتە جێی گەنگەشە؛ رۆژ لەدوای رۆژ دەنگی ئەوانەی پێیانوایە کۆچبەری کورد بە خراپ سوود لە سیستمی کۆچبەریی ژاپۆن وەردەگرن، بەرزتر دەبێتەوە. هۆیەکەشی راپۆرتێکە لە ساڵی 2004 لەسەر کورد لە ژاپۆن نووسراوە و حکومەتی ئەو وڵاتە ئەوکات نەیهێشتووە نێوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکرێت و ئێستا ئاشکرا بووە
سوێد ئامادەکاری دەکات بۆ دەستکردن بە لێسەندنەوەی وڵاتینامە لەو کەسانەی وەکو تاوانکار و مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دەزانرێن
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ رێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام هێشتاش ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر دەپەڕنەوە. داتاکانی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا ئاشکرای دەکەن، ئەم هەفتەیە 391 کۆچبەر بە 9 بەلەمی بچووک پەڕیوونەتەوە ئەوبەر
پارتەکانی ئەڵمانیا لە بانگەشەکانیاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کێبڕکێیانە لەسەر تووندبوون لەسەر پرسی کۆچبەری. ئەم هەفتەیە گەنجێکی کۆچبەر بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵکی سڤیل و ئەمەش باسی کۆچبەرانی گەرمتر کرد. داتاکانیش دەریدەخەن ساڵی 2024 مافی مانەوە دراوەتە 7300 منداڵ، کە دایکیان یان باوکیان پێشتر گەیشتبێتە ئەڵمانیا
هەفتەی داهاتوو کۆنفرانسی وزەی عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، تۆڕی میدیایی رووداو هاوبەش و سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکە دەبێت. سەرۆکی پلاتفۆرمی گەشەپێدانی عێراق دەڵێت، پرسی ژینگە، سەرچاوەکانی وزە و فرەیی ئابووریی عێراق مژارە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە دەبن
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو دەرکرد، بەپێی بڕیارەکان هەر فەرمانبەرێک تەمەنی ببێتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێت جگە لە چەند چین و توێژێک
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ بە فەرمی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت، بازرگانانی نەوت چاوەڕوانن بزانن ترەمپ وەکو هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا، سزاکانی سەر رووسیا کەمدەکاتەوە لەپێناو رازیکردنی رووسیا بە ئاگربەست
د. عوبێد ئەفەندی خەڵکی کۆبانێیە و رۆحی کوردایەتییەکەی هی چوار پارچەی کوردستانە. یەکێکە لەو یەکەمین کوردانەی چوونەتە ئەورووپا. لە ساڵانی حەفتادا بووەتە سەرۆکی لقی نەمسای کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد
رۆژانی رابردوو، لە دێنهاخی پایتەختی سیاسیی هۆڵەندا فێستیڤاڵێکی زۆر سەرنجڕاکێشی تایبەت بە هونەر و کولتووری کوردی هەبوو. خانمێکی هۆڵەندیی بەشدار لە فێستیڤاڵەکەدا بە سەرسامییەوە باسی جوانیی کولتووری کوردیی کرد
رۆژی هەینیی رابردوو لە دوسەڵدۆرف دوور لە باسی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، کۆنگرەی نیشتمانیی ئێزدییانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو، تێیدا باسی ئاییندەی رۆژئاوای کوردستان و رۆڵی ئێزدییەکانی رۆژئاوا کرا
حکومەتی بەریتانیا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "جاران قاچاخچییەکان وایاندەزانی دەستمان نایانگاتێ، بەڵام سوپاس بۆ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە وایانکردووە چیدیکە وانەبێت."
ئەڵمانیا دەڵێت، ئەوەی داوای مافی مانەوەی کار (یان کارتی شین) بکات، دەبێت مووچەکەی ساڵانە بگاتە نزیکەی 50 هەزار دۆلار
سوێد لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە رێوشوێنی تووندتری بۆ پێدانی وڵاتینامە گرتووەتەبەر؛ بەو هۆیەشەوە وەکو لە داتاکانی فەرمانگەی کۆچبەریی سوێد دەردەکەوێت، ساڵی 2024 خەڵکێکی کەمتر بەراورد بە ساڵی 2023 وڵاتینامەی سوێدییان وەرگرتووە
فەرەنسا دەیەوێت بۆ ئەم ساڵ یاساکانی پێدانی ڤیزای شنگن بگۆڕێت و بۆ هەندێک وڵات قورستری بکات
لە ئەڵمانیا بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەستیان پێکردووە و شتی سەیر روودەدەن. لە شارێکی باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا لایەنگرانی پارتێکی تووندئاژۆی دژە کۆچبەر، بلیتێکی گریمانەیی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ 30 هەزار ئەدرێس ناردووە، کە دانیشتووانیان بە رەچەڵەک ئەڵمانی نین
لەنێو یەکێتیی ئەورووپا، سویسرا و نەرویج دۆخی کۆچبەران جیاوازە. داتاکانی یەکێتیی ئەورووپا پیشانی دەدەن کە بە درێژایی ساڵی 2024 رێژەی داواکردنی مافی پەنابەری لە یەکێتییەکە، سویسرا و نەرویج بەراورد بە ساڵی 2023، بە رێژەی 12% کەمتر بووەتەوە
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ کوردستان و عێراق، بەڵام تەنیا لەم هەفتەیەدا زۆرتر لە 500 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا
خەڵک رێگەی نێوان سنە - دێولان بە "رێگەی مەرگ" ناودەبەن، ئەوەش بەهۆی زۆریی رووداوەکانی هاتووچۆ و قوربانییانی رووداوەکان تێیدا
دەنگێکی دیکەی دەنگبێژیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکجاری بێدەنگ بوو. کەرەم حەمیدی لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە ورمێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ دابەزی و بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن و چاوەڕێی بڵاوبوونەوە ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسانی مانگی 12 لە ئەمریکا دەکەن، کە دەتوانێت کاریگەریی لەسەر سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دابنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوە دەکرێت. سزادانی دوو کۆمپانیای نەوتی رووسیا و 183 کەشتیی نەوتهەڵگر کە نەوتی رووسیا دەگوازنەوە، پاڵپشتیی بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی عێراق دەڵێت، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی گومرگی "ناکۆکییان نییە" و لەوانەیە "هەڵە تێگەیشتن بێت." رەتیشی دەکاتەوە لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا خاڵی گومرگی دانرابێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە کار بە سیستمی ئەسیکۆدا دەکەن و لە 01-01-2025ـەوە بە تەواوی وازیان لە کاخەز هێناوە
جۆ بایدن سەرۆکی لوبنان بە "پیاوێکی ناوازە" ناودەبات و دەڵێت، ئەوان کار لەسەر ئامادەکردن و رێکخستنی سوپای لوبنان دەکەن
دوو چالاکڤانی ژنی کورد کە بە لەسێدارەدان سزا دراون، لە گرتووخانەیەکی تاران راگیراون و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەیان هەیە. وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بە چالاکیی چەکداریی دژ بە دەسەڵاتی ئێران تۆمەتبار کراون
بەهۆی جەنگی چەندین ساڵەی سووریاوە، سەرجەم کەرتە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە زیانیان بەرکەوت، یەکێک لەوانەش کەرتی کشتوکاڵە کە "زیانێکی گەورەی" بەرکەوتووە. وەزیری کشتوکاڵی سووریا دەڵێت، بەهۆی کەمبارانی و راوەستانی ناردنی گەنم کێشە دروستبووە، "حکومەتی نوێیش دەیەوێت قەرز بداتە جووتیاران."
بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان بۆ دیمەشق، داواکارییان پێشکێشی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی سووریا کردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانن.
نرخی زێڕ رۆژی چوارشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا دابەزی
کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک و رووسیاوە و ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی بەرزکردەوە
سیمین چایچی، شاعیر، نووسەر و چالاکڤانی کولتووری و کۆمەڵایەتی لە سنە ماڵێکی کولتووری - هونەریی کردووەتەوە بۆ پێشوازی لە خەڵک و گەشتیاران و بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و هونەری تێیدا
رۆژانی هەینی و پشوو جەنگەی بازاڕخۆشیی دووکاندارانی هەورامانە، بەڵام بڕانی کارەبا بەتایبەت لەو رۆژانەدا ئەوەندە بازاڕەشی پێ نەهێشتوون، کە پێشتر هەیانبوو
سەرۆکی ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە بە تایبەتی لە نێوان تورکیا و هێزەکانی هەسەدە دەدات و گوتی: "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە یەک کاتدا قسە لەگەڵ تورکیا و رۆژئاوای کوردستان دەکات" و دەیەوێت چەکەکان بێدەنگ بکرێن.
گوندی دارەسنجی لە ناوچەی دەشتی سیلڤانای ورمێ بە هیمەتی خێرخوازان بووە خاوەن قوتابخانەیەکی سەرەتایی پێشکەوتوو و ستاندارد. لە گوندی سوولکی ئەو ناوچەیەش، قوتابخانەیەکی هاوشێوە کرایەوە
بارتەقای نەبوونی و دەستکورتی ماڵێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، دڵگەورەیی و مرۆڤدۆستییان بۆ بەخشینی ئەندامانی جەستەی کوڕەکەیان بووە هۆی ئەوەی سێ کەس لە مردن رزگاریان ببێت
گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای سوەیدا رێگرییان لە کاروانێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سەربازیی دەستەی تەحریری شام کرد و نەیانهێشت بچنە نێو شارەکە
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکەن بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام بەرپرسانی کۆمەڵەی میوانخانەکان لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەڵێن، سەری ساڵی ئەم ساڵ بەراورد بە پار گەشتیاری کەمتر دێنە هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە رۆژی سێشەممەوە (17-12-2024) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران دەکرێت.
چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تەحریر شام لە شاری ئیدلب لە رۆژئاوای سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە دەوروبەری شاری حەلەب ئامادە دەکەن، ئێستا رێگەی سەرەکیی دیمەشق بۆ حەلەبیان پچڕاندووە.
بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی خەڵک. بەشی زۆری خەڵک، کار و پیشەشیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەستراوەتەوە.
لە شەقامەکاندا سەرووی 5 هەزار و 700 مەیموون هەن، بە ئارەزووی خۆیان دێن و دەڕۆن.
چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێرکردن ICET 2024، ئەمڕۆ لە هەولێر دەستپێدەکات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
نرخی نەوت رۆژی هەینی لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا بە ریژەی 1% بەرزبووەوە، بەپێی شرۆڤەکاران هۆکاری بەرزبوونەوەکەی بۆ تووندبوونەوەی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەگەڕێتەوە
وەزارەتی دادی ئەمریکا بە ئەگەری زۆر کۆمپانیای گووگڵ ناچار دەکات دەستبەرداری براوزەری کرۆم ببێت و بیفرۆشێت
هەڵگرتنی فیلتەر لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باسی گەرمی نێو خەڵک و میدیای ئێرانە. حکومەت بەڵێنی داوە بە زوویی مزگێنیی هەڵگرتنی فیلتەر بە خەڵک بدات
رووسیا ئەمڕۆ شەممە هەناردەکردنی گاز بۆ نەمسا رادەگرێت. وەزیری وزەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، کۆگای پێویستیان بۆ گازی سرووشتی هەیە
لێدوانەکانی رۆژی پێنجشەممەی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت
بەرنامەی ئەم جارەی دیاسپۆرا تایبەت بوو بە کوردی دیاسپۆرای ئەمریکا، پەیوەندیی نێوانیان و هەروەها زانینی ئەوەی لە ئاییندەدا کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی ئەمریکا چۆن دەبێت؟ باس لە کاریگەریی دەنگی ئەوان لەسەر هەڵبژاردن و سیاسەتی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا کرا، بۆچوونی میوانەکان لەسەر سیاسەتەکانی ترەمپ لە ناوەوە و دەرەوە وەرگیرا و تیشک خرایە سەر ئەوەی تاوەکو ئێستا کورد لەو وڵاتە لۆبیی نییە
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر، دوای ئەوەی لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا نزیکەی 180 دۆلار لە بەهای خۆی لەدەستدا
نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە بەشێک لە زیانەکانی رۆژی رابردووی خۆی قەرەبوو کردەوە و ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر
وەزیری ئابووری و دارایی ئێران رایگەیاند، کاروباری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان رێکدەخەنەوە
ترەمپ و هاریس بە جیدییەوە لە پرسی غەززە و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڕوانن، تائێستاش چەندینجار لەگەڵ کۆمەڵگەی موسڵمانان و عەرەبی لە میشگن لەسەری کۆبوونەتەوە، دەشیانەوێت بگەنە ئاشتی لە ناوچەکە، بەڵام بۆچوونیان لەسەر رێگەی گەیشتنیان بە ئاشتی جیاوازە. هاریس لەگەڵ ئاگربەست و ترەمپیش لەگەڵ بردنەوەیەکی خێراتری ئیسرائیلە لە شەڕەکە
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی دهۆک دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی 160 ملیار دینار بۆ چاککردنەوە و دروستکردنی رێگەی گوندەکان خەرجکراوە
لە کاژێرەکانی کۆتایی ماراسۆنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکاداین، تاوەکو ئێستا نزیکەی 75 ملیۆن کەس پێشوەختە دەنگیان داوە و ئەمریکییەکان بڕیار لە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی وڵاتەکە دەدەن
نرخی زێڕ رۆژی دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا بە زۆری جێگیر بوو و گۆڕانکاریی کەمی بەخۆیەوە بینی
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی کۆچی دوایی دڵنیا قەرەداخی بڵاوکرایەوە، شەوی رابردوو براکەی و ئەمڕۆش خودی هونەرمەندەکە دەنگۆکانیان رەتکردەوە. هونەرمەندەکە دەڵێت، بەمنزیکانە بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە
کۆمپانیای ئەپڵ لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵدا 94.93 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە، کە باشتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان. پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە 14.7 ملیار دۆلار بووە کە بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی 6% بەرزبووەتەوە
ئەمازۆن، گەورە کۆمپانیای بواری بازرگانیی ئۆنلاین دەڵێت، لە چارەکی سێیەمی ئەم ساڵدا 158.9 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و پوختەی قازانجیشی 15.3 ملیار دۆلار بووە
بە هەزاران کەس لە فێستیڤاڵی ئەم ساڵی هەناری هەورامان بەشدار بوون، بەڵام خاوەن باخ و فرۆشیاران دەڵێن، فرۆشیان لە ئاست ئەو قەرەباڵخییە نەبووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند. لە هەڵەبجە یەکێتی و یەکگرتوو و پارتی یەکی کورسییەکیان مسۆگەر کرد
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، 21 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەک لە ماڵپەڕی AFPC-USA نووسراوە، "دیار کوردە، رۆژنامەڤانێکی کوردە و بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتی تۆڕی میدیایی رووداوە، کە یەكێکە لە دەزگا میدیاییە پێشەنگەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا"، هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە دیار کوردە بەردەوام لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پێنتاگۆن پرسیار سەبارەت رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پرسە کوردییەکان دەکات و، چەندین هەڤپەیڤینی لەگەڵ بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر کۆمپانیایەکی ساختەکردنی باتریی ئۆتۆمبێلدا گرتووە
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بە رێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 2733 دۆلار
حەسنا مەتەر، هونەرمەندی لوبنانی، بەرهەمێکی نوێی بە زمانی کوردی لەبارەی هەولێر، بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
تاوەکو پێش هێرشەکەی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی ئیسرائیل، یەک دۆلار بە زیاتر لە 69 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام بەپێی میدیا نێوخۆییەکانی ئێران لەبەرئەوەی کە هێرشەکان سنووردابوون. بە گوتەی بەرپرسانی ئێرانی زیانی ئەوتۆی بەدوای خۆیدا نەهێناوە، بازاڕەکان لە ئێران بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە.
نرخی زێڕ لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا رۆژی هەینی بە رێژەی 0.2% بەرزبووەوە و یەک ئۆنسەی بە 2741 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی و بەپێی ماڵپەڕی (نەڤەسان) تایبەت بە نرخی دراوەکان لە ئێران، یەک دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 69 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
بەپێی داتاکانی یەکێتیی ئەورووپا، بە درێژایی ساڵی 2023 وڵاتانی ئەورووپا کارتی شین (یان ئیقامەی تایبەتی کار)یان داوەتە 89 هەزار کەس. قوبرس تەنیا وڵاتە کە هیچ کارتێکی شینی نەداوە و هەنگاریاش تەنیا 17 ئیقامەی داوە
ئیسپانیا بە تووندی دژی ئەو داواکاری و پلانانەیە کە وڵاتانی ئەورووپا بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران هەیانە. سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بە هاوشانە ئەورووپییەکانی گوتووە، کۆچبەران بۆ گەشەپێدانی ئابووری پێویستن
هەرچەندە پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا شکستی هێناوە، بەڵام هێشتاش وڵاتی دیکەی ئەورووپا هەن کە دەیانەوێت لاسایی ئەو پلانە بکەنەوە. هەفتەی رابردوو ئیتاڵیا یەکەم گرووپی کۆچبەرانی ناردە ئەلبانیا و دواتر بە بڕیاری دادوەر گەڕێندرانەوە. هۆڵەنداش ئاشکرای کردووە، دەیەوێت کۆچبەران بنێرێتە ئوگاندا، هەروەها بەنیازی رێوشوێنی تووندترە بەرامبەر کۆچبەران
کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بەڵێنی داوە ئەگەر دەربچێت، 11 ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتەکەی دەربکات. میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، ئەوە ملیارەها دۆلاری تێدەچێت و پێشبینیکارێکی بەنێوبانگی ئەمریکیش دەڵێت، "کارەساتێکی گەورە" دەبێت بۆ ئەمریکا
ئەو پێنج هاونیشتمانییەی لە شەوی رابردووەوە لە ناوچەی کوێستانیی کێلەشینی شنۆ لەنێو بەفر و کڕێوەدا مابوونەوە، بە زیندوویی رزگار کران
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە دووبارە ئاستێکی مێژوویی دیکەی تۆمار کرد و ئاستی هەستیاری 2740 دۆلاری تێپەڕاند و یەک ئۆنسەی ئێستا بە 2746 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
نرخی نەوت رۆژی چوارشەممە بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا و هەوڵەکانی پەیوەست بە ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دابەزی
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل داوا لە هاونیشتمانییان دەکات بەبێ ترس و دوودڵی بچن دەنگ بدەن و، رایدەگەیێنێت، باوەڕی بە "سیاسەتی چەپکە گوڵەکە هەیە و سندووقەکانی دەنگدان وەک ئینجانەی گوڵ وان و هەموو جۆرە گوڵێکیان تێدایە."
هەر دەنگدەرێک بۆئەوەی بتوانێت دەنگ بدات، پێویستە کارتی بایۆمەتریی پێبێت، لەگەڵ کارتەکەدا ناسنامەیەکی دیکەی پێبێت کە بیسەلمێنێت کەسەکە خاوەنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانەکەیە
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سلێمانی لە بنکەیەکی دەنگدان دەنگی دا و دوای دەنگدان قسەی بۆ راگەیاندنەکان کرد و باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت و بابەتێکی چارەنووسسازە، "چاوەڕوانین دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە قبووڵ بکرێت."
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ماڵی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵام لەوکاتەدا خۆی و هاوژینەکەی لە ماڵ نەبوون
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی "زۆر باش" بەڕێوەچووە
سکرتێری ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی شیرەمەنیی ئێران رایگەیاند، نرخی بەرهەمەکانی شیر 30% بەرزبووەتەوە
سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی داوای لە پەرلەمان نەکردووە دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حوسێنزادە، پەرلەمانتاری نەغەدە و شنۆ بدرێت، بۆ ئەوەی بکرێتە جێگری سەرۆککۆمار
نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیکەی 2651 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر
یەکەم کەس کە لە بازنەی پارێزگای هەولێر خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێرکرد؛ کشایەوە. دڵزار حەسەن بە رووداوی گوت: "لە وڵاتی ئێمە مرۆڤی سەربەخۆ ناتوانێ حیزب و هۆز تێپەڕێنێت."
هەرچەندە بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی تیمەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دا، بەڵام بەردەوامن لە بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرۆکی لیستی بازنەی هەولێریان دەڵێت، "بڕیارەکە تەنیا بۆ تیمی حکومەتە و ئێمەش سەرمان لێ شێواوە و داهاتوومان روون نییە."
لە بیر و خەیاڵی زۆربەی دیاسپۆرانشینانی کوردستاندا پلانێک هەیە بۆ چوونەوە کوردستان و خزمەتکردنی نیشتمانی یەکەم، هەندێکیش هەن پلانەکەیان کردووەتە کردەوە
کارینێ رەشیدۆڤا بەربژێرە بۆ شارەوانیی شاری ئاسێی بەلجیکا، ئەو کوردی سۆڤیێتی پێشووە و کچی ماڵباتێکی ناسراو و رۆشنبیرە، کە ماوەیەکی زۆرە لەنێو سیاسەتی بەلجیکیدا چالاکە
حکومەتی نەرویج کار لەسەر پێشنیازنامەیەک دەکات بۆ گۆڕینی یاسای کۆچبەری لەو وڵاتە
لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە لە سەرتاسەری ئەڵمانیا یارمەتییەکانی سۆسیال بە کارتێکی تایبەتی بانکی دەدرێن و مووچەکەش کەم دەکات
لە ئەڵمانیا ئەو کەسانەی لە سێ مانگی رابردوودا داوای وڵاتینامەیان کردووە، زۆرتر هاووڵاتیی عێراق، ئێران، سووریا و تورکیان. ئاسانکاریی زۆریش بۆ پێدانی وڵاتینامەی ئەڵمانی کراوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و "دۆخى گشتيى عێراق، ناوخۆ، ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان و گفتوگۆى ههولێر ـ بهغدا بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانيان تاوتوێ كران."
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، خۆراکی کۆگاکراوی پێویستیان هەیە و ئەگەر دۆخێکی لەناکاو رووبدات، هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک دروست نابێت
ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان و ئەنجوومەنی پارێزەرانی چیای کۆساڵان لە چەند رۆژی رابردوودا بەتایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کۆساڵانی سەوڵاوا ماندوو بوون؛ چەندین جار ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام هەرجارەو لە شوێنێکی دیکەوە ئاگری تێبەردرایەوە
پاییزە و گوێز تەکاندن لە هەموو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە. 7100 هێکتار لە رووبەری باخەکانی پارێزگای ورمێ گوێزە و شارەکانی سەردەشت و ورمێ زیاترین باخی گوێزیان هەیە
لەوانەیە کەس بەخەیالیدا نەهاتبێت کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزی زاحییەی بەیرووت، ئەگەری ئەوەی لێبکەوێتەوە کە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیش پێوەبێت
لە بەریتانیا جلوبەرگی ئەکتەرە بەنێوبانگەکان مەزاد دەکرێت؛ جاکەتێکی هاریسۆن فۆرد لە فیلمی ئیدیانا جۆنز پێشبینی دەکرێت بە 400 هەزار دۆلار بفرۆشرێت
لە بۆردۆی فەرەنسا هاووڵاتییەکی سەنیگالی ئاڵای کوردستان دەفرۆشێت؛ ئاڵاکان بەدەم کزەبای ئێوارانی ئەم پاییزەوە دەشەکێنەوە
تیمی دیاسپۆرا هەفتەی رابردوو بۆ رووماڵی هەڵبژاردنەکان لە نەمسا بوو، لەوێ کۆمەڵێک چیرۆکی سەرنجڕاکێشیان تۆمارکرد، یەکێک لەو چیرۆکانە، چیرۆکی ماڵباتێکی سەرکەوتووی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە کە لەوێ نموونەی خۆگونجاندنن، ئەویش ماڵباتی کاوە ئەحمەدە، یەکێک لە کوڕەکانی تەنانەت لە ریزەکانی سوپای نەمسادایە
حکومەتی نوێی هەرێمی فلاندرن ئەو دایک و باوکانە سزا دەدات کە نایانەوێت خۆیان فێری فلامی (زمانی هۆڵەندی) بکەن
لە ئیتاڵیا گەنگەشەیەکی گەرم لەنێوان پارتەکانی نێو حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن لەسەر سیمکارت دروست بووە. پارتە راستئاژۆکان دەیانەوێت چیدیکە کۆچبەران نەتوانن بەبێ مانەوە سیمکارت بکڕن، پارتە چەپەکانیش دەڵێن، ئەمە نابێت و نامرۆڤانەیە
سوێد و فینلاند یاساکانی وەرگرتنی وڵاتینامە (جنسیە)یان قورستر کرد. لەمەودوا چیدیکە دوای پێنج ساڵ هەبوونی مافی مانەوە نابیتە خاوەنی پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە
حکومەتی بەریتانیا بڕیاری داوە تاوەکو ماوەیەکی دیکەش ئەو کۆچبەرانە بهێڵێتەوە کە لە هۆتێلەکاندان، ئەوەش بەهۆی کەڵەکەبوونی دۆسییەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە
ئەڵمانیا ئەو کۆچبەرانە دیپۆرت دەکاتەوە کە پەنایان بردووەتە بەر کەنیسەکان. ئەم هەفتەیە یەکەمین کۆچبەر لە هامبۆرگ دیپۆرت کرایە سوێد
نرخی نەوت لە دواساتەکانی داخستنی بازاڕەکان، شەوی هەینی بەرزبووەوە بە جۆرێک بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گەورەترین بەرزبوونەوەی هەفتانەی لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا تۆمارکرد کە 8٪ بوو
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا مووچەی تەواوکاری مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
داهێنانێکی دیکەی تالێس گرووپ، دانانی بلوتوسێکی بچووکە لە چیپی سەر کارتە بانکییەکە. لەو رێگەیەوە هەموو زانیارییەکان پەیوەست دەبن بە مۆبایلەوە و دەتوانی لە رێگەی مۆبایلەوە پارە بگوازیتەوە.
کۆمیسیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادییە ئایینییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، لە چەند ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ژمارەیەک بڕیار و هەنگاوی باشیان ناوە بۆ نەهێشتنی "کاریگەرییە بەردەوامەکانی ئەو جینۆسایدەی بەرامبەر کەمینە ئایینییەکان" و بەسەر گوند و پارێزگاکانیان هێندرا، بەڵام هەموویان بە رێکوپێکی و گونجاوی جێبەجێ نەکراون
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 9 کۆنسووڵخانە و 8 رێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێریان تۆمار کردوون، لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە بنکە و وێستگەکانی هەڵبژاردن چاودێریی دەنگدان دەکەن
زیاتر لە سێ مانگە گێیەڵانی کرماشان سەرۆکی شارەوانیی نییە؛ ئەندامانی ئەنجوومەن لەسەر کەسێک رێکناکەون و بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانی، قایمقامی گێیەڵان هۆشداری دەداتە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە
بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی بەغدا لەدوای بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک بە رووداوی گوت، ئاسایشی فڕۆکەخانە کێشەی نییە و گەشتە فڕۆکەوانییەکان بەردەوامن.
بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 61 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە لە بایۆمەتری تۆمار کراون
نرخی شیر لە ئێران گران کرا و وەزیری کشتوکاڵی ئەو وڵاتە رایگەیاند، لەمەودوا هەر کیلۆیەک شیر بە 18 هەزار تمەن دەبێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: "نابێت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو کارتێکی سیاسی و فشار بەکاربهێنرێت."
هاندانە ئابوورییەکانی چین، گەورەترین کاریگەرییان لەسەر بازاڕی نەوت داناوە و نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بەهۆی گەشبینی بە بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن گەورەترین هاوردەکاری نەوت لە جیهاندا، لە رۆژی سێشەممەوە بەرزبووەوە بۆ سەرووی 75 دۆلار
یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد و تاوەکو نزیکەی 2670 دۆلار بەرزبووەوە، ئێستا بە 2660 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە کۆیە لێدرا
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرچاوی سوودی بانکی، بوونەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
لقێکی کۆمپانیای جۆنسن ئەند جۆنسنی ئەمریکی بۆ سێیەم جار مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، بۆئەوەی بتوانێت 10 ملیار دۆلار سزا پاکتاو بکات و کۆتایی بەو هەزاران سکاڵایە بهێنێت کە لەسەری تۆمار کراون
سیلینا محێدین دەنگێکی نوێ و خۆشی هەیە؛ خەونی گەورەی هونەریی هەن. ئەو لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و لەو نەوەیەی دیاسپۆرای کوردییە کە دەیانەوێت نێوبانگی جیهانی بۆ کارەکانیان پەیدا بکەن
نووشین و هاوژینەکەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەون؛ بە نواندنە سادە و واتادارەکانیان فانی زۆریان بۆ خۆیان کۆکردووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 400 هەزار کەس
لە هۆڵەندا د. ئیبراهیم سەلمان لە ساڵانی هەشتاوە لەسەر ستەیجی شانۆکان و لەسەر شاشەکانی ئەو وڵاتە رۆمانەکانی لەسەر رەفەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و هەیە
ئەمڕۆ شەممە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد یادی حەوت ساڵەی بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
پۆلیسی ئەڵمانیا پێشنیازی کردووە، لەمەودوا هەر کەسێک داوای ڤیزای کرد، ئەکاونتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بپشکندرێن
یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی چوونی کۆچبەرانی نایاسایی بەهۆی دەستگیرکردنی قاچاخچییان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانیانەوەیە، بۆیە ئیتاڵیا رێگەیەکی نوێ تاقیدەکاتەوە، ئەویش دۆزینەوەی ئەکاونت و پەیجی قاچاخچییان و هاوکارەکانیان و داخستنیانە
بەپێی داتا فەرمییەکان، ئەم ساڵ بەراورد بە پار کۆچی نایاسایی بۆ نێو یەکێتیی ئەورووپا زۆر کەمیکردووە؛ بە شێوەیەک 39% دابەزیوە
هەرچەندە 8 کەس خنکان و کوردیشیان لەنێودا بوون، بەڵام هەرواش ئەم هەفتەیە زۆرتر لە 1000 کۆچبەر لە فەرەنساوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا بە بەلەمی بچووک پەڕیونەتەوە بەریتانیا. وەزیرێکی حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، فەرەنسا هاوکاریی تەواویان دەکات لە رێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران، بەڵام ئیشەکە قورسە
لە ئێران لێخۆشبوون بۆ نزیکەی 3000 بەندکراو دەکرا، کە 39یان بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەر کراون و سزای لەسێدارەدانی 59 بەندکراویش بۆ بەندکردن گۆڕا
لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبرووسکە و رەشەبا تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی "گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە" لە هەولێر دادەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناحیەی قوشتەپە بەردی بناخەی پرۆژەیەکی ئاوی دانا و رایگەیاند: "هەنگاو بە هەنگاو وا دەكەین لە كوردستان چیدی كێشەیەك بە ناوی كێشەی ئاو و كارەبا نەمێنێت."
ئەمڕۆ سێشەممە، بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوە دوو رۆژییەکەی لیژنەی بازاڕی ئازادی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکەن، کە لە رۆژی چوارشەممە ئەنجامەکەی دەردەکەوێت
ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی
دادگای شاهانەی شاری سوانسیی هەرێمی وێڵزی بەریتانیا سزای بەندکردنی بۆ تۆڕێکی قاچاخچییانی ماددەی هۆشبەر دەرکرد کە زۆربەی ئەندامانی کوردن. تۆڕەکە بایی زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار ماددەی هۆشبەریان لە شارۆچکەی ئەبێریستویس بڵاوکردووەتەوە
گوتەبێژى بارەگاى بارزانی راگەیاند، هێزەکانى پێشمەرگە سەختترین شەڕیان لە دژى داعش کردووە و چەندین شەهیدیان داوە، "ئەو هێزە فەرمییە و تایەفەگەر نییە تاوەکو پڕچەککردنى رەتبکرێتەوە."
نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد و ئەمڕۆ دووشەممە یەک ئۆنسەی بۆ 2586 دۆلار بەرزبووەوە. هاوکات ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە کە رۆژی چوارشەممە بڕیاری لەسەر دەدات، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
کتێبی بزاڤی رۆشنبیری لە سۆران، کە توێژینەوەیەکە و باس لە هەموو ئەو چالاکییە رۆشنبیرییانە دەکات لەنێوان ساڵانی 1991 تاوەکو 2003 لە سنووری قەزای سۆران کراون، چاپ و بڵاوکرایەوە.
بەرپرسی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ بەرهەمی چەوەندەر لەو پارێزگایە بگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای کرماشان ئامادەیی قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایەی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن راگەیاند
یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی 2023دا سێ ملیۆن و 700 مافی مانەوە (ئیقامە)ی داوەتە کەسانی دەرەوەی ئەورووپا. رێژەی هەرە زۆری ئەوانەی ئیقامەشیان وەرگرتووە وەکو پەنابەر یانیش بۆ یەکخستنەوەی خێزان وەریانگرتووە
هەفتەی رابردوو حکومەتی هەنگاریا رایگەیاندبوو، ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا لەو 200 ملیۆن یۆرۆیە خۆش نەبێت کە بەهۆی مامەڵەی خراپی بوداپێست بەرامبەر کۆچبەران وەکو سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا دراوە، ئەوە بە شەمەندەفەر و پاس کۆچبەرانی نایاسایی کۆدەکاتەوە و دەیاننێرێتە برۆکسەل
حکومەتی سوێد پلانی داناوە 350 هەزار کرۆن بداتە هەر کۆچبەرێک بیەوێت بە شێوەی خۆبەخشانە بچێتەوە وڵاتەکەی؛ ئەمە بە لێکدانەوەیەکی خێرا، دەکاتە زۆرتر لە 30 هەزار یۆرۆ یان 34 هەزار دۆلار
ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی دەستپێکردووە. لە رۆژانی رابردوودا 340 ئەفسەری پۆلیس لە 5 ویلایەتی ئەڵمانیا بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماڵ و دووکانیاندا داوە، کە گومان دەکرێت کاری قاچاخچێتییان بە کۆچبەران تێدا بکرێت
لە ئوپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان ئیتاڵیا و هۆڵەندا و بەریتانیا، تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر کران. لە شارێکی هۆڵەندا دەست بەسەر بارهەڵگرێکدا گیرا کە 600 هێلەگی سەلامەتیی مەلەوانیی تێدابوو، زۆربەشیان بۆ منداڵان بوون
حکومەتی ئەمریکا کۆمپانیای گووگڵی تۆمەتبار کردووە بە قۆرخکاری و نەهێشتنی رکابەری. وەزارەتی دادی ئەمریکا سکاڵای لەسەر کۆمپانیای گووگڵ تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی لە رێگەی دانانی رێکلام لە ماڵپەڕەکانی دیکەدا لەنێویاندا ماڵپەڕی میدیا هەواڵییەکان، رووحی رکابەریی کوشتووە، بەوپێیەش لە بازاڕی رێکلام دا قۆرخکاری دەکات.
دوای نزیکەی 50 رۆژ، 150 ملیار دیناری دیکە بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا و ئەمڕۆ چەکی پارەکە وەردەگیرێت
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چەند بابەتێک گفتوگۆ کرا. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەسەر هەندێک بابەت رێککەوتن کراوە و لەسەر هەندێکی دیکە گفتوگۆ بەردەوامن
سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە یەک هەفتەی رابردوودا 314 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆکان رایگەیاند، ئەم ساڵ 500 هێکتار لەوەڕگە لەو شارە سووتاون و بە گشتی 5 ملیار تمەن زیانی مادی هەبووە
سکرتێری ئەنجوومەنی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران رایگەیاند، هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی لە رێگەی ئاسمانییەوە گەشت بکات، 10 یۆرۆ باجی لێوەردەگیرێت
رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، نرخی نەوت بەڕێژەی 2% دابەزی
نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا بۆ 2495 دۆلار دابەزی
باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، لە سەردانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنی واژۆ دەکرێن. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر هەلومەرج لەباربوو، سەردانی هەولێریش دەکات
کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران راگەیێندراوێکی لەبارەی گواستنەوەی دانیشتووانی بارەگاکانی سێ لایەنی کۆمەڵە بۆ کەمپی سوورداش بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، تاوەکو ئێستا دەقی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراقیان پێنەداون، بەڵام پێدەچێت، گواستنەوەی بنکە و بارەگای حیزبەکان یەکێک بێت لە خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە
510 گوند و دوو شاری کرماشان کێشەی کەمئاوییان هەیە و دانیشتووانەکانیان ئاوی پێویستیان پێناگات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کاری جیدیمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردووە." ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەند ساڵی رابردوودا لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە چەندین کەیسی تایبەت بە گەندەڵی کراون و رەوانەی دادگاکان کراون
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە یەک ئۆنسە زێڕ بە 2495 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا؛ ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە نرخی زێڕ تاوەکو 2473 دۆلار دابەزی
وەزیری دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق ئامادە بێت مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بدات. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لەسەر داهاتی نێوخۆ مووچەکەیان خەرج دەکات
کاردانەوەی قسەکانی سەرۆککۆماری ئێران لەسەر نرخی بەنزین بەردەوامە. پزیشکیان هەفتەی رابردوو باسی لە نالۆژیکیی نرخی بەنزین کرد؛ بەڵام زۆربەی خەڵک، زۆر بابەتی ئابووریی دیکە بە نالۆژیکی دەزانن
لەو رێگەیەدا پێش ئەوەی تۆدان دەستپێبکات، بنەتۆوەکە بە ئاوی گەرم دەشۆدرێت و لە نەخۆشی پاک دەکرێتەوە. زۆرجاریش هەڵم بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێندرێت، ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووەکە.
یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە ناوی هێرۆ بەهادینە و لە نووسینگەی کەناڵی ستێرک تیڤی لە شاری سلێمانی مۆنتێر بووە و ئەوی دیکەش ناوی "گوڵستان تارا"یە، خەڵکی ئێلیهی باکووری کوردستانە و یەکێک بووە لە بەرپرسانی نووسینگەی کەناڵەکە لە شاری سلێمانی.
سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە گوتی، دوو ئۆتۆمبێل بۆردوومانکراون، مووشەک بەر یەكێکیان کەوتووە. سێ کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوونە کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق.
لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی (هەموو رەنگێکی ژیان) بەڕێوەچوو، فێستیڤاڵەکە تایبەتە بە خواردنە کوردییەکان و لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە خواردنە کوردەوارییەکان تێیدا بەشدارییان پێکرا
لە شاری هامینکلن لە ئەڵمانیا، گەنجانی دیاسپۆرانشین لە سەرتاسەری دنیاوە کۆبوونەتەوە و رۆژی شەممە و یەکشەممە 17 و 18ی ئابی 2024 کۆنفرانسێک لەوبارەیەوە بەڕێوەدەچێت، بەناوی کۆنفرانسی "گەنجانی سەربەخۆی کوردستانی لە دیاسپۆرا."
چیرۆکی دیارنەمانی کۆچبەران لە رێگەی قاچاخ یەکێک لە چیرۆکە هەرە تراژیدی و هەستیارەکانی ئەم چەند ساڵەی خەڵکی کوردستانە. لە پۆڵەند هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە رووفاتی هەندێک لەو کۆچبەرانە دۆزراوەتەوە کە لەسەر سنووری نێوان پۆڵەند و بێلاڕووس دیارنەماون
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رەتیدەکاتەوە لە دەرەوەی مووچەکەیان پارەیان وەرگرتبێت و دەشڵێت، "بێ ئۆتۆمبێل و پاسەوانین."
میری کوردانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان، لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە
وێنەکێشی ئەمریکی جەیسن سێڵەر، لە ساڵی 2014دا لەسەر داوای گۆڤارێکی نێوداری ئەمریکی وێنەی سەرۆک بارزانیی کردە بەرگی پێشەوەی وەکو گرنگترین کەسایەتیی ساڵ
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێیوایە کێشەکانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئابووریی بەهێز چارەسەر دەبن. لەبارەی کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی رژدە لەسەر چارەسەریی دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەلەستین و کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێشبینی دەکات کە ئێران هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل، ئەگەر ئاگربەست لە شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رابگەیێندرێت
ئاراس سەردار سندی، یاریزانی کیک بۆکسینە و خەڵکی باشووری کوردستانە، ئێستا دانیشتووی ئەڵمانیایە و خاوەنی چەند میدالیایەکە لە کێشی خۆیدا
تاوانکاریی هەرزەکاران لە سوێد، دانیمارکی ترساندووە و بیر لە دانانی خاڵەکانی پشکنین لەگەڵ سوێد دەکاتەوە
دادگای شاری ماسترێخت لە هۆڵەندا سزای 14 ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێکی کۆچبەری ئێرانیدا سەپاند، ئەویش لەبەر ئەوەی دوو تاوە رۆنی قرچاندبوو و بە لەش و دەموچاوی دوو ژنی هۆڵەندیدا کردبوو
تا دێ گوشارەکان لەسەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زۆرتر دەبن؛ ئەو وەزیرە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی ئاسانکاریی زۆری کردووە بۆ پێدانی ڤیزا و بردنی ماڵباتی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی، بەتایبەتیش لە ئەفغانستان و سووریا و رۆژئاوا و باشووری کوردستانەوە
تەنیا لە حەوت رۆژی یەکەمی ئەم مانگەدا 736 کۆچبەر بە 15 بەلەم لە فەرەنساوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا. حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، دەستیان بە وەرگرتن و دامەزراندنی کارمەند کردووە بۆ ئەو هێزە نوێیەی بڕیاروایە سنوورە ئاوییەکان دژی کۆچبەران بپارێزن
کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی، کە لە چەندین کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، راپۆرتی چارەکی دووەمی ئەم ساڵی خۆی بڵاوکردەوە
سبەی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە
ئەحمەد زەیدئابادی، چالاکڤانی سیاسیی ریفۆرمخواز دەڵێت، ئامانجی سەرەکی لە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، لێدان لە کابینەی مەسعود پزیشکیانە، چونکە پزیشکیان هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی دەرەوە رێکبخاتەوە و ئابووریی ئێران لەژێر گوشاری گەمارۆکان ئازاد بکات. ئەوەش پێچەوانەی ئامانجەکانی ئیسرائیلە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی میسان دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر ماسی لە زۆنگاوەکانی سنووری شارۆچکەی خەیری پارێزگاکە لەنێوچوون
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی لە شاری نەجەف راگەیاند، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی
حکومەتی عێراق لە دروستکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سنووری نێوان وڵاتەکەی و رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەردەوامە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، نزیکەی نیوەی تەواو بووە
مامۆستایانی نەهزەتی ئێران کە کار بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری دەکەن، خۆپێشاندانیان کرد و داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن دابمەزرێندرێن، بەڵام چەند ساڵە سەرەڕای کەمیی مامۆستا لە قوتابخانەکان، وەڵامیان نادرێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی پەروەردە دان بەوەدا دەنێت، لانیکەم بۆ ئەم ساڵ 270 هەزار مامۆستای پێویستە
کەرکووکە، ئەو شارەی دوو پارتە دەسەڵاتەدارەکەی هەرێمی کوردستان بە "دڵ و قودسی کوردستان" ناوی دەبەن؛ ئێستا تەعریب لە هەموو لایەکەوە تەنگی پێ هەڵچنیوە و تاقەتی لەبەر ئەو شارە بڕیوە، هەڕەشەی جیدی بۆ زۆرینەی کوردبوونی کەرکووک دروست کردووە
سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو دەڵێت، 17 پڕۆژەی خزمەتگوزاریان لە سنووری ناحیەکە جێبەجێکردووە و لە سنووری شارەوانییەکەیاندا هیچ زەوییەکی تەرخانکراویان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران، نییە.
زۆرتر لە هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا تێپەڕیوە. لە دۆخی ئاساییدا دەبێت دوای هەڵبژاردن سەرۆکی پارتی براوە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت
کارگەی ئینۆرم لە ساڵی 2023 دا دامەزراوە و بە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی کرم لە باکووری ئەورووپا دادەنرێت. کرمەکان بۆ ئاژەڵەکانی دیکەن، بەڵام لە داهاتوودا بەڕێوەبەرانی کارگە بڕیاریانداوە بۆ مرۆڤیش بەرهەمی بهێنن.
قەیرانی خانووبەرە و سستبوونی گەشەی ئابووریی چین، بازاڕی کاری ئەو وڵاتەی لاواز کردووە؛ بەشێوەیەک کە لەبەردەم بەشێک لە نووسینگەکانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە دۆزینەوەی کار، دەیان گەنج دەبیندرێن کە دەیانەوێت کارێکیان دەستبکەوێت
لوڕستانییەکانی نیشتەجێی تاران قوڕپێوانە تایبەتەکەی خۆیان بەبۆنەی عاشورا بەڕێوەدەبەن. لە لوڕستان باوە، بەشێک لە ماتەمگێڕانی ساڵیادی گیانلەدەستدانی ئیمام حوسێن، بۆ پێشاندانی خەم و پەژارەیان، لە تەپڵی سەر هەتا بەری پێیان قوڕاو بەخۆیاندا دەکەن
دابەزینی بەهای (یەن)، دراوی نیشتمانیی ژاپۆن بەرامبەر بە دۆلار، نرخی کاڵا و شتومەکی لەو وڵاتە بەرز کردووەتەوە
نرخی نەوت دوای تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دابەزی
کاتێک مرۆڤ دەچێتە ماڵی مەلەک موختاری شێوەکار لە دانیمارک، هەستدەکات چووەتە نێو دنیایەکی هونەری. ئەو هونەرمەندە عەفرینییە بەدەم کێشانی تابلۆکانیەوە گۆرانیی دڵڕفێن دەڵێت؛ هاوژین و کوڕەکەشی بە میوزیک هاوڕێیەتیی دەکەن
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو قوتابییەی نمرەکەی بگاتە 20، واتە بەرزترین نمرەی هێناوە، لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش 10 و 100 ژمارە هەرە بەرزەکانن، بەڵام لە ئەڵمانیا بە پێچەوانەوەیە و کچە کوردێکیش یەکێک لە بەرزترین نمرەکانی سەر ئاستی ئەو وڵاتەی بەدەستهێناوە
بنێشتی کوردی لەنێو کوردی دیاسپۆرادا هەوادار و دژبەری زۆرن. زۆر کەس کە دەچێتەوە کوردستان، یەکێک لەو شتانەی دەیهێنێت ئەو بنێشتەیە؛ هەستێکی نۆستالژیی تێدایە و دەشڵێن، "بۆ تەندروستی باشە."
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی رێکخراوی ئەورووپیی هاریکاری و پەرەپێدانی ئابووری، ئەڵمانیا باشترین نموونەی خۆگونجاندنی کۆچبەرانە. ئەم راپۆرتەش سەرەڕای بەرزبوونەوەی دەنگی راستئاژۆ پەڕگیرەکانە لەو وڵاتە، کە دژی کۆچبەرانن
لە هۆڵەندا حکومەتە راستئاژۆ نوێیەکەی ئەو وڵاتە دەستی بە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ کۆچبەری کردووە و بەپێی یاسایەکی هەموارکراو، هەر کۆچبەرێک بەهۆی تاوانەوە بچێتە زیندان مافی مانەوەی هەمیشەیی لەو وڵاتە نامێنێت
هەرچەندە ئەم ساڵانەی دوایی سەختتر بووە، بەڵام سوێد یەکێک بووە لەو وڵاتە ئەورووپییانەی ئاسانکاریی کردووە بۆ هێنانی خێزانی ئەو کۆچبەرانەی لەو وڵاتە مافی هاووڵاتیبوونیان پێدراوە. پێدەچێ لەمەودوا ئەمە بگۆڕدرێت
ئەم هەفتەیە لە باکووری ئینگلتەرا گەنجێکی کوردی تەمەن 25 ساڵ دەستگیر کرا. ئاژانسی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەریتانیا دەڵێت، کەسە دەستگیر کراوەکە هاووڵاتیی عێراقە
وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی گولی لەو وڵاتە رەتدەکاتەوە
زیاتر لە شەش ملیۆن کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان مووچەی خانەنشینی وەردەگرن
لەگەڵ چوونە نێو مانگى موەحەڕەم، کەشێکى خەمباری و پرسەدار شەقامەکانى بەغداى داپۆشیوە؛ بۆ ماوەى دوو مانگ شیعەکان رەش دەپۆشن و بۆنەى خۆشی و ئاهەنگى هاوسەرگیری رادەگرن
رۆکێتێک ئاراستەی خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی دەکرێت و کەسێک بریندار دەبێت
(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند
"زارۆکانی زاگرۆس" کتێبێکی زۆر تایبەتی شاد رەئوف قەزازە، کە ئەم رۆژانە بە زمانی کوردی لە هۆڵەندا بڵاودەبێتەوە. پێشتر کتێبەکە بەناوی (Kinderen van de Zagros) بڵاوکرابووەوە
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی لەدوای داخستنی بازاڕەکان، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بە 2391 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
ئەگەری ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و غەززە مەترسییە جیۆسیاسییەکانی لە بازاڕی نەوت کەم کردووەتەوە و نرخی نەوت رۆژی هەینی بە رێژەی 1% دابەزی
سبەی لە شاری کوێلنی ئەڵمانیا رووداوێکی گرنگ روودەدات؛ بۆ یەکەمجار لە مێژووی دیاسپۆرادا فیدراسیۆنێک رادەگەیێندرێت کە کاری بایەخدانە بە زمانی کوردی
ئەوانەی وەکو پزیشک یان ددانساز یانیش پەرستار لە دانیمارکن و تاوەکو ئێستا مۆڵەتی کارکردنیان نەدەدرایە، لەمەودوا بۆ کارکردن پێویستیان بە مۆڵەت نابێت
ئەوانەی لە کوردستانەوە دەیانەوێت بچنە ئەڵمانیا و مەرجی زانینی زمانیان بۆ دانراوە، دەبێت ئاگاداربن کە هەر کەسێک لە بەیرووت بڕوانامەی زمانی ئەڵمانیی وەرگرتبێت، مەرج نییە مافی مانەوە وەربگرێت. لەوێ گەندەڵییەک ئاشکرا بووە و کێشەی بۆ ئەو خاوەن بڕوانامانە دروستکردووە
رۆژی یەکشەممە 7ی تەممووز دیسان لە فەرەنسا هەڵبژاردنە. بەپێی دوایین راپرسی، ماکرۆن و لایەنەکانی دیکەی رکابەری حیزبەکەی مارین لوپێن و راستئاژۆکانی دیکە، سەرکەوتوو دەبن لە هەوڵەکانیان
لە بەریتانیا بوومەلەرزەیەکی سیاسی روویدا لە قازانجی کۆچبەران، بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی هەڕەشەی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر بوو
کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ سێیەم جار و ماوەی دوو کاژێری دیکە و تاوەکو کاژێر 00:00 بە کاتی تاران (کاژێر 23:30 بە کاتی هەولێر) درێژکرایەوە
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران دەڵێت، "لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا، هەر دەنگێکی هاووڵاتییان بە واتای یەک مووشەکە." گوتیشی، پێویستە خەڵک بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و کەمتەرخەمی نەکەن
بەرەبەیانی شەممە ئەنجامەکان یەکلایی دەبنەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکان رادەسپێرێت لە مانگانە لە 10 رۆژی یەکەمدا لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ بەغدا بنێرن "بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی مووچە نەمێنێت."
لە دووەم و دوایین دیبەیتی خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، هەردوو بەربژێر بە تووندی هێرشیان کردە سەر یەکدی
بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان، سەردانی شاری بەغدا دەکات
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سووریا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، چەکدارانی سەر بە تورکیا 49 کەسیان لە هەرێمی عەفرین دەستگیر کردووە، کە لەنێویاندا منداڵیش هەن
'قەفەس یان گەعدە،' تۆمەتی دوو بەربژێری گەڕی دووەمی سەرۆککۆماری ئێران، کە لە یەکەم دیبەیتی ئەم گەڕەدا لە میدیای ئەو وڵاتە پارسەنگی یەکدییان نا بۆ تێكدانی ژیانی هاووڵاتییان. بەربژێری ریفۆرمخواز، تەنیا گەمارۆکان بە کێشەی بنەڕەتیی ئابووریی ئێران دەزانێت
سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و سەرکردەکانی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
شاری مەلەگە لە باشووری ئیسپانیا، هێندە گەشتیار روویان لێکردووە، دانیشتووانەکەی بێزار بوون
لە رۆژی هەینییەوە ئاگر لە دارستانەکانی دەوروبەری مەریوان کەوتووەتەوە و دەسووتێت. وێڕای ئەوەی فەرمانگەی سەرچاوە سرووشتییەکانی مەریوان رۆژی شەممە رایگەیاند، کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام هێشتا بڵێسە دەکات
چۆڵبوونی گۆڕەپانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بۆ پزیشکییانی ریفۆرمخواز و جەلیلی نەریتخواز، تاڕادەیەکی زۆر دابەشبوونی شەقامی ئێرانی بەسەر ئەو دوو جەمسەرە خستەڕوو
نرخی زێڕ بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 1ی تەممووزی 2024 لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نزیکەی پێنج دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەکی بە 2327 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا
نرخی نەوت لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا، بەهۆی پێشبینییەکان بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە وەرزی هاوین و بڕیاری ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لە چارەکی سێیەمدا، بەرزبووەوە
دیاسپۆرا چیرۆکی پزیشکێکی کوردی سەرکەوتوو لە هۆڵەندا دەگێڕێتەوە کە بووەتە پسپۆڕی چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و کحول
سۆزدار تەمۆ خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا ئەفسەرە لەنێو سوپای دانیمارک؛ بەردەوامیش لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆدا دەچێتە شوێنی جیاوازی جیهان
ئەڵمانیا یاساکانی وەرگرتنی وڵاتینامە (پاسپۆرت)ی هەموار کردووەتەوە و ئاسانتر بوون. لە دوێنێ پێنجشەممە 27ی حوزەیرانەوە ئەو یاسایانە بەرکارن
لەمەودوا لە ئەڵمانیا دەبێ باش ئاگات لەوە بێ کە چی لایک دەکەیت و کۆمێنت بۆ چی و کێ دەنووسیت. وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، حکومەتەکەی لەم هەفتەیەوە رێوشوێنی تووند دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەوانەی، وەکو ئەو ناوی هێناون، "ئیسلامی و دژە سامین" و لە ئینتەرنێتەوە رق بڵاودەکەنەوە
هێشتاش دەرهاویشتەکانی تێکشکانی ئەو بەلەمەی کۆچبەران کە لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکا و نقومبوو، زۆرتر دەردەکەون. لەو بەلەمەدا کە زۆرتر لە 70 کۆچبەری تێدابوو و بەشێکی زۆریان کورد بوون، پێش تێکشکانی رووداوێکی هەژێنەر روویداوە
حەوت مانگە خانمە کۆچبەرێکی کورد لەسەر سکاڵای کۆچبەرێکی ئێرانی و یەکێکی ئەفغانستانی لە زیندانەکانی ئیتاڵیادایە. ئێستا واژۆ بۆ ئازادکردنی کۆدەکرێتەوە. کۆچبەرە ئێرانییەکە دەڵێت، بەهۆی هەڵەی وەرگێڕانەوە خانمە کوردەکەی وەکو یارمەتیدەری قاچاخچییان ناساندووە و ئێستا پەشیمانە
پڕۆسەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە حەوت هەزار و 500 سندووقی دەنگدان بۆ 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دانراون.
ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەڵێت، ئاگادار کراونەتەوە کە سعودیە رێگەی نەداوە حاجییانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، لە مەککە و مەدینە دەنگ بدەن
دوایین دیبەیتی بەربژێرانی سەرۆککۆماریی ئێران بەڕێوەچوو؛ لە پێنج دیبەیتدا زۆر رەخنەیان لە پلانی یەکدی گرت. جگە لەوەش، دەیان بەڵێنیان بە خەڵک دا، لەوانەش چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چۆنێتی هەڵبژاردنی بەربژێرەکان بابەتی ئەمجارەی بەرنامەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو. بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 856 بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، 420یان بڕوانامەیان نییە
ریفۆرمخوازانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەندێک ڤیدیۆ دەڵێن، خەریکە شەپۆلی هەڵبژاردن بەڕێدەکەوێت، بەڵام دیسانیش کەمپینی بانگەشەی بەربژێرەکەیان ئەوەندە قەرەباڵخ نییە
رۆژانی داهاتوو دیدارێکی تایبەت لە ئەڵمانیا دەکرێت؛ دیمانەی شانۆی کوردیی دیاسپۆرا. ناونیشانی دیدارەکە (بیرەوەری گێڕانەوە.. گەڕانەوە بۆ نیشتمان بۆ شانۆ) دەبێت
رۆنەچوون ، پاراستن و بووژاندنەوەی بەردەوام دروشمی کۆنفرانسەکەن
ئەگەر کەسێک لە وڵاتێکی دیکە مافی پەنابەری هەبێت، مانای ئەوە نییە لە ئەڵمانیاش ئەو مافەی هەیە
وێنەی دایکێکی کورد کە لەسەر کومبارێک دانیشتووە و تەلەڤیزیۆنەکەی پشت سەری کوژاوەتەوە و دەگری؛ یان وێنەی بووکێکی دەم بە خەندە کە چەپکە گوڵێکی بەدەستەوەیە و لەسەر شاشەی مۆبایلێک لەسەر فەرشێکی گوڵاوی وێنەی گیراوە، نموونەی ئەو وێنانەن کە شەماڵ حیسامەدین لە کوردستان گرتوونی
وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا دەڵێت، تەنیا لە یەک رۆژی ئەم هەفتەیەدا نزیکەی 900 کۆچبەر لە فەرەنساوە پەڕیونەتەوە ئەوبەر؛ ئەمەش لە ساڵی رابردوو زیاترە
دووەم دیبەیتی نێوان بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران بەڕێوەچوو؛ دیبەیتەکە گۆڕەپانی بەریەککەوتن و دروشمدانی بەربژێرەکان بوو
رۆژی هەینی نرخی نەوت لەبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، بەڕێژەی نزیکەی 1% دابەزی
ئەگەر بەنیازیت بۆ سەیرکردنی یارییەکانی یۆرۆی 2024 بچیتە ئەورووپا، دەبێت ئاگات لەوە بێت کە پێش ئەوەی بلیتی یارییەکان بکڕیت، دەبێت بەڵگەنامەی یاسایی و تەواوەتی لەگەڵ خۆت ببەیت
پاش نزیکەی هەفتەیەک لە تێكشكانی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیتاڵیا، هەوڵەکانی دۆزینەوە و رزگارکردنی سەرنشینانی بەردەوامە. زۆربەی ئەوانەی سەرنشینی بەلەمەکە بوون، کوردن. زۆرتر لە 60 کەسیان دیارنین، کە 26یان منداڵن
11 کۆچبەری نێو بەلەمە تێکشکاوەکەی دەریای نێوەڕاست رزگار کراون و لە نەخۆشخانەکانی ئیتاڵیا چارەسەر وەردەگرن. تاوەکو ئێستا تەرمی 35 کۆچبەریش دۆزراوەتەوە
هەڵمەتی بەکۆمەڵی خەڵکی بانەوڕێی جوانڕۆ بۆ قوربانیکردنی ئاژەڵ لە جەژندا بەڕێوەچوو. ساڵانی رابردوو 700 بۆ 800 سەر ئاژەڵ لەو شوێنە دەکرانە قوربانی، بەڵام ئەم ساڵ ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە لانیکەم 1200 سەر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە نزیکەی 2317 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2324 دۆلار
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی خواست و ئەگەری ئەوەی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت دەگۆڕێت یان رایدەگرێت، بەرزبووەوە
دیاسپۆرای کوردی لە ئەڵمانیا هەر لە بواری خوێندن و کاردا سەرکەوتوو نین، بەڵکو کاری کولتووریی باشیش دەکەن. یەکێک لەوانە ئەو گرووپە شانۆییەیە کە کۆمەڵێک هونەرمەندی بەشەکانی کوردستان و تەنانەت جۆرجیاش لە شاری هانۆڤەر گرووپی راگوزەریان دروستکردووە
ساڵح نەمر پەیکەرسازە، خەڵکی دێرکی رۆژئاوای کوردستانە و هەر لە کوردستانیش دەستی بە کاری هونەری کردووە. ئێستا لە ئەڵمانیا کارە ناوازەکانی بوونەتە جێی سەرنجی ئەڵمانەکان
لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە دوو گەنجی کورد لە شاری بیلەفێلد-ی ئەڵمانیا دیارنەماون
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە و بەوپێیەش لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوودا، یەکەم هەفتەیە کە نرخی کانزای زەرد بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت
دانیمارک کە پێشتر ئەزموونی راستئاژۆیی پەڕگیری تاقیکردبووەوە، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەشدا دەنگی زۆرینەی بۆ پارتەکانی نێوەڕاست و چەپ رۆیشت
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا، ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات
ئاگری دارستانەکانی ناوچەی لۆراوەیی و میراولی و نۆخان لەنێوان شارەکانی جوانڕۆ، روانسەر و پاوە کە لە پێنجشەممەوە ئاگریان گرتبوو، بە هەوڵی ژینگەپارێز و ژینگەدۆستان کۆنترۆڵ کرا
هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی مەلا محەممەد خزرنەژاد، مامۆستای ئایینیی خەڵکی بۆکان پشتڕاست کرایەوە و سزاکەی کراوەتە بەندکردنی تاهەتایی
ژمارەیەک لە گەنجانی ژینگەدۆستی جوانڕۆ گرووپێکی خۆڕسکیان دروستکردووە؛ 24 کاژێر دوای ئەوەی پێیان وابووە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی میراولی، شەشە و چاڵاویان کۆنترۆڵ کردووە، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەوە، دیسان بەپەلە خۆیان گەیاندەوە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە
بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە کۆمپانیا نەوتییەکان، سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەنێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە بەڕێوەدەچێت
ناوەندی ناونووسین بۆ بەربژێربوون لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران، پێنج رۆژ تاوەکو ئێوارەی دووشەممە بەردەوام بوو لە ناونووسین و لە سەردانی زیاتر لە 280 کەس بۆ ئەو ناوەندە، 80 کەسیان ناویان تۆمار کرا. لە بەیانیی سێشەممەوە ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووریش دەستی بە تاوتوێکردنی شیاوبوونی بەربژێرەکان کردووە و دەبێت لانیکەم لە پێنج رۆژدا شیاوبوونیان رابگەیێنێت
دوو گرووپی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە عەفرین لەسەر داگیرکردنی زەویی جووتیارێکی کورد بەشەڕ دێن و تەقەیەکی زۆر لە یەکدی دەکەن، بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی دوو گرووپەکە بریندار دەبن، کە برینی یەکێکیان سەختە
یەکێک لە جوانییەکانی بەهار لە هەر جێیەکی دنیا بین، بینین و بۆنکردنی گوڵە؛ گوڵی تازە پشکوتوو و رەنگاوڕەنگ. ئەوەی زیاتر سەرنجی بەشێک لە گەشتیاران رادەکێشێت، پشکوتنی گوڵە لەو شوێنانەی کە سەختن و دەوروبەرەکەی هەمووی بەرد و شتی دیکەیە
لە دانیمارک گەدرۆ کۆبانی هەیە و گەنجێکی کوردە و چیرۆکێکی سەرکەوتنی باڵکێشی هەیە. ئەو توانیویەتی دەرفەتی کار بۆ دەیان گەنج بڕەخسێنێت، کە زۆربەیان کوردن
ئەڵمانیا هانی کۆچی یاسایی دەدات و هەوڵدەدات دەستی کار بباتە ناوەوەی وڵاتەکەی. هاوکات هەموو رێگەیەک دەگرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی؛ بۆیەش بڕیاری داوە جگە لە نەمسا، لەگەڵ چیک و پۆڵەند و سویسراش تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنینی سەر سنوور بۆ رێگەگرتن لە کۆچی نایاسایی درێژ بکاتەوە
کۆچبەرێکی کورد لە پۆرتوگالەوە چووەتە ئەڵمانیا بەمەبەستی فەراهەمکردنی ژیانێکی باشتر، بەڵام دەڵێت، لە کەمپێکدا دەژی کە نزیکەی 600 دەرمانخۆری تێدایە
هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا دەستپێدەکەن. جگە لە دوو بەربژێر کە ئێستا پەرلەمانتارن، خانمێکی دیکەی کوردیش لە سوێد خۆی بەربژێر کردووە
هێزێکی ئەمنی لە شارۆچکەی گۆپاڵە لە سنووری سلێمانی 21 کەس لە کەسوکاری کاوە بازیانی دەستگیردەکەن. کەسوکارەکەی دەڵێن، هۆکارەکەی نازانن و "پێشتر هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ نەهاتووە". پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: "لای ئێمە دەستگیرنەکراون".
تۆڕی میدیایی رووداو پابەندە بە شکاندنی سنوورەکانی داهێنان لە کاری میدیاییدا. کار لەسەر پڕۆژەی گەورە و پڕداهێنان دەکەین و ئامانجمان بەهێزترکردنی نێوەڕۆک فراوانکردنی رووبەری بینەرانە. بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدەین متمانەداری رووداو بپارێزین.
د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان گوتی: لە هاوسەرگیری، تەڵاق و میرات کریستیانەکان دەتوانن بەپێی ئایینی خۆیان بڕیار بدەن. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، لە هەرێمی کوردستان ئازادیی سیاسی و ئایینیی کریستیانەکان پارێزراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەرزبووەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبووەوە
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەت و کەسوکاری سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات، لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان، رێبەری باڵای ئێران پێنج رۆژ ماتەمینیی گشتیی راگەیاند.
دوای ئەوەی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار دابەزی
وەزیری ناوخۆی ئێران پشتراستی کردەوە کە هەلیکۆپتەرێکی تیمی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە سنووری پارێزگای تەورێز تووشی رووداوی "نیشتنەوەیەکی سەخت" بووە.
لەباربردنی کۆرپەلە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکە لەو دیاردە نوێیانەی چەندین ساڵە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە هۆشداریی لەبارەوە دەدرێت. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵانە 500 بۆ 600 هەزار کۆرپەلە لەباردەبرێن، ئەو ئامارەش بەردەوام روو لە هەڵکشانە. حکومەتی ئێران ئێستا داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەکات رێکاری تووند و یاسایی بەرامبەر بەو دیاردەیە بگرێتەبەر
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات بۆ بڕیاردان لە ناردنی خشتەکانی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق. پەرلەمان دەڵێت، دوو هەفتەیان دەوێت بۆ پەسند کردنی، کە دەبێتە بودجەی بڕیارلێدراو بۆ ساڵی 2024 و قۆناخی دووەم لە بودجە سێ ساڵییەکەی عێراق
حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 23ی ئایار یەکەم کاروانی حاجیان بە رێگەی وشکانی بەرەو مەککە بەڕێدەکەون
لە ئەڵمانیا زۆرتر لە 200 هەزار ئێزدی دەژین. نەوەی نوێی ئەو ئێزدییانە بە باشی زمانی ئەڵمانی فێربوون و خۆیان گونجاندووە، بەڵام کێشەیەکیان هەیە، کە ئەویش ئەوەیە ترسیان هەیە لەوەی ناسنامەکانیان لەدەستبدەن
حکومەتی ئیستۆنیا مەرجەکانی وەرگرتنی کارتی شین (ئیقامەی کار)ی بۆ ئەوانە ئاسان کردووە کە لە یەکێتیی ئەورووپا بەدوای ئەو کارتەوەن
سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی کەم کۆچبەر لە سنوورەکانی پۆڵەندەوە دەچنە نێو یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام وارشۆ دەیەوێت سنوورەکانی لەگەڵ بێلاڕووس هێشتا تووندوتۆڵتر بکات
وەزارەتی دادی بەلجیکا بەدوای رێگەیەکی یاساییدا دەگەڕێت بۆئەوەی حکومەتی کوردستان تۆمەتبارێکی کوردی رادەست بکات
سێ هەفتەیە ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بووەتە یاسا. ماوەیەکی دوور و درێژی ویست تاوەکو حکومەتی بەریتانیا توانیی ئەوە تێپەڕێنێت، بەڵام پێناچێت دادگاکانی بەریتانیا بهێڵن یاساکە وەکو حکومەت دەیەوێت جێبەجێ بکرێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیندانییەکی ئایینیی کوردی خەڵکی مهاباد، دوای 15 ساڵ لە گرتووخانەیەکی ئێران لەسێدارە درا
ساڵانە لە ئێران 26 هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەستدەدەن
سهرۆكى ههرێمى كوردستان و سهرۆكوهزيرانى عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد
بەهۆی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای بودجە بۆ یەکشەممەی داهاتوو دواخرا
بەنداوی گۆمەسپان، بە دووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر. لەدوای بەنداوەکانی دووكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و، گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکەی رێگەی کەلار - کفری دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی دادپزیشکیی لوڕستان ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکارانی ئەو پارێزگایەی لەکاتی کارکردندا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 28 کرێکار لەکاتی کارکردن بە رووداوی جیا گیانیان لەدەستداوە و 811 کرێکاریش بریندار بوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2363 دۆلارەوە بۆ 2355 دۆلار دابەزی
لە گوندی گەنجاوا لە ناوچەی شاماتی نێوان مهاباد و میاندواو 120 ماڵی کورد و تورک پێکەوە تێیدا دەژین. ئەو گوندە لەو گوندانەیە بە نموونەی پێکەوەژیان دەناسرێت
نرخی نەوت نزیکەی دۆلارێک دابەزی، دوای ئەوەی بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەمریکا رایانگەیاند، سوودی بانکی بۆ ماوەیەکی درێژتر لە چاوەڕوانییەکان لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر دەکەن
سادق زیباکەلام: دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە زۆر وڵات جێگەی شانازییە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆکان کۆدەبێتەوە
بەپێی داتاکانی یەکێتیی ئەوروپا، دەردەکەوێت، رۆژانە نزیکەی 200 هاووڵاتیی بەریتانیا لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاوە دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان
11 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، هاووڵاتییەکانیان تاوەکو کۆتایی 2025 پێویستیان بەوە نییە داوای ڤیزای چین بکەن و بەبێ ڤیزا دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن
ماڵپەڕی فەرمیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوەڕۆکی دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی و عەلی خامنەیی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیاندووە: کورد لە هەموو نەتەوەکانی دیکە لە ئێمە نزیکترە."
ئەوانەی لە سویسران و مافی مانەوەی کاتییان هەیە، یان هێشتا وەریان نەگرتووە؛ حکومەتی ئەو وڵاتە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ئاسانکاریی نوێ دەکات بۆیان
ئەوانەی لە دانیمارکن و دەمێکە خەریکن هاوژینەکانیان ببەنە ئەو وڵاتە، حکومەتی دانیمارک دەیەوێ رێوشوێنەکانی هێنانی هاوژینەکانیان بۆ ئاسانتر بکات
بە بەردەوامی هەواڵی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی خەڵک بۆ عێراق و باشووری کوردستان بڵاودەکرێتەوە. پێشتریش لە بەرنامەی دیاسپۆرا رووداو ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لەنێوان بەرلین و بەغدا رێککەوتن کراوە لەسەر دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی چانسی مانەوەیان لە ئەڵمانیا نەماوە
کۆمپانیای دانەگاز، گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتی بەرهەمهێنانی گاز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رۆژی چوارشەممە راپۆرتی دارایی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 08-05-2024 لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە شارۆچکەی بێرەجووکی سەر بە شاری رووهای باکووری کوردستان
سەرۆککۆماری ئێران باسی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کرد و گوتی، "ئێران سەلماندوویەتی دۆست و پشتیوانی دراوسێکانیەتی."
قوتابییەکی قۆناخی ئامادەیی قوتابخانەی ئەنادۆڵ لە ناوچەی ئەیوب سوڵتان لە ئیستەنبووڵ، بە چەک هێرشی کردە سەر بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی و دەستڕێژی گولـلەی لێکرد، دواتریش هەڵات
پارتی کرێکاران هەزار و 140 ئەندام شارەوانی بەدەستهێناوە و پارتی پارێزگارانی فەرمانڕەوا 473 ئەندام شارەوانی لە دەستدا.
بەڕێوەبەری گشتیی دڵنیایی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێشنیازێک"یان تایبەت بە بیمەی ئۆتۆمبێل ئامادە کردووە و لە ئەگەری بوونی بە یاسا، کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکەن.
هاونیشتمانییەکی تەمەن 74 ساڵ لە قەرەداخ ماوەی پێنج رۆژە بەمەبەستی کردنی گژوگیای بەهارە چووەتە دەرەوە، بەڵام تائێستا نەگەڕاوەتەوە و ونبووە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ قازانجەکانی بەرەبەیانی رۆژی هەینیی لەدەستدا، کاتێک کە وەزارەتی کاری ئەمریکا ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکای لە مانگی 4ی ئەم ساڵدا بڵاوکردەوە
ئەم باخچەیە دەکەوێتە شاری لیس لە باشووری هۆڵەندا، ساڵانە سەردانیکارێکی زۆری هەیە و بە "باخچەی ئەورووپا" ناسراوە
عیسا قوڵیپوور، مەقامبێژ و ژەنیاری ناسراوی تورک کە بە کوردی گۆرانی دەگوت، کۆچی دواییکرد
رێوڕەسمی ساڵانەی کۆمسای لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوەشایەوە و دەستەی بەڕێوەبەریی رێوڕەسمەکە رایگەیاند، بەهۆی بارینی بارانەوە رێوڕەسمەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە و ئەم ساڵ بەڕێوەناچێت
کەللـەسەری ژنە نیاندەرتاڵێک کە ساڵی 2018 لە لایەن تیمێکی زانکۆی کامبریجی بەریتانی لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە، دەبێتە سەرچاوەی تێگەیشتنی نوێی جیهان بۆ ژیانی نیاندەرتاڵەکان و بابەتی بەڵگە فیلمێکی نوێی نێتفلێکس کە کۆتایی ئەم هەفتەیە بڵاوکرایەوە.
مامۆستا حوسێن عەلیمرادی، پێشنوێژی مزگەوتی ئیبراهیم لە سنە بە بڕیاری دادگەی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان دەستبەسەر کرا
یاریزانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانێتیی بۆکسێنی نەوجەوانانی ئێراندا زیاترین ناسناویان بەدەستهێنا
بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنیی سوپای پاسداران، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2022 لە تاران کچێکی کورد بەهۆی لێدانی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەستداوە و دوای دەستبەسەرکران، دەستدرێژی کراوەتەسەر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گەیشتە کۆشکی سەلام لە بەغدا و، لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
سەرەتا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، دواتر بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەکات.
بازاڕێکی نێو شاری تاران بەدەست کوردی فەیلییەوەیە. بازاڕەکە بە 'کۆڵانی مەروی' ناسراوە و بەشێکی گرنگی بازاڕی گەورەی تارانە. ئەوان لە دەیەی 80ی سەدەی رابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەرکراون و بەشێکی زۆریان لە تاران نیشتەجێ بوون
کەسوکاری قوربانییانی رووداوی میکۆنۆس و ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی و مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران داوا دەکەن، حکومەتی ئەمریکا باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە ئەڵمانیا لەو وڵاتە دەربکات
ساڵانە لەم وەرزەدا، خەڵکێکی زۆر دەچنە کوێستانەکانی مەرگەوەڕی ورمێ و گژوگیای بەهاری کۆدەکەنەوە. ئێواران ئەوەی کۆکراوەتەوە دەگاتە بازاڕێک بۆ فرۆشتن. ئەم پیشەیە بۆ ماوەیەک هەلی کار بۆ بەشێک لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕەخسێنێت
کتێبخانەیەکی گشتی بە زیاتر لە 160 هەزار کتێبەوە لە تارانی پایتەختی ئێران، بە خۆڕایی کتێبەکانی دەداتە خوێنەران و شەش مانگ کاتیان پێدەدات بیانگەڕێننەوە
پۆلیسی ناچارکردنی ژنان بۆ پابەندبوون بە باڵاپۆشی دوو هەفتەیە ژمارەیەکی زۆریان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جێگیر کراون؛ جێگیربوونێک کە دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی ژنان و کچان و ناتوانن بە ئاسوودەیی بە نێو شاردا هاتووچۆ بکەن
هەرچەندە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی 100 دۆلار دابەزی، بەڵام توانیویەتی بەرگری لە ئاستی 2300 دۆلار بکات
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە، ئەوەش لەدوای ئەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەریانخست بە شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو، نەوتی یەدەگکراو لە ئەمریکا کەمیکردووە کە هێمایەکە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە ستراتژییە
سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی بەرامبەر شێوازی پێشوازیکردنی لە شاری هەولێر دەردەبڕێت و واژۆکردنی 2 رێککەوتن و 26 یاداشتی لێکتێگەیشتنیش لەگەڵ حکومەتی عێراق بە گرنگ ناودەبات
لە گەرمەى دۆخى گۆڕانى کەشوهەوا لە عێراق و دابەزینى ئاستى ئاوى هەردوو رووبارى دیجلە و فورات لە چەند ساڵى رابردوودا، عێراق دەیەوێت لەڕێگەى سەردانى سەرۆککۆماری تورکیاوە بۆ بەغدا چارەسەرى راستەقینەى قەیرانى ئاو و وشکەساڵى بکات، کە ناوچە کشتوکاڵییەکانى گرتووەتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ 2370 دۆلار دابەزی
ئەم رۆژانە رەنگ و رووی ئەرمینییەکان و ئاوارەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ باش نییە. بەشێک لە ئەرمینییەکان رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە خیانەتی لێیان کردووە و فرۆشتوونی
وانەبێژێکی زمانی کوردی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای 10 ساڵ زیندانی و دوورخستنەوەی بۆ شاری کرماشان بەسەردا سەپێندرا
جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رۆژی دووشەممە 15-4-2024 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، لە کاتێکدا پشوو و فێستیڤاڵی پاسئۆڤەری جووەکان نزیک دەبێتەوە و "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە نێودەوڵەتییەش ئێستا هەیە، بە بەرپرسانی نێوخۆییم راگەیاندووە کە ئاسایش بەشێوەیەکی بەرچاو لەو شوێنانە زیاد بکرێت کە هاووڵاتیانی جوومان سەردانیان دەکەن، بە تایبەتی پەرستگە و قوتابخانەی جووەکان."
نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ دەستی بە بەرزبوونەوە کرد بەتایبەتی لەبەر هێرشەکەی درەنگانی شەوی شەممەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ کۆڵبەرێک لە شاخ هەڵدێرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵەکان، ئەو کۆڵبەرە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە، بەو هۆیەوە هەڵدێراوە
هۆڵەندا باڵیۆزخانەکەی لە تاران داخست و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوەیە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمشەو بارانبارینی پچڕ پچڕ و هەورە برووسکە تاوەکو بەرەبەیانی لە نێوەڕاستی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سبەی بەیانی باران و هەورەبرووسکە لە بەشی زۆری هەرێمی کوردستان دەبێت.
لە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریی بنکەی خێرخوازیی بارانی رەحمەتدا زیاتر لە 500 سەبەتەی خۆراک بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش کرا، کە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان کێشەیان هەیە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمان هەوری تەواو و باران دەبێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت
دۆخی بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرەبەری جەژنی رەمەزان دا ساردوسڕیی پێوە دیارە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، رێژەی هەڵاوسانی سەرووی 42%، بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن، ئاستی دەستڕۆیشتوویی خەڵکی بە تەواوی کەمکردووە
هەفتەی رابردوو پۆلیسی ئەڵمانیا دوو قاچاخچی بە نەتەوە تورکی دەستگیرکرد کە ویستبوویان 28 کۆچبەر بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە چیکەوە ببەنە نێو ئەو وڵاتە، بەپێی زانیارییەکانی دیاسپۆرا لەنێو کۆچبەرەکاندا کوردیشی تێدابووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی 9ی ئایاری ئەم ساڵ لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگەی دهۆک، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروستبوو و بەهۆیەوە کەسایەتییەکی ناوچەکە کوژرا.
شۆکی فێڵکردن و بردنی پارەی خەڵک لەلایەن کۆمپانیایەکی فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئایفۆن هێشتا بازاڕی مۆبایلی تارانی بەرنەداوە. لە نێوەڕاستەکانی زستانی رابردوو، خاوەنی کۆمپانیایەک بەناوی هاوردەکردنی مۆبایلی ئایفۆن 13 بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕ، لانیکەم 35 ملیۆن دۆلار پارەی خەڵکی برد و ئێرانی جێهێشت؛ تاوەکو ئێستاش نە خۆی و نە پارەکە دیار نین
زرێبار رۆژانێکی قەرەباڵخ تێپەڕ دەکات؛ زۆر کەس بۆ بینینی دەریاچە جوانەکەی سەردانی مەریوان دەکەن؛ بەتایبەت لە پشووی وەکو نەورۆزدا، کە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا باوە، خەڵک گەشتی بۆ دەکەن. بەشێکی زۆر لە گەشتیارانیش کوردن و لە ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە چوونەتە مەریوان
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە کاتی بەربانگ، چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر پێگەیەکی سوپای عێراق لە کەرکووک؛ بەهۆیەوە سەربازێک دەکوژرێت.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "دەبێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئادار بنێرێت."
سۆران عەبدی، تەمەن 22 ساڵ شەوی شەممە لەکاتی کۆڵبەریدا لەسەر سنووری بانە، تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. لەسەر دڵی دەستەواژەی "دایە گیان،" نووسراوە، کە بە گولـلەی هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران پێکراوە
هەواڵگریی رووسیا دەڵێت، 11 کەسیان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە هێرشەکەی شەوی رابردووی مۆسکۆوە دەستگیرکردووە. بە گوێرەی دانپێدانانێکیش کە گوایە یەکێک لە دەستگیرکراوەکانە، ئەو کەسانەی هێرشەکەیان کردووە لە تورکیاوە چوونەتە رووسیا.
بنەماڵەی دکتۆر جەرجیس حەسەن، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پەروەردەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆک بارزانی؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی حیزبی و حکومی دەکەن بەهۆی بەشداربوونی خۆیان یان نوێنەرانیان لە پرسەکە و هاوخەمی دەربڕین بۆ کۆچی دوایی دکتۆر جەرجیس
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشی سەر هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی مۆسکۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردووی مۆسکۆ بە تووندی سەرکۆنە دەکەین، کە هاووڵاتییانی سڤیلی کردە ئامانج."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە مۆسکۆ بە "دڕندانە" ناودەبات و "بە تووندترین شێوە" سەرکۆنەی دەکات.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و رۆڵی لە پاراستنی دەستوور، دادپەروەری و سیستمی دیموکراسی دووپات دەکەینەوە". گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "ئەوانەی لە کوردستان پشتگیریی ئەو دادگەیە دەکەن لەبەر ئەوەیە کە لە بەرژەوەندیی ئەوان هەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نادەستووری دەدات."
گوتەبێژی نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆکانی راپەڕین و چەرموو رایانگەیاند، تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی کەسوکاری خوێندکاران پرۆسەی خویندن بایکۆت دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسراوێک ئاراستەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات و داوا دەکات هەرێمی کوردستان نوێنەری لەو دەستەیەدا هەبێت کە ئەرکی چاوخشاندنەوەیە بە تانە و سکاڵاکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
دەیان رێکخراوی مافی مرۆڤ داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، دەنگ بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی ریپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران و، لیژنەی دەرخستنی راستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بدەن
ئەوانەی لە ئەڵمانیان و هێشتا مۆڵەتی شۆفێرییان نییە، لەمەودوا دەتوانن بە زمانی کوردی مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنن، کە لەدوای مافی مانەوە، مۆڵەتی شۆفێری گرنگترین شتە کە لە دیاسپۆرا کۆچبەر هەیبێت و پێویستی بێت
هۆڵەندا یەکێکە لەو وڵاتانەی سیاسەتێکی تووندی کۆچبەری بەرامبەر ئەوانە پەیڕەو دەکات کە مافی مانەوەیان نییە؛ بۆ نموونە مەرجەکانی رێگەپێدان بە کار و خوێندن زۆر سەختن، بەڵام پێدەچێت ئەمە پێویستی بە گۆڕان بێت
لە یۆنان باندێکی ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان دەستگیر کران، کە 11 کەسن و لە چوار چاپخانە کاریان دەکرد
کەریم سلێمان کوردێکی رۆژئاوای کوردستانە و بووەتە ناوێکی دیار لە ئەڵمانیا. کەریم وەرزشوان و چالاکوان و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگایە و لەلایەن سەرۆکی ئەڵمانیاوە میدالیای پێدراوە
ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە بەریتانیان و مەترسیی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر، رەنگە لە رۆژانی داهاتوودا کەسانێکی ساختەچی تەلەفۆنیان بۆ بکەن و هانیان بدەن رازی ببن بنێردرێنە ئەو وڵاتە؛ حکومەتی بەریتانیا هیچ ئاگاداری ئەو جۆرە کارانە نییە و پەیوەندیی پێیەوە نییە
زیاتر لە 500 کۆچبەر بەنێو سەرمای نێو نۆکەندی ئینگلیز و بە بەلەم خۆیان گەیاندە بەریتانیا. حکومەتی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئەم ساڵ یەکەمجارە بەو ژمارە زۆرە کۆچبەر لە فەرەنساوە بگەنە وڵاتەکەیان
یونسکۆ رەتیدەکاتەوە نەورۆزیان وەکو جەژنی نەتەوەیەک دیاریکردبێت و دەڵێت، جەژنی نزیکەی 300 ملیۆن کەسە لە جیهاندا. ئەوەش لە کاتێکدایە، هەندێک جار لەلایەن هەندێک دەزگای میدیایی رۆژئاواییەوە وەکو جەژنی نەتەوەی فارس دەخرایەڕوو.
سەرەڕای نەگونجاویی کەشوهەوا و بارینی باران لە زۆر لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێوڕەسمەکانی نەورۆز بە پێشوازیی خەڵکێکی زۆر بەڕێوەچوون، بەڵام لە پارێزگای سنە 64 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بریندار بوون
لە هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای ئیلام لێزمەباران و تەرزە باری، ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی لافاو، لە شاری ئێوان لافاو چووەتە نێو ماڵی خەڵک و لانیکەم 40 ماڵ لەبەر لافاو چۆڵ کراون
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 20ی ئادار لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمییە. هاوکات لە کەرکووکیش لە قوتابخانە و کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆ پشووی فەرمییە
سەرۆک بارزانی و موحسین مەندەلاوی کۆبوونەوە و باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق کرد
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو دوو کەسەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لافاو بردبوونی، گیانیان لەدەستداوە."
کۆمیتەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان بەدوای راستییەکان لە ئێران، راپۆرتی تایبەت بە "خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022ی ئێران لەدوای گیانلەدەستدانیی ژینا ئەمینی" و کاردانەوەی "کۆماری ئیسلامی"ی پێشکێش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تێیدا "دەوڵەتی ئێران بە بەرپرس لە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی" ناودەبات
لە سەرجەم دەرمانخانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی عێراق، دەبێت هەموو دەرمانێک ستیکەری بچووکی لەسەربێت، کە تێیدا زانیاریی تەواوی لەبارەی دەرمانەکە تێدایە، ئەمە وێڕای نرخەکەی، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دیاریکراوە
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بە کۆی دەنگی وەزیرەکان بڕیاردرا مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان رەتبکرێتەوە
ژمارەی دانیشتووانی دانیمارک زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسن. بەپێی راپرسییەکان، دانیمارکییەکان بەختەوەرترین گەلی جیهانن، بەهۆی ئەو خزمەتگوزاری و شێوازە ژیانەی حکومەت بۆی دابینکردوون، هەروەها بوونیان لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهاندا و چەندین هۆکاری دیکەش. لەو بەهەشتەی باس دەکرێت بە هەزارن کورد تێیدا دەژین، ئایا ئەو کوردانەش هەمان ئەو بەهەشتەیان هەیە و دۆخی دیاسپۆرای کوردی ئەو وڵاتە چۆنە؟
هاوردەکردنی چەک لەلایەن ئەورووپاوە دوو هێندە زیادیکردووە
تەیف سامی لە تۆمارە دەنگییەکەیدا دەڵێت، "هەموویان چاودێریم دەکەن، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی، سەرۆکوەزیران لە بەسڕەوە چاودێریمان دەکەن."
رۆلا-ی تەمەن حەوت ساڵان هەموو تەمەنی بە رێگەی ئەورووپاوە لە گەشتێکی درێژ بەرەو بەریتانیا بەسەربرد، گەشتێک کە بە گیانلەدەستدانی خۆی کۆتایی هات
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، داخستنی هەژمارەکانی رێبەری ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە "نائەخلاقی" و "سووکایەتییە بە ملیۆنان شوێنکەوتووی (فۆڵەوەری) هەڵوێستی و هەواڵەکانی رێبەر."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ لەکاتی داخستنی بازاڕەکان درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی و ژمارەی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد
نرخی نەوت رۆژی هەینی بە رێژەی 1% دابەزی و لە ئاستی هەفتانەشدا زیاتر لەو رێژەیە دابەزینی بەخۆیەوە بینی
سەرۆکی دادی پارێزگای ورمی دەڵێت، ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستنیشان کردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە "سوکایەتییان" کردووە، لە بواری نەتەوەیی و ئایینییەوە "ناکۆکییان دروستکردووە" و دەستگیر کراون
سێ کەشتیوانی ئەمریکی و کەشتیوانێکی رووسی بەرەو وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان (ISS) بەڕێکەوتن، کەشتیوانەکان بە مووشەکی فالکۆن 9ی ئیلۆن مەسک، دوای دوو جار دواخستنی گەشتەکەیان، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، ئەمڕۆ بەرەو ئەو وێستگەیەی بۆشایی ئاسمان بەڕێکەوتن
چوارەمین خولی راهێنانی هاوبەشی رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات و ئەمجارە راهێنانەکە تایبەت دەبێت بە پارێزگای سلێمانی
بەپێی راپۆرتێکی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای ورمێ، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 1340 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون، کە زۆربەشیان خەڵکی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە رووباری خابوور دۆزراوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە
بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ماوەی یەک هەفتەیە رووی لە دابەزین کردووەتەوە و ئەمڕۆ شەممە بەهای یەک دۆلار 59 هەزار تمەنی تێپەڕاند و بە 59150 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوپێیەش بەهای یەک دۆلار نزیکدەبێتەوە لە ژمارەی پێوانەیی 60 هەزار تمەن کە بەرزترین ئاستیەتی لە مانگی 2ی ساڵی 2023وە
لەم هەڵبژاردنەدا 144 بەربژێر لە 31 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی 88 کورسیی ئەنجوومەنی شارەزایان رکابەریی یەکدی دەکەن. هەروەها زیاتر لە 15 هەزار بەربژێر رکابەری لەسەر کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن
نرخی نەوت بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دابەزی، ئەگەری درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەسەوە نەیتوانی بۆ دووەم رۆژ ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئەو بەرهەمە ستراتیژییە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2016ـەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی راگرتووە و سکاڵاکاران لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق داوا دەکەن، یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە 22ـی ساڵی 2008ـی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە بڕیارێکی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، هەنگاوەکە "دەرخەری بەدەمەوەهاتنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."
مات دەیمن، ئەستێرەی ئەمریکی لە رێگەی رووداوەوە سڵاو بۆ فانەکانی لە هەرێمی کوردستان دەنێرێت
جێف بێزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن بە بەهای دوو ملیار دۆلار لە پشکەکانی خۆی لە کۆمپانیاکە فرۆشت
ساڵح جیزانی، نوێنەری پیاوانی ئایینییە لە بەسرە، دەڵێت: "دوای ئەوەی گوێبیستی ئەوەبووین کە ماراسۆنێکی ژنان لە بەسرە دەکرێت، دەڵێین ئەو کارە ژنان لە رەوشت و شکۆمەندییان لادەدات تاوەکو بە پاساوی وەرزش و کرانەوەوە بکەونە نێو تەڵەی گەندەڵکارانەوە."
میدیای ئەمریکی بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای ئەمریکا دژی پێگەی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە سووریا و عێراق دەستیان پێکردووە
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە چوار ملیۆن و 20 هەزار کەس، لە دەروازە سنوورییەکانی ئەم پارێزگایەوە هاتووچۆیان کردووە
دوای دوو رۆژ لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە ئێران، هێشتا تەرمەکانیان بە کەسوکاریان نەدراونەتەوە؛ حکومەت بە کەسوکاریانی راگەیاندووە، لە شوێنێکی نادیار بەخاکیان دەسپێرن. لێبووردنی نێودەوڵەتییش لەسێدارەدانی ئەوانی وەکو "تاوان" ناساندووە
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پەتی سێدارە لەبەردەم دەرگای باڵیۆزخانەی ئێران لەو شارە هەڵواسرا، ئەمەش دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران چوار بەندکراوی کوردی لەسێدارەدا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان ئۆپەراسیۆنێکیان لەنێو کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە دەستپێکرد، بە مەبەستی گەڕان بەدوای شانە نووستووەکانی داعش لەنێو کەمپەکەدا
نزیکەی ساڵێک بەسەر بوومەلەرزەی باکووری پارێزگەی ورمێدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەڵێنی بەرپرسان بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان هێشتا جێبەجێ نەکراوە، بەشێک لە خەڵک دوو زستانە لەنێو خێوەتدا دەژین.
ژووری بازرگانیی تاران داوا لە ژووری بازرگانیی هەولێر دەکات، داواکاریی هەڵپەساردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵبوەشێنێتەوە
پۆلیسی پارێزگای کرمان رایگەیاند، ئەو سەربازەی لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکان پێنج سەربازی هاوڕێی کوشتبوو و دوو کەسیشی بریندار کردبوو، دەستگیر کراوە
پارێزگاری ورمێ رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 584 کەس لە رووداوەکانی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە و "بۆ خێزانەکان و کۆمەڵگەش لێکەوتەی قەرەبوونەکراوی دەبێت."
لە کاتێکدا کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی وتووێژن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سەبارەت بە شایستە داراییەکانیان، رووبەرووی ئاڵنگاریی زۆر بوونەتەوە؛ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری نەوتیش وەبەرهێنانەکانی لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
دانیشتنی دادگەی فیدراڵیی عێراق تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مافی خاوەندارێتیی زەوییەکان لە کەرکووک دواخرا
لە زاخۆ و لە نزیک پردی دەلال ئەمڕۆ هەزاران هاونیشتمانی بۆ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ هەولێر و سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، خۆپێشاندانێکی گەورەیان کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوام بوو لە نزمبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو، بەتایبەتی لەدوای هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پاکستان
بازرگانانی سێو لە ورمێ نیگەرانن لەوەی نزیکەی یەک ملیۆن تۆن سێویان لە ساردخانەکان ماونەتەوە و نەفرۆشراون
لە شاری کرن لە پارێزگای کرماشان بە رێوڕەسمێکی تایبەت پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا، کە لە رۆژگارە دێرینەکانەوە بە میرات ماوەتەوە. ئەم رێوڕەسمە "گافارە وەک کووڵ"ی پێ دەگوترێت، رۆژێک بۆ شوکرانەبژێری و مزگێنیدەری بەهارە. لەم نەریتەدا "گافارە وەک کووڵ" بێشکەیەکی بەکۆڵەوەیە و ئەوەش مانای ژیانەوە دەدات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچە یەک ساڵانەکەی دەکات، کە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر گیانیان لەدەستدا
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر رایگەیاند، دۆخی عێراق و ناوچەکە "هەستیار و گرژە" و دەبێت کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن
پارێزگای ورمێ ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی سێوە لە ئێران، بەڵام ئەم سێوە بازاڕی دەوێت، هەرچەندە کوالێتیشی بەرز بێت
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە پارێزگای سنە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژراون و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو
قایمقامی شاری ماکۆ، سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، حەوت کەسیان دەستگیر کردووە کە مادەی کحولییان دروستکردووە و کارگەکەشیان داخراوە. لە رۆژانی رابردوودا لە شاری ماکۆ خواردنەوەی کحولیی ژەهراوی بووە هۆی گیانلەدەستدان و ژەهراویبوونی کۆمەڵیک هاونیشتمانیی خەلکی ماکۆ
پرۆژەی داپۆشینی رۆخی دەریاچەی ورمێ لە کەنارەکانی سەر بە شاری عەجەبشێری سەر بە پارێزگای تەورێزەوە دەستیپێکردووە. زۆر کەس وەکو کفنکردنی دەریاچەی ورمێ لێی دەڕوانن، واتە پرۆژەی داپۆشینی کەناراوەکانی دەریاچەکە بە ماددەیەک کە ئێستا بەهۆی وشکبوونیەوە، مەترسییەکی ژینگەیی بۆ ناوچەکە و ملیۆنان کەس دروستکردووە
پێترا خەڵکی ئەڵمانیایە، سێ ساڵ و نیوە دەستی بە گەڕان بە وڵاتانی جیهاندا کردووە، لە مانگی 12ی 2023 چووەتە ئێران و بەنیازبوو گەشتێک بە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بکات و دواتر بچێتە هیندستان، بەڵام لە 22ی ئەو مانگەدا لەنزیک مهاباد ماوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی تێکچووە
لە گوندێکی سەڵماس گرژی لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ئێران روویدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هاونیشتمانییان دژی دروستکردنی کارخانەیەک لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان ناڕەزاییان دەربڕی
قایمقامی شاری بانە رایگەیاند، دەروازەی سنووریی نیمچە فەرمیی هەنگەژاڵ، کە بۆ هاتووچۆی کۆڵبەران کرابووەوە، دوای مانگێک لە داخرانی "سەرەڕای هەوڵەکان" هێشتا نەکراوەتەوە. دەشڵێت، قبووڵی ناکەن دەروازەکە لە دیوی هەرێمی کوردستان لەلایەن "ژمارەیەک چەکدارەوە" بەڕێوەببرێت
لە قەزای خوماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی داعش دوو شوان و دوو منداڵی گوندێکی تورکمان و عەرەبنشینی رۆژئاوای قەزاکە دەڕفێنن، دوای ئازادکردنی دوو منداڵەکە، هێشتا چارەنووسی دوو شوانەکە نادیارە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوایین ئەنجامی پشکنینەکانی تووشبوون بە شەکرە و بەرزە پەستانی خوێنی لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و دەڵێت، زیاتر لە 10 ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتە لە قۆناخی پێش تووشبوون بە شەکرە و بەرزە پەستانی خوێنن، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە 255 هەزاریان لە پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستانن
رۆیا حشمەتی، ئەو کچەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەبەر پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی، بە لێدانی قامچی سزا درا، دەڵێت، "وێنەیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە ئەوە کە قامچیی لێدراوە، بەڵام ئەو وێنەیە ئەو نییە."
کرێکارێکی دانیشتووی شاری سنە لە باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا
کەشناسیی پارێزگای سنە رایگەیاند، ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا بەراورد بە درێژماوە نزیکەی 53% کەمتر باران باریوە. کەشناسیی پارێزگای ورمێش دەڵێت، کەشوهەوای پارێزگاکە ساردتر دەبێتەوە
ماوەی سێ هەفتەیە بەهۆی زۆریی بەفربارین لە باکووری کوردستان و کەمیی بارین لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێو خەڵک و لە میدیاکانی نێو ئێرانیشدا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سووریا ژمارەیەک بنکە و بارەگای داعشیان لە بیابانەکانی سووریا بۆردوومان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی رێکخراوە پەڕگیرەکە هێرشی کردبووە سەر هێزەکانی سووریا
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، کوژانەوەی کارەبا و دزینی کەلوپەلە تەکنیکییەکان، هۆکاری سەرەکیی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێتی ئەو پارێزگایەیە
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دوو چەکداری داعشیان کوشتووە
ئامارەکان باس لەوە دەکەن، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە ساڵانی رابردوو خوێنی کۆڵبەرانی سەر سنوورەکان رژاون، کە لەپێناو بژێویی ژیانیاندا خەریکی کارکردنن
لە دارستانە چڕەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ئوسترالیا، شوان و زانا و دارەوان پێکەوە سەرقاڵی پڕۆژەیەکن؛ ئامانجیان ئەوەیە لەڕێگەی ئامێری (جی پی ئێس) و مانگی دەستکردەوە، چاودێریی جووڵەی گا کێوییەکان بکەن
گرد و قەڵای مووتاوێی پیرانشار یەکێک لە کۆنترین شوێنە مێژووییەکانی کوردستانە، بەڵام کراوەتە زەویی کشتوکاڵی
کۆمپانیای OpenAI، دامەزرێنەری ChatGPT لە قۆناخی سەرەتایی دانوستاندنە لەگەڵ وەبەرهێنەران و سندووقەکانی وەبەرهێنان بۆ ئەوەی نزیکەی 100 ملیار دۆلار سەرمایەی نوێ بهێنێتەوە نێو کۆمپانیاکە
بەپێی شرۆڤەکاران و شارەزایانی گواستنەوەی دەریایی، ئەگەر قەیرانی جیۆسیاسی لە دەریای سوور تاوەکو چەند هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و چارەسەر نەکرێت، قەیرانەکە کاریگەری دەکاتە سەر نرخی کاڵا و خۆراک لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان
لە تورکیا و باکووری کوردستان، دوای گرانکردنی نرخی بەنزین، نرخی گازوایلیش بەرزکرایەوە؛ بە شێوەیەک کە نرخی یەک لیتر سووتەمەنی لە جۆری گازوایل 1.61 لیرە بەرزکراوەتەوە
بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئابووریی وڵاتەکەیان بە لەبەرچاوگرتنی کەرتی نەوت بە رێژەی 4.7% بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو گەشەی کردووە، گەشەی ئابووریی وڵاتەکەش بەدەر لە کەرتی نەوت لەو ماوەیەدا 3.6% بووە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ههر کۆمپانیایەکی حەج و عومرە مۆڵەتی نەبێت و خەڵک ببات بۆ عومرە، له دادگه داوای یاسایی لهسهر تۆمار دهكرێت. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، "ئەوەی خوازیارە دەتوانێت سەردان بکات و ئەگەر مەرجەکانی تێدا بێت دەتوانێت کۆمپانیا دابنێت و بەفەرمی کارەکە بکات."
نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بەرزبووەوە؛ نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ خوار 2000 دۆلار دابەزی
بەرهەمەکانی هەردوو خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، بیۆنسێ و تایلەر سویفت، ئەم ساڵ لە مەکسیک لە پێشەنگدا بوون، واتە زۆرترین فرۆش، تەماشاکردن و گوێگرتنیان هەبووە لەسەر هەموو پلاتفۆرمەکان، بێ ئەوەی هیچ کامیان ئەلبوومی نوێ بڵاوبکەنەوە
گۆرانیبێژێکی شاری ناشڤیڵی ویلایەتی تێنسیی ئەمریکا، لە فرۆشگەیەک بێ بەرامبەر یاری و بوکەڵە دەبەخشێت، ئەوەش بۆ دڵخۆشکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان لە کاتێکدا کە سەری ساڵ نزیکدەبێتەوە
رۆژی 08-12-2023 دوو مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق کران، ئەوەش شەپۆلێک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. حکومەتی عێراق، هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگیى شیعە و ئەمریکا کۆک بوون لەسەر ئەوەى هێرشەکە کاریگەریى نەرێنیى دەبێت
مام رەشید 30 ساڵە لە مەریوان گۆشتفرۆشە و بە فرۆشتنی گۆشتی باش و هەرزان بەناوبانگە، پێشتر رۆژانە خەڵکێکی زۆر بۆ کڕینی گۆشت سەردانیان دەکرد، بەڵام ئەم ساڵ بەو شێوەیە نەماوە؛ بڕە گۆشتێک کە جاران بە یەک رۆژ دەیفرۆشت، ئەم ساڵ لە 10 رۆژدا بۆی دەفرۆشرێت
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا رێککەوتننامەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی واژۆ دەکەن
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 07-12-2023 مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
کەسوکاری عەلی جەمیل، ئەو هاونیشتمانییەی ئەمڕۆ بەر بۆردوومانی تورکیا کەوت لە بامەڕنێ، بە رووداویان راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.
چەند رۆژێکە تارانی پایتەختی ئێران کەوتووەتە دۆخی مەترسیدار و قوتابخانە و بەشێک لە شوێنە گشتییەکانی داخراون. ئەوەش بووەتە هۆی بێهیوابوونی خەڵک بە گرتنەبەری رێکارێک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و شەرمەزاریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتەش
گومرگی ئێران رایگەیاند، قەبارەی هەناردەی ئەو وڵاتە لە هەشت مانگی رابردوودا 27% زیادیکردووە و بەرزبووەتەوە بۆ 32 ملیار و 243 ملیۆن دۆلار
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سەیرانگەی پرژێی سنووری چۆمان لانیکەم سێ گیانلەدەستدان و شەش برینداری لێکەوتەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، قوربانییەکان گەشتیاری عەرەبن کە سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی چۆمانیان کردبوو
کۆمپانیای تێسلا دەستی بە فرۆشتنی پیکاپی کارەبایی سایبەر تراک کرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێسلا شانازیی پێوە دەکات و دەڵێت، گولـلەنەبڕە و زۆریش خێرایە
چالاکڤانانی شاری بانە لە 'هەڵمەتی زاگرۆسانە'ی ئەمساڵدا بۆ چاندنی دار چوونە چیاکانی دەوروبەری ئەو شارە بۆ ژیاندنەوەی سرووشتی شارەکە. سرووشتێک کە ساڵانە دەیان جار کێشەی بۆ دروست دەبێت، بەڵام ئەمان خۆیان بە قەرزدار دەزانن بۆ خزمەتکردنی
دیمەن زەندی کچە کوردی خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە فیلمی فارسیی 'میلۆدی' رۆڵی بینیوە، بەسەر فەرشی سووری 54هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گۆوا لە هیندستاندا رۆیشت. بەمەش دەبێتە یەکەم خانمی کورد کە بەشداریی لە فێستیڤاڵێکی وا گەورەی جیهانیدا کردبێت
سەرۆکی تەندروستیی کرماشان رایگەیاند، مەزەندە دەکرێت لەو پارێزگایەدا 570 هەزار تووشبووی شەکرە و پەستانی خوێن هەبن. راشیگەیاند، هەوڵێکیان بۆ تۆمارکردنی تووشبووان بەو دوو نەخۆشییە دەستپێکردووە
نرخی نەوت بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەردەوام بوو لە دابەزینەکانی رۆژی رابردووی خۆی
ئەبوبەکر ئەفەندیی خۆشناو، زانایەکی کورد 160 ساڵ لەمەوبەر لە کەیپ تاون، لە سەرزەوینی بە کۆیلەکردنی مرۆڤ، دەبێتە چرا. رووداویش بە بڵاوکردنەوەی بەڵگەفیلمێک و کتێبێک لەبارەیەوە رووناکیی چراکەی بە گەشاوەیی دەهێڵێتەوە
پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی باش" بووە. هەروەها باسی هەڵبژاردن و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.
دەرمانی نەخۆشانی تالاسیمیا لە ئێران بە ئەستەم دەستدەکەوێت. بە گوتەی بەرپرسان، ئەو نەخۆشانە بۆ دابینکردنی دەرمان لە مانگەکانی داهاتوودا کێشەی گەورەتریشیان دێتەڕێ
بەپێی هەواڵی راگەیاندنە خۆجێییەکانی پارێزگای ئیلام، لە نیوەشەوی رابردووەوە دەروازەی سنووریی شاری مێران داخراوە و لایەنی عێراقی رێگە نادات گەشتیاران هاتووچۆ بکەن
تۆڕی میدیایی رووداو بەرنامەیەک لەسەر داهێنان رایدەگەیێنێت کە تەنیا باسی ئاییندە دەکات. نامۆ عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری بەرنامەی (نێکست) دەڵێت، "ئاییندە، لە رابردوو گرنگترە."
بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی کرماشان رایگەیاند، باران بارینی چەند رۆژی رابردوو بووەتە هۆی ژیانەوەی تاڵاو (پەنگاو)ی هەشێڵان و چیدیکە پێویست ناکات بە تانکەر ئاوی بۆ بگوازنەوە
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ناوچەی ئازادی ئێران رایگەیاند، دەیەمین ناوچەی ئازادی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە بانە و مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە فەرمی کراوەتەوە
ئەم هەفتەیە لە جنێڤ لە سویسرا، بە هەفتەی کاڵای گرانبەهای جنێڤ بەنێوبانگە و تێیدا کۆمپانیاکان و مەزاتخانە بەنێوبانگەکانی جیهان گەوهەر و خشڵ و کاڵای گرانبەهای کۆن و دانسقە و نایابی خۆیان مەزات دەکەن
سەرەڕای هەموو گەمارۆ وشکانی، ئاسمانی و ئاوییەکان بۆسەر غەززە، بەڵام هێشتا ژیان تێیدا بەردەوامە و جووڵە لەنێو شەوام و کۆڵانەکانیدا دەبیندرێت
یانەی زاخۆ راگەیێندراوێکی لەبارەی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هاندەرانی یانەی دهۆک و یانەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا دڵگرانیی خۆیان راگەیاندووە لە هاندەران و کارگێڕیی یانەی دهۆک و دەشڵێت، "پاراستنی گیانی جەماوەر لە ئەستۆی یانەی میوانداردایە" و "بەرامبەر بێڕێزی بە جەماوەرەکەمان بێدەنگ نابین."
کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ناسراو بە کۆشکی ئێلیزێ بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 3-11-2023 ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لهسهر بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا، نێچیرڤان سهردانى پاريس دهكات.
بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە ناوچەی بۆکاندا تەنیا 30 باڵندەی چێرگ ماون و ئەم باڵندە ناوازەیە مەترسیی لەنێوچوونی لەسەرە
گرانترین و کۆنترین بوتڵی ویسکیی جیهان، مەزەندە دەکرێت لەلایەن مەزاتخانەی سۆزێبی بە نزیکەی 1.4 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت
کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل بەڕێوەچوو، ئەنجامەکەی پەسندکردنی پڕۆژە بڕیارێک بوو و داوای راگەیاندنی ئاگربەستی کرد. عێراق نە لەگەڵ پڕۆژە بڕیارەکە بوو و نە دژی بوو؛ بەڵام دواتر پاشگەز بووەوە
نرخی نەوت ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 90 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، هەروەها نرخی زێڕ بەهۆی پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی غەززە بەرزبووەوە.
تۆڕی میدیایی رووداو وەکو پابەندیی بەردەوام بە گواستنەوەی راستگۆیانە، کاردانەوەی رێکخراوەکانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو رۆژنامەڤان لە سلێمانی وەکو خۆی گواستەوە، بەڵام چەند پەیج و ماڵپەڕێک چەواشەکارییەکی ئاشکرایان بەرامبەر هەواڵەکانی رووداو کرد
باوکێک لە نەخۆشخانەی کرماشان بەهۆی "هەڵەی پزیشکی" و دوای "بێهۆشبوونی کچەکەی" جەڵتە لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات؛ کچەکەشی هێشتا بەهۆش نەهاتووەتەوە
سهرۆكى ههرێمى كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، باسیان لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسەکانی بودجە و مووچەی فەرمانبەران کرد
لە سنووری قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر دەنگێک بیسترا. قایمقامی قەزاکە رایگەیاند، پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت. گرووپێکی عێراقیش دەڵێت، ئەوان بوون و بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکەیە، چونکە ئەمریکییەکانی لێیە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات لە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی وڵاتەکەی لە کاتە سەختەکاندا. جۆ بایدنیش دەڵێت، "حەماس کارێکی وای کرد، داعش ژیرتر دەربکەوێت."
پرۆگرامی ئەمجارەی بێستوون تۆک بەراورد بە پرۆگرامەکانی رابردووی تەواو جیاواز بوو؛ میوانەکەی بیانی و ژنیش بوو، ئەویش جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بوو
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی "سووکایەتی و کاری ناڕەوا" دوو کەسیان بە ناوەکانی هانا مەلیک و دایکی دەستگیر کردووە
هاوکات لەگەڵ تووندبوونەوەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە نرخی نەوتی برێنت زیاتر لە 2% بەرزبووەوە. هاوکات نرخی ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ 1937 دۆلار بەرزبووەوە
دادگەی تاران سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەر پارێزەری دۆسیەی ژینا ئەمینیدا سەپاند
دانیال رەسووڵی گەنجێکی کوردە کە بە سەرتاشی نێوی خۆی و کوردی لە بەریتانیا درەوشاندووەتەوە. ئەمساڵ خەڵاتی باشترین سەرتاشی وەرگرتووە و سەرتاشێکی لێهاتووە، لەبارەی خەڵات و کارەکە و ناوبانگەکەیەوە میوانی دیاسپۆرا بوو و گوتی، سەرتاشی لێرە جیاوازە و هونەرێکی تایبەتە، "گرنگە دیزاینی قژتاشین بە خێرایی و خاوێنی بکرێت."
لە هۆڵەندا خەڵاتی باشترین لێکۆڵینەوە بۆ سیستمی زیرەک درایە هاژە محەممەد خان؛ خانمێکی کورد کە ئێستا قوتابیی دکتۆرایە لە زانکۆی تیلبورخی هۆڵەندا و توانیویەتی بە لێکۆڵینەوە باڵکێشەکانی سەرنجی کۆمەڵگەی زانستیی ئەوروپی رابکێشێت